هه‌ڵهاتنى خۆرى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له باشور و ڕۆژئاواى كوردستان، هۆكار بوو بۆ هه‌ڵهاتنى خۆرى ده‌وڵه‌تى كوردی له‌و دوو پارچه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاوا بوونى خۆرى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌ش، كوردیش خۆرى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له دواى ڕاگه‌یاندى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕووى له ئاوابوون كرد‌و له ڕۆژئاواش له دواى ئه‌وه‌ى كورد سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌دا ڕاگه‌یاند، ڕۆژ ژمێرى ئاوابوونى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى كه‌وته جوڵه.
هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنى پرسی كورد له هه‌ر به‌شێك له به‌شه دابڕێنراوه‌كانى كوردستان، ده‌بێته هۆى به‌هێز بوونى پرسی كورد له به‌شه‌كانى دیكه‌دا، به هه‌مان شێوه‌ش شكستى كورد له هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كان، ده‌بێته هۆى شكستى كورد له به‌شه‌كانى دیكه‌دا. ئه‌زمونى به‌ڕێوه‌به‌رییه خۆسه‌رییه‌كان له ڕۆژئاوا له گه‌رمه‌ى شه‌ڕى كۆتایی هێنان به ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌زمونێكى نوێ و سه‌ركه‌وتو بوو له سوریا، بگره ده‌شكرا چاوى لێبكرێت و دووباره بكرێته‌وه له‌ناو چه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ده‌ركه‌وت خه‌مى داكۆكى كردن له به‌ها دیمو‌كراتى و مرۆییه‌كان هێنده‌ى ئه‌وه‌نده‌ى كه خه‌مى كورد بوو، هێنده خه‌مى ئه‌و وڵاته ڕۆژئاواییانه نه‌بوو كه شانازى به پیاده كردنى ئه‌و به‌هایانه‌وه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئه‌زمونه خۆ به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كان له ڕۆژئاواى كوردستان شكستى هێنا له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌ك نه‌بوونى پشتیوانى ده‌ره‌كى له‌لایه‌ن وڵاته به‌ناو دیموكراته‌كانى ڕۆژئاوا‌و و دووش به‌هۆى خراپ خوێندنه‌وه‌ى هه‌لو مه‌رجه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن پارتى یه‌كێتى دیموركاتییه‌وه.
پرسی كورد له ڕۆژئاوا له ئێستادا ڕووه و ئه‌وه ده‌چێت كه بگه‌رێته‌وه بۆ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م و به‌ناچارى ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌مێك ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكات كه ساڵانێكه شه‌ڕى به‌هاكانى ده‌كات، من وه‌ك خۆم هه‌میشه وام له پارتى كرێكارانى كوردستان و باڵه‌كانى له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ڕوانییوه كه به پێچه‌وانه‌ى پارته‌كانى دیكه‌ى باشور و ڕۆژهه‌ڵات، پارتێكى دوور بینه و تواناى خوێندنه‌وه‌ى داهاتووى هه‌یه و له خۆوه هه‌نگاو نانێت، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ى كه ئێستا كوردى تێكه‌وتووه له ڕۆژئاوا ده‌ریده‌خات كه ئه‌و پارته‌ش له خوێندنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌دا هه‌ڵه‌ى كردووه. هه‌سه‌ده پێشتر چه‌ند جارێك ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ڕه‌خسا كه له پێگه‌ى هێزه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له سوریا دا‌نیشێت و دانوستان بكات، به‌ڵام نه‌یكرد، ڕاسته ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كان، به‌ڵام پارتى یه‌كێتى دیموكرات و به تایبه‌ت تر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دوچار به جۆرێك له خۆبایی بوون ببون كاتێك ده‌یان بینی ته‌واوى جیهان به هێز و خۆڕ‌اگرى شه‌ڕڤاناندا هه‌ڵده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه مامه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ داده‌كرێت و هاوكارى سه‌ربازیى ده‌كرێن و به‌ته‌نها هاوپه‌یمانى ئه‌و وڵاته‌ش ناوزه‌ند ده‌كرا له ناوچه‌كه‌دا. هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دواى سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان پێیان وابوو ئیدی ڕووه و ئه‌وه ده‌ڕۆن كه ئایدیا و دیدی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى له سوریا بۆ به‌ده‌سه هێنانى سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام هه‌ر له دواى تێپه‌ڕ بوونى ماوه‌یه‌كى كورت به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، هێدی هێدی دیدى ئه‌مه‌ریكا گۆڕا و ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌دیش له‌هه‌وڵى گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دا كه‌وته جوڵه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌موان به دۆست و نه‌یارى ئه‌زمونى كورد له ڕۆژئاوا، له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دا بوو بێتن كه كورد ئه‌ركه‌كه‌ى به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕابگه‌یه‌نێت تا ئه‌وان له به‌ره‌كه‌ى بخۆن. هه‌ڵوێستى ناجێگیرى ئه‌مه‌ریكا و لاوازى هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانى كه به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توركیا به ئاواره‌كان كپ و بێده‌نگ ده‌بوون، ده‌بوایه پاڵێكى به كورده‌وه بنایه كه له به‌ره‌ى ئه‌مه‌ریكا و وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بێته ده‌ره‌وه و بێته ناو به‌ره‌ى ئێران و ڕوسیا و سوریاوه.
ئه‌وه‌ى ئه‌كرێت له ئێستادا پێشبینی بكرێت بۆ ڕۆژئاوا ئه‌وه ده‌بێت كه هێدی هێدى ڕ‌ژێمى سوریا ده‌گڕێته‌وه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و ئه‌و هێزه‌ش یا تێكه‌ڵ به‌هێزه‌كانى سوریا ده‌كرێته‌وه یاخود ده‌بێت چه‌كه‌كانى دابنێت له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكى ڕژێمه‌كه‌ى سوریا به پێدانى ماف گه‌لێكى زۆر سه‌ره‌تایی و به ئه‌گه‌رى زۆریش سه‌ركرده دیاره‌كانى ئه‌و هێزه‌ش له‌به‌ر ترسی پاكتاوكردنیان، ڕوو له قه‌ندیل ده‌كه‌ن، ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه توركیا له مێژه پڕۆسه‌یه‌كى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى كانى ئاشتى ده‌ست پێكردووه له باشورى كوردستان، ئه‌و باشوره‌ى هه‌ر له ئێستاوه سایه‌ى شكسته‌كه‌ى ڕۆژئاوا شكاوه‌ته‌وه به‌سه‌ریدا.
بێ به‌شكردنى كورد له ده‌ستكه‌وته‌كانى و سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ویستی كورد له ڕۆژئاوا، هێزه نه‌یاره‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی له عێراق زیاتر هان ده‌دات تا ئه‌وه‌ى كورد له دواى ساڵى 1991 ه‌وه به‌ده‌ستى هێناوه له باشور له ڕووى سیاسیه‌وه لێى وه‌ربگیرێته‌وه. لێره‌دا ئه‌گه‌ر بپرسین ئه‌بێت هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تمه‌دارانى كورد چی بێت له باشور له ئه‌گه‌رى ڕوودانى ئه‌و سیناریۆیه‌دا، له‌وه‌ڵامدا ده‌كرێت زۆر ڕاشكاوانه بوترێت، هیچ.
له ڕۆژئاوا هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، شه‌ڕى به‌هێزكردنى ویستیش شان به شانى ئه‌و شه‌ڕه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له باشور وه‌همى ژیان له‌ناو هه‌رێمێكى نیمچه سه‌ربه‌خۆدا كه گه‌وره كرابوو به سه‌ربه‌خۆیی له ڕاده‌ست كردنى نه‌وتى هه‌رێم به توركیا، هیچ جێگه‌یه‌كى بۆ ویستى تاكى كورد نه‌هێشتبۆوه.
له‌دواى شكستى ڕیفراندۆم، یه‌كه‌م زه‌نگى ئاوابوونى ئه‌و هه‌رێمه به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه‌ى كورد له باشور لێدرا و هیچ ڕاچه‌نینێكى دروست نه‌كرد، به كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عه‌بدول مه‌هدیش، ڕۆژمێرى ئاوابوونى هه‌رێمه‌كه‌ى باشوریش ده‌كه‌وێـته جوڵه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی