له هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن وه‌ك میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری له حوكمرانیدا كاری پێده‌كرێت، یاسای هه‌ڵبژاردن پرسێكی گرنگ و بایه‌خداره، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئه‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له راده‌ی دیموكراتیزه‌بوون و به‌دیهێنانی شافافییه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و راده‌ی كارایی هێزه‌كانی ناوپرۆسه سیاسیه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین جۆری نوێنه‌رایه‌تیكردنی هاوڵاتیان، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له بیناكردنی مۆدیلی سیاسی و حوكمرانی له وڵات‌دا ، له عێراقدا له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندكراوه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی پێ ئه‌نجامدراوه ، ئه‌م پرۆژه یاسایانه‌ش سه‌ره‌ای ئه‌وه‌ی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه‌ی جیاوازی به خۆوه بینیوه ، به‌ڵا له كه‌م و كوری و گرفتی جیاواز بێبه‌ش نه‌بوه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پرۆژه یاساییه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌كرد و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد، ئه‌م پرۆژه یاسایه له قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگی عێراقدا هاتۆته كایه‌وه و گوزارشتیكی گرنگیشه له خواستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، به ئومێدی هێنانه‌ئارای ده‌رفه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ به‌شداری هه‌موان له كایه‌ی سیاسی‌دا و رزگاركردنی كێڵگه‌ی سیاسه‌ت له قۆرخكاری و هه‌ژموونی ژماره‌یه‌ك هێزی سیاسی گه‌وره ، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ك به به‌گفتوگۆی زانستی و بابه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پشتیوانی بكرێت ، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌م پرۆژه یاسایه به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه كه‌وته به‌ر په‌لاماری هه‌ندێك كه‌س ، به‌ڵام كاتێك به وردی پرۆژه یاساكه ده‌خوێنینه‌وه و به‌راوردی ئه‌كه‌ین به یاساكانی پێش خۆی ، له‌و راستیه تێده‌گه‌ین كه ئه‌و په‌لامار و ره‌خنانه له روانگه‌یه‌كی بابه‌تی و هه‌ستكردن به لێپرسراویتیه‌وه نه‌نوسراون ، به‌ڵكو رق و بوغزن به‌رانبه‌ر خودی سه‌رۆك كۆمار ، ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی به‌شێك له نوسینه له دنیای ئیمه‌دا ، له جیاتی ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی و زانستی مۆتیڤی نوسین و به‌رهه‌مهینانی ره‌خنه بێت ، مه‌یلی زاتی و رق و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی مۆتیڤن.
به خوێندنه‌وه‌ی وردی پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌وه تێده‌گه‌ین ئامانجی راسته‌قینه‌ی پرۆژه‌كه كامڵكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له عێراقدا، دروستكردنی سیستمێكه له سایه‌یدا به‌رزترین ئاستی شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كان بێته ئاراوه و بواری ساخته‌كاری بهینێته نزمترین ئاست ، به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن گوزارشتێكی راسته‌قینه بێت له ئیراده‌ی گشتی هاوڵاتیان و ، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بێـت تاهه‌ڵبژاردن بوارێكی گرنگ بێت بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان نه‌ك نمایشی هێز و ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسیه‌كان ، شانسی یه‌كسان بۆ به‌شداری هاوڵاتیان له سیاسه‌تدا بره‌خسێنێت و ده‌رگا بۆ گه‌نجان بكاته‌وه نه‌ك زه‌مینه خۆش بكات بۆ پاراستنی هێز و پێگه‌ی كه‌سانی هه‌ژموونكه‌ر له كایه‌ی سیاسه‌تدا ، پرۆژه یاساكه رێگایه‌ك بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوكان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ، ده‌كرێت لێردا سه‌رنجی هه‌ندێك خاڵی گرنگی پرۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بده‌ین.
یه‌كه‌م : به‌ره‌و كۆمیسیونێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی پرۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بریتیه له به‌شی دووه‌م كه تایبه‌ته به دیاریكردنی پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی كۆمیسیونی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵدراوه بینای كۆمیسونێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و پرۆفیشناڵ بكرێت و كۆتایی به پشك پشكێنه‌ی حزبی بێت له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ، به پێی پرۆژه یاساكه وه‌ك له مادده‌ی (39) هاتوه ، ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران پێكدێت له حه‌وت دادوه‌ر كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ریم ده‌پاڵیورێن ، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ وه‌ك ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كارده‌كه‌ن
ئه‌م پێكهاته‌یه له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران پێكهاته‌یه‌كه دوور له دابه‌شكردنی حزبی ، دوور له پشك پشكێنه‌ی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی پرسێكی گرنگه، خواستێكی گرنگی خۆیشاندانه‌كان و خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازییه له عێراقدا، چه‌ندین ساڵه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گرفتار بوه به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نێكه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی پشكداری حزبی و هه‌ژموونی پارته سیاسیه‌كان به‌سه‌ریدا كاریكردوه ، به‌ڵام له‌م پرۆژه یاسایه‌دا ئه‌و گرفته كۆتایی دێت و ئه‌نجومه‌نێكی كۆمیسیارانی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی رۆڵی پارته سیاسه‌كان و به بریاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێكدێت ، له هه‌مانكاتدا له ده‌قی یاساكه‌دا ئه‌وه دیاریكراوه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌پاڵێورێن ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه دوور ئه‌خرێته‌وه كه ئه‌م كۆمیسیۆنه له رووی مافه نیشتیمانییه‌كانییه‌وه زیانی هه‌بیت بۆ نوێنه‌رایه‌تی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ، یان رۆڵی كورد لاواز بكات
دووه‌م: بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
یه‌كێكی دیكه له گۆرانكارییه گرنگه‌كانی پرۆژه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا بریتیه له گۆرینی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاستی پارێزگاوه بۆ ئاستی قه‌زا و ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای لیست و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ، له جیاتی ئه‌وه سیستمی براوه‌ی یه‌كه‌م په‌یره‌و ئه‌كرێت ، له ماده‌ی 11 ، خاڵی یه‌كه‌مدا هاتوه " بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی هه‌ر قه‌زایه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ئه‌بێت " و له خاڵی دوه‌میشدا هاتوه " خۆپاڵاوتن تاكه‌كه‌سی ئه‌بێت له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا " له خاڵی سێیه‌می هه‌مان ماده‌شدا هاتوه " رێكخستنی ریزبه‌ندی پاڵیوراوان به پێی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه ئه‌بێت كه هه‌ر یه‌كێكیان به‌ده‌ستیانهێناوه، ئه‌و براوه‌یه‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه ئه‌بێته براوه‌ی یه‌كه‌م و به هه‌مان شێوه بۆ پاڵیوراوه‌كانی دیكه‌ش" ، ئه‌م پرۆسه‌یه گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه ، چونكه قۆرخكاری هێزه سیاسیه هه‌ژموونگه‌ره‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لاواز ئه‌بێت و ده‌رگا ئه‌كرێته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تی نوێ ، رێگائه‌درێت به تاك له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌شداری بكات و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی به‌هێز بێت ، به‌مشێوه‌یه بایه‌خی ئه‌م یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه ده‌رفه‌ت ئه‌ره‌خسێنێت بۆ خۆ كاندیدكردنی كه‌سانی بێلایه‌ن و ته‌كنۆكرات ، ئه‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی لیسته حزبییه‌كان كێبڕكێ بكه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان، له یاسای پێشووی هه‌ڵبژارندا به‌هۆی به‌هێزی لیستی حزبه‌كانه‌وه بواری كێبڕكێ بۆ تاكه‌كه‌س یه‌كجار لاواز بوو ، له سه‌رانسه‌ری عێراقدا و له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ده‌گمه‌ن تاكه‌كه‌س توانیویه‌تی بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ، به‌ڵام ئه‌م یاسا نوێیه ده‌رفه‌ت ئه‌ره‌خسێنێت تاكه‌كه‌س بتوانێت كێبركێ بكات و شانسی گه‌یشتنی به كورسییه‌كانی نوینه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاتر ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش هه‌م گه‌رانه‌وه‌ی مافێكی سیاسی گرنگه بۆ هاوڵاتی عێراقی و هه‌میش به‌شداری راسته‌وخۆی تاكه له ژیانی سیاسی‌دا و بچووككردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی پارته سیاسیه‌كانه به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسه‌تدا، سه‌ره‌رای ئه‌وه گرنگییه ، له پرۆژه یاساكه‌ی هه‌ڵبژاردندا جه‌ختكراوه‌ته‌وه سه‌ر گرنگی نوێنه‌رایه‌تی ژن ، له خاڵی یه‌كه‌می ماده‌ی (13) ئه‌لێت " نابێت نوێنه‌رایه‌تی ژن كه‌متر بێت له چاره‌كێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن " به‌مه‌ش به‌رێژه‌ی 25% پارێزگاری له كۆتای ژنان كراوه.
سێیه‌م : هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
سه‌ره‌رای گۆرینی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئاستی قه‌زاكان و په‌یره‌وكردنی یاسای به‌شداری تاكه‌كه‌س و تێپه‌راندنی یاسای لیست و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ، له پرۆژه یاساكه‌دا كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه ، له ماده‌ی (72) هاتوه " ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێكدێت له 10 كورسی و كورسیه‌ك زیاد ئه‌گرێت بۆ هه‌ر 200000 دوو سه‌د هه‌زار كه‌سێك به مه‌رجێك ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه زیاتر بێت یه‌ك ملیۆن كه‌س ، وه نابێ كورسی هیچ پارێزگایه‌ك له 35 كورسی زیاتر بێت " كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ، بارگرانی دارایی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی كه‌م ده‌كاته‌وه و ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ میزانیه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌گێڕیته‌وه .
چواره‌م : هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك
پرسی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك بابه‌تێكه جێگای بایه‌خه له پرۆژه یاساكه‌دا و به وردی ئاماژه‌ی پێكراوه و ماده‌ی (81) تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك ، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ی په‌یوه‌ست به پارێزگای كه‌ركوكه‌وه به روونی له‌وه‌تێده‌گه‌ین ئه‌م ماده‌یه به ورده‌كارییه‌كی زۆره‌وه داڕێژراوه ، له‌لایه‌ك هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دراوه ئه‌گه‌ر به هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بێته ئاراوه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگاری له مۆركی كوردستانیبوونی كه‌ركوك كراوه و ده‌قی پرۆژه یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هونه‌رمه‌ندانه جێپه‌نجه‌ی سه‌رۆك كۆمارێكی كوردی پێوه دیاره، له خاڵی سێیه‌می مادده‌ی (81) ی پرۆژه یاساكه‌دا هاتوه " هیج ئیجرائاتێكی ئیداری و یاسایی كه په‌یوه‌ندی به داهاتوی پارێزگاكه‌وه هه‌بێت په‌یوه‌ست نییه به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی پارێزگاكه‌وه" به‌مه‌ش نیگه‌رانی و دۆردنگیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و دۆخێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌هێنێته ئاراوه ، له خاڵی یه‌كه‌می هه‌مان ماده‌شدا هاتوه " كۆمسێون هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوحۆ و بازرگانی و پلان دانان و ته‌ندروستی بۆ وردبینی كردن له لیستی ده‌نگده‌راندا پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن" پاشان له خاڵی چواره‌می هه‌مان ماده‌دا به ده‌ق هاتوه " كۆمسیۆن پابه‌نده به وردبینی و به‌راورد كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران له پارێزگای كه‌ركوك له نیوان فۆڕمی بایه‌عی و پێناسی باری شارستانی له كۆتا به‌رواری ڕێپێدراو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵَی 2020 و ئه‌و ناوانه له تۆماری ده‌نگده‌رانی پاریزگای كه‌ركوك لا ببریت كه له هه‌ردوكیاندا بوونی نییه، بێجگه له‌وانه‌ی كه ئیجرائاته‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كانیان تێپه‌ڕاندوه به‌پیی ماده‌ی 140ی ده‌ستور له پارێزگای كه‌ركوك" به‌مه‌ش گه‌لێك مه‌ترسی سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوكی سریوه‌ته‌وه ، ده‌رگای به‌رووی چه‌ندین هه‌وڵی مه‌ترسیدار داخست كه خوازیاری گۆرینی دیمۆگرافی كه‌ركوك و كاریگه‌ربوون بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌مه‌ش ئه‌وه روون ئه‌بێـه‌وه بووچونی ره‌خنه‌یی هه‌ندێك نوسه‌ر سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوك ره‌خنه‌ی راست نین و بنه‌مایه‌كی لوژیكی و بابه‌تیان نیه ، به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك خاڵی یاسایی ئه‌وتۆ جێگیركراون كه هه‌م ئه‌گه‌ری دروستبوونی گرژی و ناكۆكی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دوور ئه‌خاته‌وه ، هه‌میشه رێگری له سه‌پاندنی هه‌وڵی گۆرینی دیمۆگرافی و سه‌پاندنی ئه‌جێندایه‌كی شۆفێنی له رێگای هه‌ڵبژادنه‌وه
پێنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن
گۆرانكارییه‌كی دیكه‌ی ناو پرۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بریتیه له كردنه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتن و ئه‌ندامیه‌تی له ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ گه‌نجه‌كان ، ئه‌مه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆ كاندیدكردن له 30 ساڵه‌وه بۆ 25 ساڵ، به‌مه‌ش پرۆژه یاساكه ده‌رگا به‌رووی گه‌نجاندا ئه‌كاته‌وه و گه‌نج ئه‌توانێت له ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید بكات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی