سایكس پیكۆی 2019

23/10/2019

رێبین عومەر

بەردەوام سیاسییەكانی كورد لە گفتوگۆ ترساو چونكە ترسەكەیانە لەو سۆنگەیەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەوەی بەشەڕ بە دەستیان هێناوە بە دیالگۆ و دانوستاندنی كارت گۆڕینەوە لەدەستی دەدەن هەر لەبەر ئەوەش ئەگەر بە ووردی تەماشایی مێژووی سەد ساڵی رابردووی كورد بكەیت، كەم هەڵوێست دەبینی كە كورد لە گفتوگۆدا بەهێزە و سەركەوتوو لێی هاتبێتە دەرەوە بەردەوام وەك دۆڕاوە و حەق خوراو دیاربووە هەر بەوجۆرەش بەردەوام چەك و تێكۆشانی شۆڕشگێڕی پێباشتر بووە، ئێسستاش بۆ كورد ساڵی 1920 وەختێك ئیمپریالیس بە سەرۆك بەریتانییەكان خاك و چارەنوسی كوردیان دابەش كرد.

وادەرئەكەوێت كە مێژووی سیاسی كورد لە چوار دەوری یەك چارەنوس و سیناریۆ بخولێتەوە هەربەو جۆرەش دوای دانانی خاڵێك سەری دێڕ بۆ كورد لە رابردوو خراپتر دەبێت .

لەسەرو بەندی رووبەڕوو بوونەوەی داعش و تاقمە رادیكاڵە ئیسلامییەكان، غەرب وەك شەڕ كەر سەیی كوردیان دەكرد و هەمیشە قسەیەكیان دەووتەوە كە كورد تەنیا شەڕكەرێكی باشە. 

چارەنوسی شەڕ كەریش  لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕ ئیتر نامێنێ و رۆڵی یەك لایەنانە دومای دێت.هەر لەبەرئەوەش چارەنوسی كورد لە دوای جەنگ و تێكۆشانی چەند ساڵە دژی داعش لە لایەن زلهێزەكانی دنیا.درایە دەست خراپترین  بژاردە كە ئەردۆگانە و ئەویان راسپارد  تا چارەنوسی كورد لەت لەت و پارچە پارچە بكات. 

توركیای ئەردۆگانی بە پاساوی ئاسایشی نەتەوەی و نزیكی یەپەگە لە پەكەكە هەشت ساڵە خۆیان ئامادە كردووە بۆ ئەوە رۆژەێك بێت  كورد بەتەڵەكەیانەوە بێت و كۆتایی بە هەژموونی سیاسی و سەربازی كورد لە باكوری سوریا بهێنن.  

ئەوان باش لەوە تێگەیشتوون كە بوونی كورد بە بەهێزی لە تەنیشتیانەوە واتایی نەمان و لەناوچوونی یەك جاری ئەوان، هەر لەبەر ئەوەش سیستمی سیاسی توركیا لەو رۆژەی لە ساڵی 1923 وەك كۆمار دامەزراوە ،لەسەر بنەمای لەناو بردن و ئاسمیلاسیۆنی نەتەوەی كورد پایەكانی خۆی چەقاندووە و دژبەری كوردی وەك نەتەوە هەڵبژاردووە بەوجۆرەش بەردەوام كاری لەسەر لەناوچوونی كورد كردووە زۆركاتیش سیاسەتی ئاردی ناوڕكی بەكارهێناوە تا كوردەكان لەسەر خاك و ماڵی خۆیان ببنە كۆچە و پەرش و بڵاو بنن . ئێستاش هەنام كار و هەمان مێژوو لەبەختی كورد دووبارە بووە، چونكە ئەمە دەرفەتێكی گرنگ بوو تا دۆزی كوردی بێ تیمار بكرێت بەڵام غەرب رەشترین چارەنوسی بۆ كورد هەڵبژارد و دووبارە ناوچەكەشیان خستەوە بەردەم گێژاوی بەیەكدادانی نەتەوەیی كە مافی نەتەوەیەك لە لایەن نەتەوەیەكیتر زەوات دەكرێت و شەرعیەتیش بەو زەوتكردنە لە رێككەوتنی ئەدەنەوە و رێكەوتنی ئەمریكا و رووسەكان دووبارە بەدیار كەوتەوە كە سیستمی جیهانی سۆز بە حەق و چارەنوسی كورد نادات و وەك نەتەوەیەكی بێ خاك و كیان تەماشایان دەكات .
 
لەكاتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ترامپی سەرمایەدار كە دواتر بووە سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا باس لەوە دەكات كە كورد شەڕكەرێكی باشەو بە ئازایانە لەدژی داعش دەجەنگێن.

ئەو قسەیە ئەو كات كوردی دڵخۆشكرد كەئەمریكییەكان بە ئازا كوردیان وەسف كردووە.
 
بەڵام حەقیقەتی رەها ئەوەیە تا ئەم كاتە جیهان لە دۆسییە نەتەوەی كورد تێنەگەیشتووە و وەك كەمینەیەكی پەرتەوازە لە مافەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی دەڕوانێت. 

هەر لەبەر ئەوەش ئەگەر بە ووردی دیقەت بدەین ،هەردوو زلهێزی جیهانی رووسیا و ئەمریكا لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی داعش و هێوربوونەوەی دۆخی سوریا، لە باتی ئەوەی كورد بەخشیش و خەڵات بكەن كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئازایانە جەنگاوە و تیرۆریی لەناو بردووە و ئاسایشی كۆمەڵگە كانی ئەوانی پاراستووە،  كەچی بەپێچەوانەوە خراپترین بژاردەی رەش  وەك تەوق دەخەنە ملی كوردە وە. 

لەناو خاك و ماڵی خۆیی دەریان دەپەڕێنن  و لەسەر سینیەك خاكەكەین پێشكەش بە توركیا دەكەن و چارەنوسیشیان بە دەربەدەری و ئاوارەی و كۆچ بەری .

ئەمەش لە رێككەوتنی ئەمریكا توركیا و رێككەوتنی توركیا رووسیا بە خاسی دەركەوت كە كورد و هێزە دیموكراتەكانی رۆژئاوای كوردستان بوونە قوربانی گەڕی دووەمی سایكسپیكۆی 2019.

ئێستا كورد لەدەرەوەی یارییەكەدایەو برینداری ئەو خیانەتە گەورەیە كە ترامپ و ئەمریكییەكان لە دوای كۆتایی شەڕ لێیان كردوو و رووسەكانیش بە هەمان نەفەسی قەیسەر چارەنوسی كوردیان خراپتر كرد و بێبەش هێشتیانەوە.



ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی