ئێران –ئەمریکا دۆست یا دوژمن

18/11/2019

ھێمن کەریم

کاتێک(ئایەتوڵاخومەینی)لەدوای وەرگرتنی دەسەڵات دەڵێت: ئێمە شۆرشەکەمان بۆ ھەموو جیھان ھەناردە دەکەین" ئیدی لەو کاتەوە بارودۆخی ناوچەی رۆژھەڵات بەتایبەتی وڵاتانی عەرەب، بەبیانوی شۆرشی ئێران دەستێوەردانی ئێرانی پێوە دیاربوە، بەچەشنێکیتر لەو کاتەوە کۆی وڵاتانی دراوسێی ئێران بەتایبەتی عێراق و سوریا ھەیمەنەی وڵاتیان بەپارێزراوی نەمایەوە، عێراق بەجەنگی ھەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران و سوریاش بەچەندین کێشەی ناوخۆییەوە بەردەوامە، ئێستاش عێراق بەئامادەیی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە بەرێوەدەبرێت، سوریاو یەمەن و چەندانی دی لەناو لەپی دەستی ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن، ھەرچی ئەمریکاشە ھەر رۆژەو بەچەشنێک ئێران تۆمەتباردەکات، بەوزەی ئەتۆمی و بەدەست وەردان لەسەروەری وڵاتانی دی بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆخاڵی سەرەکی "کەشۆرشی ھەناردەکراوی ئێرانە، بەردەوامی ھەیەو دەشبێت ھەتا ئێران بەم شێوەیە ھەبێت".

یەکێک لە گوتارەکانی (ئایەتوڵا خومەینی) کە پایەی ئێرانی لەسەر بنیات نرا، ئەو وتارە سەرەتاییە بوو کەلە ساڵی ١٩٨٢ گوتی:"شۆرشەکەمان ھەناردەدەکەین، ئەمەش بەواتای پاوانخوازی نیە، بەڵکو خۆمان بەفریادرەس دەزانین بەرامبەر زوڵمی وڵاتە زلھێزەکان". 
ئالێرەوەیە کە دەتوانین گومان بکەین، کە ئێران بۆخوانێکی ھەمیشەیی و وەک ھێزێکی ئامادە تەوقیتدەکرێت کە ئەمریکا بانگھێشتە بۆ ئەو ناوچانەی بۆی دەچێت، چونکە لەپاڵ ھەرچونێکی ئێران  بۆھەر وڵاتێک لێدانە لەئاراستەی ئەمریکا، تا کاردەگاتە کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەدیوێکتر لەھەر جێگەیەک ئێران بونی ھەبوبێت ئەمریکا مەترسی لەسەر ئەو جێگەیە نەشاردۆتەوەو بریاری مانەوەی لەو جێگەیەداوە، ئەگەر ئامادەیی ھەبوبێت بۆنموونە (عێراق).
وتە بەناو بەنگەکەی (ئایەتوڵا خومەینی) کەسەبارەت بە ئیسرائیل ھەر لەساڵی ١٩٨٢دا دەڵێت: "ئێمەدەڵێین دەبێت ئیسرائیل لەو پەری رۆژگاری بسردرێتەوە" ئەم وتەیەش تا ئێستا وجودی ھەیە لەسیاسەتی ئێراندا و رەنگدانەوەی بەردەوامە، لەو کاتەوە تائێستا ھەر جۆرە دانوستانێک لەئێرانەوە بەرامبەر ئیسرائیل رەتدەکرێتەوە، ئەو قسەیە بۆتە دەستورو بنەمایەکی نەگۆری سیاسەتی دەرەوەی ئێران، واتە پراکتیزەکردنی وتاری خومەینی تا ئێستا نەگۆرەو ھەتا ئێستاش ھەناردەکردنی ئەو شۆرشەی کە دژ بەوڵاتانی زلھێزە بەردەوامە.
 
بابەتی ھەناردەکردنی شۆرش لەسەر بنەمای وتاری سەرەتایی خومەینی، تەنھا وەک وتارێک نیە تابەسەریا تێپەرێت، بەڵکو تائێستا ئامادەیی ھەیە لەشکڵی سیاسەتی دەرەوەیدا، ئەگەر چی  لە ھیچ مادەیەکی دەستوری ئێراندا وشەی (ھەناردەی شۆرش) بەکار نەھاتوە و سەرنجی راستەو خۆی نەخراوەتە سەر، بەڵام کەم تا زۆر لەھەناوی دەستورەکەیدا لەمادەی ١٥٤سەبارە بە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە باس لە وەدەکات، کە "کۆماری ئیسلامی ئێران خۆشبەختی ھەموو کۆمەڵگەی سەر زەوی بەئامانجی خۆی دەزانێت و سەربەخۆی و حوکمی حەق و یەکسانی بەمافی ھەموو خەڵکی جیھان دەزانێت، بۆیە بەرگری لەھەموو مافخوراوان دەکات لەھەر شوێنێکی جیھانبن و سەرەرای دەست تێوەردان و خۆدورگرتن لەناوخۆی گەلانی تر". 
کەمنین ئەو چاودێرانەی کەبروایان وایە، ئەم مادەیە ئاماژەیەکە بۆ ئەو وتارەی خومەینی، کە باسی ھەناردەکردنی شۆرشی شیعی ئێرانی دەکات و تائێستا نەگۆراوەو بەردەوامی ھەیە.

ئالێرەوەیە کە ھەرجۆرە دەست تێوەردانێک کە ئێران دەیکات سەر وڵاتانی دی، لەسەر مێزی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەک ئەمریکا دەیخاتە دەستوری دەوڵەتەکەیەوە وەک بەرگری مافخوراوان و زڵملێکراوان دەیخاتەرو، نەک وەک ھەناردەکردنی شۆرشی شیعی ، ئەگەرچی روونە ئەم جۆرە سیاسەتەی ئێران بۆ ھەژموونی خۆی و پاراستنی خۆیەتی بەتایبەتی خەونی(ھیلالی شیعی)لەناوچەکەدا، بونی گرژی بەردەوامی ناوچەکە بەردەوامبونی خۆشیەتی بۆ وزەی ناوەکی ، وەک دەڵین ئەمانە ھۆکارن بۆھاتنە ناوەوەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە نەک بەرگری لەستەملێکراوان.

بەکورتی ئێران دەستبەرداری سیاسەت و ئامانجی خۆی نابێت و چەکی شۆرشی ھەناردەکراو، کە تائێسا  عێراق و سوریا و لوبنا و یەمەن ولیبیا و فەلەستینی گرتۆتەوە، بەو شێوەیەش دەیەوێت ئامانجە سەرەکیەکەی کە دروستکردنی پشتێنەیەکی (ئێرانی –شیعەییە) بچەسپێنێت و گرێدراوی بکات بەبەردەوامی حوکمی خۆیەوە، واتە ھەرکات "ئەمریکا بۆی کرا یان توانی یان بەدیمانکرد کە رۆڵی سەرەکی دیاریکردوەو دەیبەخشێت!!" کە ئەو وڵاتانە لەو پشتێنەیە کراونەتەوەو خراونەتەوە سەر سکەی دەستوری حوکمی ھاوڵاتی بوونی خۆیان و نارەزایەتی ھاوڵاتیان بەگرنگ وەردەگرێت، ئەوکات دەکرێت سەیری نارەزاییەکانی ھاوڵاتیانی ئێستای ئێران بەگرنگ وەربگرین کە دەکرێت شتێک بگۆرن، یان بەفیعلی پشتیوانیەکی جدیان ھەیە لەلایەن ئەمریکاوە، وەلێ تا ئەوە پشتێنە نەکرێتەوە ئەوا ھەر جۆرە گۆرانکارییەک لەئێران ئەگەرێکی چاوەروان نەکراوە.

ئێران –ئەمریکا دۆست یا دوژمن ھێمن کەریم کاتێک(ئایەتوڵاخومەینی)لەدوای وەرگرتنی دەسەڵات دەڵێت: ئێمە شۆرشەکەمان بۆ ھەموو جیھان ھەناردە دەکەین" ئیدی لەو کاتەوە بارودۆخی ناوچەی رۆژھەڵات بەتایبەتی وڵاتانی عەرەب، بەبیانوی شۆرشی ئێران دەستێوەردانی ئێرانی پێوە دیاربوە، بەچەشنێکیتر لەو کاتەوە کۆی وڵاتانی دراوسێی ئێران بەتایبەتی عێراق و سوریا ھەیمەنەی وڵاتیان بەپارێزراوی نەمایەوە، عێراق بەجەنگی ھەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران و سوریاش بەچەندین کێشەی ناوخۆییەوە بەردەوامە، ئێستاش عێراق بەئامادەیی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە بەرێوەدەبرێت، سوریاو یەمەن و چەندانی دی لەناو لەپی دەستی ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن، ھەرچی ئەمریکاشە ھەر رۆژەو بەچەشنێک ئێران تۆمەتباردەکات، بەوزەی ئەتۆمی و بەدەست وەردان لەسەروەری وڵاتانی دی بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆخاڵی سەرەکی "کەشۆرشی ھەناردەکراوی ئێرانە، بەردەوامی ھەیەو دەشبێت ھەتا ئێران بەم شێوەیە ھەبێت". یەکێک لە گوتارەکانی (ئایەتوڵا خومەینی) کە پایەی ئێرانی لەسەر بنیات نرا، ئەو وتارە سەرەتاییە بوو کەلە ساڵی ١٩٨٢ گوتی:"شۆرشەکەمان ھەناردەدەکەین، ئەمەش بەواتای پاوانخوازی نیە، بەڵکو خۆمان بەفریادرەس دەزانین بەرامبەر زوڵمی وڵاتە زلھێزەکان". ئالێرەوەیە کە دەتوانین گومان بکەین، کە ئێران بۆخوانێکی ھەمیشەیی و وەک ھێزێکی ئامادە تەوقیتدەکرێت کە ئەمریکا بانگھێشتە بۆ ئەو ناوچانەی بۆی دەچێت، چونکە لەپاڵ ھەرچونێکی ئێران بۆھەر وڵاتێک لێدانە لەئاراستەی ئەمریکا، تا کاردەگاتە کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەدیوێکتر لەھەر جێگەیەک ئێران بونی ھەبوبێت ئەمریکا مەترسی لەسەر ئەو جێگەیە نەشاردۆتەوەو بریاری مانەوەی لەو جێگەیەداوە، ئەگەر ئامادەیی ھەبوبێت بۆنموونە (عێراق). وتە بەناو بەنگەکەی (ئایەتوڵا خومەینی) کەسەبارەت بە ئیسرائیل ھەر لەساڵی ١٩٨٢دا دەڵێت: "ئێمەدەڵێین دەبێت ئیسرائیل لەو پەری رۆژگاری بسردرێتەوە" ئەم وتەیەش تا ئێستا وجودی ھەیە لەسیاسەتی ئێراندا و رەنگدانەوەی بەردەوامە، لەو کاتەوە تائێستا ھەر جۆرە دانوستانێک لەئێرانەوە بەرامبەر ئیسرائیل رەتدەکرێتەوە، ئەو قسەیە بۆتە دەستورو بنەمایەکی نەگۆری سیاسەتی دەرەوەی ئێران، واتە پراکتیزەکردنی وتاری خومەینی تا ئێستا نەگۆرەو ھەتا ئێستاش ھەناردەکردنی ئەو شۆرشەی کە دژ بەوڵاتانی زلھێزە بەردەوامە. بابەتی ھەناردەکردنی شۆرش لەسەر بنەمای وتاری سەرەتایی خومەینی، تەنھا وەک وتارێک نیە تابەسەریا تێپەرێت، بەڵکو تائێستا ئامادەیی ھەیە لەشکڵی سیاسەتی دەرەوەیدا، ئەگەر چی لە ھیچ مادەیەکی دەستوری ئێراندا وشەی (ھەناردەی شۆرش) بەکار نەھاتوە و سەرنجی راستەو خۆی نەخراوەتە سەر، بەڵام کەم تا زۆر لەھەناوی دەستورەکەیدا لەمادەی ١٥٤سەبارە بە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە باس لە وەدەکات، کە "کۆماری ئیسلامی ئێران خۆشبەختی ھەموو کۆمەڵگەی سەر زەوی بەئامانجی خۆی دەزانێت و سەربەخۆی و حوکمی حەق و یەکسانی بەمافی ھەموو خەڵکی جیھان دەزانێت، بۆیە بەرگری لەھەموو مافخوراوان دەکات لەھەر شوێنێکی جیھانبن و سەرەرای دەست تێوەردان و خۆدورگرتن لەناوخۆی گەلانی تر". کەمنین ئەو چاودێرانەی کەبروایان وایە، ئەم مادەیە ئاماژەیەکە بۆ ئەو وتارەی خومەینی، کە باسی ھەناردەکردنی شۆرشی شیعی ئێرانی دەکات و تائێستا نەگۆراوەو بەردەوامی ھەیە. ئالێرەوەیە کە ھەرجۆرە دەست تێوەردانێک کە ئێران دەیکات سەر وڵاتانی دی، لەسەر مێزی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەک ئەمریکا دەیخاتە دەستوری دەوڵەتەکەیەوە وەک بەرگری مافخوراوان و زڵملێکراوان دەیخاتەرو، نەک وەک ھەناردەکردنی شۆرشی شیعی ، ئەگەرچی روونە ئەم جۆرە سیاسەتەی ئێران بۆ ھەژموونی خۆی و پاراستنی خۆیەتی بەتایبەتی خەونی(ھیلالی شیعی)لەناوچەکەدا، بونی گرژی بەردەوامی ناوچەکە بەردەوامبونی خۆشیەتی بۆ وزەی ناوەکی ، وەک دەڵین ئەمانە ھۆکارن بۆھاتنە ناوەوەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە نەک بەرگری لەستەملێکراوان. بەکورتی ئێران دەستبەرداری سیاسەت و ئامانجی خۆی نابێت و چەکی شۆرشی ھەناردەکراو، کە تائێسا عێراق و سوریا و لوبنا و یەمەن ولیبیا و فەلەستینی گرتۆتەوە، بەو شێوەیەش دەیەوێت ئامانجە سەرەکیەکەی کە دروستکردنی پشتێنەیەکی (ئێرانی –شیعەییە) بچەسپێنێت و گرێدراوی بکات بەبەردەوامی حوکمی خۆیەوە، واتە ھەرکات "ئەمریکا بۆی کرا یان توانی یان بەدیمانکرد کە رۆڵی سەرەکی دیاریکردوەو دەیبەخشێت!!" کە ئەو وڵاتانە لەو پشتێنەیە کراونەتەوەو خراونەتەوە سەر سکەی دەستوری حوکمی ھاوڵاتی بوونی خۆیان و نارەزایەتی ھاوڵاتیان بەگرنگ وەردەگرێت، ئەوکات دەکرێت سەیری نارەزاییەکانی ھاوڵاتیانی ئێستای ئێران بەگرنگ وەربگرین کە دەکرێت شتێک بگۆرن، یان بەفیعلی پشتیوانیەکی جدیان ھەیە لەلایەن ئەمریکاوە، وەلێ تا ئەوە پشتێنە نەکرێتەوە ئەوا ھەر جۆرە گۆرانکارییەک لەئێران ئەگەرێکی چاوەروان نەکراوە.
 
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی