پاشەكشەی یەكێتی لە پرۆسەی سیاسی و رووداوەكان!!!
قسەیەك بۆ یەكێتی یەكان؟؟

19/11/2019

كەوگەز رەحمان

 
پێمان خۆش بێت یان نا یەكێتی ڕۆژێك لە رۆژان بناغەی حكومرانی ھەرێم بوە و لەدۆخی پر مەترسی باشور توانیویەتی پارێزگاری لە مانەوە و لەناوچون بكات ، گەلێك حزب ھەبون  كە پێگەی جەماوەری و ھێزی كاریگەر بون لە رۆژگارێكدا ، بەڵام ئێستا چاویان لە  پارتی یە خێری كورسیەكی پەرلەمان و وەزارەتێكیان پێبكات ، یەكێتی دوو قۆناغی سەختی بڕی كە قۆناغی پێش رەپەرین و شاخ و دووەم قۆناغی دوایی ڕاپەرین كە سێ  ھەنگاوی پر مەترسی بوون بۆیی ئەویش شەری براكوژی و پرۆسەی ئازادی عێراق و ئەو جیابونەوانەی كە تا ئێستاش یەكێتی نە ھێنایەوە  سەرخۆی و پشتی شكاند ، قۆناغی ئێستایی یەكێتی پر مەترسیترینن   كە بەبێ رەوان شاد (مام جلال )یەكێتی  رووبەرووی سەدان كێشەو قەیران بۆتەوە كە بەشێكی لە چەند خاڵێكدا دەخەمە روو :- 

 یەكەم:-  نەبوونی مەركەزیەت لە بڕیار بەھۆكاری ئەوەی كە دەبێت كۆنگرە بكرێت بیانونی نابەجێن ئەگینا  مام جەلال دوو ساڵە ماڵئاوایی لێكردون و ھەر لەكاتی نەخۆشكەوتنی (مام ) پارتی ،یەكێتی لە  لەزۆربەی بریارەگرینگەكانی عێراق و ھەرێم خستۆتە دەرەوە بەشداری یەكێتی تەنھا شكڵی بوە.

دووەم :- ململانێی شكاندنی باڵەكان ھیندە قەیزەون بوە كار گەیشتۆتە دروست كردنی گرتە ڤیدۆی  ئابروبەرانە بۆ شكاندنی   یەكتر ، ھۆكارەكەشی بۆ نەبونی پێشنەی خەباتی ھەندێك كەس  كە لەئێستادا پارەو ھێزیان لەبەر دەستەو دەیانەوێت ھەندێك لە سەركردەكانی ناو یەكێتی بە دروستكردنی گرتەی جۆراو جۆر چاوترسان و بێدەنگ بكەن لەو  دۆخەی كە یەكێتی تێدایە. 

سێ یەم :- یەكێتی ھیندەی دیكە بچوك و عەیب دار بوو كە بێ دەنگدان  و كۆنگرە و كۆنفرانس ھەر یەك لە پاڤێڵ تاڵەبانی و لاھور تاڵەبانی و شڵاو كۆسرەت بە پشتگیری كاك كۆسرەت و ھێرۆخان و بێ گوێدانە دسپلینی حزبی و پرس و رایی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی  بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و بریارەگرینگەكانیان پێدەكرێت  كە پێچەوانەی  ئەو بانگەشەیە كە (مام )نیوسەدە  بانگی بۆدا؟!! 

چوارەم :-  فرە لێدوان و فرە ھێزو   ئەو فرە مینبەرەیەی یەكێتی  وایكردوە  ھێزە بەرامبەرەكان نەتوانن ئاسان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتی ببەستن و درێژە پێبدەن ، بۆ نمونە وەفدێك یان  كونسول یان باڵیوزی وڵاتێك لە عێراق ئەگەر سەردان بۆ سڵێمانی ئەنجامبدات  پێویستە شەش بارەگایی یەكێتی بەسەر بكاتەوە ، كە لەھیچ حزب و شوێنێكی دونیا شتی وا نی یە و نەبوە. 

پێنجەم :- بانگشە و بەرنامە بێ بەرھەمەكانی یەكێتی لە ھەڵبژاردن و لاوازی لە حكومەت وایی كردوە كە رۆژ لەدوایی رۆژ یەكێتی  پێگەی جەماوەری لاواز بێت، لاوازی ھەڵوێستی یەكێتی و ئەو كێشانەی لەخاڵەكانی  پێشوتر ئاماژەم بۆ كرد وایكردوە ، پارتی قوباد تاڵەبانی بخاتە گۆشەیەكی سنوردار و بێ بەرھەم ، بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو یەكێتی چی چاندوە تا بیدروێتەوە؟؟! یەكێتی لە پرسی كەركوكەوە  تا دەگاتە پركردنەوەی پۆستەكانی حكومەت وەرەقەكانی یەك لە دوایی یەك دەدۆرێنێت لەبەرامبەر  پارتی ؟!! 

شەشەم :-  پەیامی راگەیاندنی یەكێتی ھیندە لاوازە لە ئاست پرسەكان ،تەنانەت ناتوانێت پەیامی حزبەكەشی بە باشی بگەینێتە شەقام وخراپترین میدیایی ھەیە و  سەرەرایی خراپی دۆخی ئابوری  میدیاییەكانی  حزبی وەك  گەڵی كوردستان و كوردساتەكان و كەركوك و بادینان و ئەوانی دیكە كە سەربە مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتین ، ھەندێك لەو دەزگایانە پارەی موچەی چەند مانگێكی كارمەندانی پێنەدراوە!!؟ لەكاتێكدا پارتی ٤٢ كاناڵی ئاسمانی و لۆكاڵی  سێبەر و حزبی سەرتاسەری ھەیە بێ ھیچ گرفێكی ماددی ؟؟! ئایایە یەكێتی پارەی دابینكردنی میدیاكانی نی یە؟ ئەی پارەی كۆمپانیاكانی نۆكان  و پرۆژەكانی دروات بۆ كوێ ؟ كە لەئاستی نێودەوڵەتی بازرگانی دەكات !! پارتی لەرێگایی ئەو كەناڵانەوە ھەلی كاری بۆ سەدان گەنج و میدیاكاری باش رەخساندوە ، توانیویەتی رایی گشتی لەسەر چەندین پرس دروست بكات ، پێچەوانەكەی یەكێتی سەدان كادیرو رۆژنامەنوسی راگەیاندنەكانی دەرپەراندوە  یان ناچار بەوازھێنانی پێكردون لەبەر بێ خاوەنی .!!؟ 

حەوتەم :- رێكستنەكانی یەكێتی تاوەكو ئێستا بە عەقڵیەتی شاخ و لەسەر ھەگبەی پیرەكان ھۆتاف دەڵێتەوە كە ھیچ نوێبونەوە و نوێگەری و پێشكەوتنێكی  لەسەر بنەمایی خوێنی نوێ و كەسی نوێ بەدی ناكرێت بەم جۆرەش یەكێتی ھەر لە بارەگاكانی دەمێنێتەوە و ناتوانێت بروات بۆ  ناو خەڵك، ئەندامانی یەكێتی تاوەكو ئێستاش ھەست بە پەراوێز و نامۆ دەكات لەسنوری دەسەلاتی پارتی وگرفیان لەچەندین شوێن بۆ دروست دەبێت بەتایبەت لەدام و دەزگاكانی دەوڵەت.

ھەشتەم : - یەكێتی تاوەكو ئێستا چاپۆشی لەگەندەڵی و گەندەڵكاران كردوە و ھیچ ھیزێك نی یە لەناو یەكێتی رووبەرووی گەندەڵی بوبێتەوە لەكاتیكدا سەدان بەرپرسی یەكێتی دۆسیەیی گەندڵیان ھەیە و تۆمەتبارن بەھەدەردانی سامانی گشتی و دزینی موڵك و ماڵی خەلك ، وە بنەمایی سزاو پاداشتی  جێ بەجێ نەكردوە، ھۆكارەكەشی بۆ داڵدەدانیان لەلایەن تەكەتول و دابەش بونیان بەسەر گروپ دەگەرێتەوە ، تەنانەت رێگری لە دادگاش دەكرێت لەحاڵەتی بونی سكاڵا یان دۆسیە، ئەمەش دەبێتە ھۆكاری زیاد بونی رۆتین و لاوازی لە بریاری لێپێچینەوە ،كام بەرپرسی یەكێتی  ھەیە خاوەنی یەك ملێۆن دۆلار نەبێت ؟؟؟!! 

نۆییەم :-لەپرسی  كۆنگرە و كۆنفراسەكان  ھیچ خوێنی نوێ و كەسی نوێ بەدێ ناكرێت ، مەبەستمان لە خوێنی نوێ مەبەستم ئەو گەنج و تێكۆشەرانەیە كە خواستی ئێستایی شەقام بن و خاوەن ئیرادەو بۆچونی خۆیان بن كەسی سیاسی و خوێندەوار و بەئاگابن و دەستەمۆی ئەم و ئەو نەبن و خاوەن رابردووی پاك و توانایی گۆرانكاریان  ھەبێت و خۆرەوشت و ئاكاری جوانیان لەناو خەلك جێگایی رێز بن  و لەئازاری  خەڵك وكۆمەڵگاتێبگەن...  بە پێچەوانەوە لەیەكەم ھەنگاو دا ئەوانە زۆرینەبون كە لەنێوباڵ و تەكتولەتەقلیدیەكان  دەرفەتی ھاتنە پێشەوەیان بۆ رەخسا لەو دیویش بۆ چەند بەڵێن و رێك پارە دەست بەرداری ھەر شتێك دەبێت.. 
دەییەم :- یەكێتی پێشتر خاوەنی بیر و ئاید

ئایدیای پێشكەوتنخوازانە بوو كەچی ئێستا بووەتە پاشكۆ، لەوەدا پاشەكشێی كردووە كە ببێتە پێشەنگ و جولێنەری كۆمەڵگا و تەوژم و تەكان بە كۆمەڵگا بدات ھەروەك پێشبینی بۆ رووداوەكان نیە بۆیە كە پێشھاتێك روو دەدات ئەوسا دەیەوێ قسەی هەبێت و بەمەش وای لێهاتووە كە هیچ پرۆژەیەكی پێشوەختەی بۆ رووداوەكان نەبێت، دەرەنجام پاشەكشەی سیاسی لێكەوتۆتەوە. 

یەكێتی تاوەكو دۆخی خۆی راست و سەقامگیر نەكات و بەگرینگەوە خۆیی نوێنەكاتەوە وەك حزبێكی تۆتالیتار دەمێنێتەوە كەدواجار بەرھەمی ئەو ھەموو قوربانیە لەسەر دەستی ئەوانەی بەرپرسن لە دۆخی یەكێتی  بەئاودادروات ودەپوكێتەوە.جاك ما كە بەپیاوە بە ئەزمونەكە ناسراوە قسەیەكی ھەیە و دەڵێت كە گەیشتی بە ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ پشت بەگەنجەكان ببەستە و بواری كاركردنیان پێبدە و كە گەیشتی یە ٦٠ ساڵ ھەوڵبدە پشوبدە ، بەڵام سیاسی یەكانی ئێرە پێچەوانەكەی نە لە ناوحكومەت پشودەدەن نە لەناو حزبیش ، ھەمیشە چاوچنۆكە بۆ دەسەڵات و پۆست ؟؟! 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی