تێڵا تێبڕین ، یان دار تێبڕین ، یه‌كێك له سزاكانی كوشتن بوو له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا ، عوسمانیه‌كان شێوازی جۆراجۆری سزا‌و ئازاردانی خه‌ڵكیان هه‌بووه ، یه‌كێك له شێوازه‌كان ئه‌م تێڵا تێبڕینه بووه ، تا ئێستاش وه‌ك جۆرێك له هه‌ڕه‌شه له ناو خه‌ڵكدا ماوه‌و كه‌سێك به كه‌سێك ده‌ڵێت " بێم تێڵات تێئه‌بڕم " .
دڕندانه ترین و قێزه‌ونترین شێوازی سزادانه كه مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه بینیوه ،به‌و جۆره تێڵایه‌كی قه‌وی و ئاماده كرا‌و له دواوه ده‌بڕنه قوربانیه‌كه‌و له شوێنی تره‌وه ده‌ریده‌كه‌ن ، تا ده‌یكوژن ده‌سبه‌رداری نابن و به زۆر و به زه‌بری لێدان له دوای تێڵاكه‌و پاڵ و هێز تێڵاكه دیواو ده‌ر ده‌كه‌ن ، قوربانیه‌كه‌ش به جۆرێك درێژ ده‌كه‌ن له سه‌ر ده‌م و ده‌یبه‌ستنه‌وه كه نه‌توانێت هیچ جم و جۆڵێك بكات .
بۆ ئه‌م كاره جه‌لادو بكوژیان له هه‌موو ویلایه‌ته‌كه‌ناوه ده‌هێناو هاونیشتمانی و خه‌ڵكه‌كه‌یان پێده‌ترساند، عوسمانیه‌كان بۆ ترساندنی خه‌ڵك سڵیان له هیچ نه‌كردوه‌ته‌وه ، هه‌میشه‌به تێڵا تێبڕین خه‌ڵكی سربیاو یۆنان و ئه‌لبانیاو شام و میسر‌و شوێنه‌كانی تریان سزا ده‌دا .
ئه‌م تێڵاتێبڕینه كه به زه‌بری چه‌كوش دیواو ده‌ر ده‌كرا دواتر له سه‌ر نوكه‌كه‌ی له زه‌وی ده‌چه‌قێنراو قوربانیه‌كه‌ی پیا هه‌ڵده‌واسرا ، گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه گوایه تیپی تایبه‌تی تور‌كان هه‌بووه بۆ پرسی تێڵا تێبڕین ، ئه‌م تیپه موچه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌تیان هه‌بوه و مافی ئه‌وه‌شیان دراوه‌تی َ كه ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی بچوكن گه‌وره بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی بده‌ن ، هه‌ڵبه‌ت ، سزای هه‌ره باش ئه‌وه بووه كه تێڵا تێبڕاوه‌كان به ئاسانی نه‌مرن و رۆژ یان زیاتر به‌و ئازاره‌وه بتلێنه‌وه ، هه‌ر قوربانیه‌ك زوو مردبێت جه‌لاده‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌و كاره سزادراوه و هه‌ندێك جار هه‌مان كاری ده‌رهه‌ق كراوه .
سوڵتان محه‌مه‌د فاتیحی دووه‌م زۆر چێژی له‌م تێڵا تێبڕینه‌بینیوه‌و بڕیاری داوه هه‌موو نه‌یاره‌كانی به‌و جۆره سزا بدرێن ، میخائیل دۆكاسی مێژوونوس ده‌گێڕێته‌وه ، كاتێك عوسمانیه‌كان له ساڵی 1453چوار ده‌وری قوسته‌نتینیه‌یان گرت ، هه‌موو ئه‌وانه‌یان به‌م جۆره سزا دا كه له گونده‌كانی ئه‌و ده‌وره یارمه‌تی بێزه‌نتیه‌كانیان دا ، كاتێ چوونه شاره‌كه‌شه‌وه سوڵتان فه‌رمانی به سوپای ئینكشاری كرد سه‌ركرده‌كانی سوپای بێزه‌نتی و پیاوه ناسراوه‌كان به دار تێبڕین سزا بده‌ن .
هه‌مان ئه‌و كاره‌شی به‌رانبه‌ر یاخی بوونی ئه‌لبانیه‌كان له دانی باج به عوسمانیه‌كان گرته‌به‌رو له ساڵی 1463 ی زاینی پاش ناچار بوونی ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی ئه‌لبانی به ئاشتی سوڵتان له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی پێنج ساڵ پێشتر سوپاكه‌ی له سه‌ر ده‌ستی ئه‌سكه‌نده‌ر تێكشكا 150 سه‌ركرده‌و جه‌نگاوه‌ری ئه‌لبانی به تێڵا تێبڕین سزا دا .
هه‌مان ئه‌م سزایه له مێژووی جیاجیادا به‌رانبه‌ر یۆنانیه‌كان و سربیه‌كان و عه‌ره‌به‌كانیش پیاده‌كراوه ، له چه‌ندین سه‌رچاوه‌دا ئه‌م شێوه سزا ناشرین و قێزه‌ونه باسكراوه ، ته‌نانه‌ت له ناو جه‌رگه‌ی دیمه‌شق ئه‌م سزایه به سه‌ر هه‌زاران عه‌ره‌بدا دراوه ، ئه‌مه‌ش بۆ چاوترساندن و بیر نه‌كردنه‌وه له شۆڕش و راپه‌ڕین ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه داعش به‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه‌ی خۆیه‌وه نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكات ، نابێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌بێ كه ئه‌ردۆغان په‌روه‌رده‌ی هه‌مان فێرگه‌یه‌و له دژی نه‌یاره‌كانی له هیچ سزایه‌ك سڵ ناكاته‌وه .
تێبینی: بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سود له ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی