لە ڕۆژئاوا ھەرێمێک بەرێوەیە

03/12/2019

هێرش عەبدولرەحمان

دوای دووساڵ چاوەڕوانی کۆمیتەی نوسینەوەی دەستوری تازە بۆ ئایندەی سوریا بەبێ ئامادەبونی نوێنەری هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە ) کە نوێنەرایەتی ملیۆنان کەس دەکات، لەسەر داواکاری و خواستی تورکیا بەشداریان پێنەکراوە، دەستی بەکارەکانی کرد.!

تائێستا ئەو لێژنەیە ھیچ بەرچاو ڕوون نیین، ئەجیندای کۆبونەوەکان دیارە کە حکومەتی سوری ئامادە نیە گۆڕنکاری لەدەستورە کۆنەکەدا بکات. ئەوەش ھەمووی پەیوەستە بەوەی ئەو ھێزانەی بەشداری سەرەکیان ھەیە لە نوسینەوەی ئایندەی سوریادا، وەک ڕوسیا و تورکیا و ئێران بەهەموو شێوەیەک ناساندنی ناوچەی خۆ بەڕێوەبەری ڕەتدەكەنەوە، خۆیان لەڕاستیی هەبوونی گەلی كورد و تایبەتمەندییەكانی لەسوریا گێل دەكەن. بۆیە لەسەرەتاشدا نوێنەرەكانی كوردیان لەپرۆسەی دانوستان دوورخستەوە لە جنێف و ئەستانە.

ئەوەی ڕوسیا و تاران و ئەنقەرە دەیانەوێت سوریایەكی یەكگرتوە، کە بەخواستی ئەوان بنیاتبنرێتەوە و، وەک بوكەڵەیەك بێت بەدەستیانەوە. مەرجی ئەردۆغانیش نابێت ھەرێمێکی تری ھاوشێوەی ئەوەی عیراق لەسوریا دروست ببێت.

دوو ئەگەر ھەیە:

بەشار و دیمەشق ئامادەی دانوستانبن و داواکاریەکانیان جێبەجێبکات و، تەواوی مافاکانیان لەدەستوردا جێگربکرێت، ئەوە دەبنەوە بە بەشێک لەسوریای داھاتوو، بە چاودیری یـوئـیـن و ئەمریکا.

بەشار سوربێت لەو ھەڕەشانە و بیەوێت پەراوێزیان بخات و پێی وابێت بەھێز دەتوانێت بیانخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی، ئەوە دەبنە ھەرێمێکی سەربەخۆ و ئەمریکا دەیانپاریزیت. چانسی دووەم بەھێزترە و ڕۆژئاوا بەئاراستەی سەربەخۆبوون ھەنگاو دەنێن.!

ئەگەر دانوستانەکانی ئاشتەوایی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی سووریا سەرکەوتوونەبن، ئاماژەکان دیارە کە دیمەشق ئەو ئامادەیەیی نیە، ئەوا ئەگەری پارچەبوونی ئەو وڵاتە زیاتردەبێت و، ھەرێمێک ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و، پشتگیری ئەوروپا و ئەمریکای دەبێت و، لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەنگی زۆرینەی بۆ کۆدەکرێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی