رۆژئاوا لەنێوان دەسەڵاتی باشور و ئەردۆغان

11/12/2019

دانا رەشید

ئاشكرایە كە گوێێ جیهان پڕ پڕ بوە لە سەدای ئاهو ناڵەی لێقەوماوانی كورد بەدەست جینۆساید كردن و هێرشی ناڕەوای ئەردۆگان و توركیا دژ بە میلەتی كورد بە ناوی ( تیرۆر و مەترسی سەر سنورەكانی سوریاو توركیا ) كە ئەم درۆ گەورەیە رۆژانە لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەكان و نێو گۆڤارەكان و شێ‌شەی تیڤیەكان ،بە جۆرێ پیشان دەدرێ كە ئیدی كێشەی كورد لە هەر پارچەیەك لە رۆژئاوا یان رۆژهەڵات یان باكور یان باشور لەوە دەرچوە ،وەك كێشەیەكی ناوخۆی دەوڵەتە داگیركەرەكان بناسرێت ، كورت و كرمانجی ئەو رۆژگارە گوزەشت جیهان لەبەر چاوی كاڵی توركیا كە بە كچە گەورەكەی ئەمەریكا دەناسرا ، میلەتی كورد و كێشە ڕەواكەی بكەن بە ژێر خۆڵەوە ،

دەنگی نارەزایی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پیشاندانی ڕوی رەشی ئەردۆگان و دەسەڵاتەكەی و هێرشی راگەیاندن دژی ،لەسەرو ئەمەشەوە كە لە كۆبونەوەی دەوڵەتانی حیلفی ناتۆ بەو جۆرە توندە دژی ئەردۆگان هەڵوێستیان وەرگرت تا ڕادەی هەڕەشەی دەركردنی ، هەموو ئەمانە گەواهی ئەوە دەدەن كە ئەم چەرخە چەرخی كورد و داهاتوی كوردستانە ، كە بمانەوێ یان نەمانەوێ كورد رۆڵی سەرەكی لە شانۆگەریەكەدا پێ دراوە ،ئەگەرچی بێ خەبات و گیان بەخت كردن نەبوە و نابێ ،

روسیاو پوتین گەرەكیانە كۆتایی ئەم شانۆگەریەی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە سەرزەمینی سوریا بوە بە شانۆی نمایشە مەترسیدارەكان ، بە جۆرێ بەلادابخات كە نە رژێمی ئاخوندی ئێران بكەوێت نە بەرژەوەندیە وەهمیەكانی كە دژی ناتۆ و ئەمەریكا لەگەڵ ئەردۆگان مۆری كردوە لە بەین بچێت ،بۆ نمونە عەقدی موشەكە روسیەكان كە قەرارە بە توركیای بفرۆشێت ،كە بە ئاشكرا لە كۆبونەوەی ئەم جارەی ناتۆ فەرەنساو سەرۆك ماكرۆن دژی راوەستا كە چۆن دەبێ ئەندامی ناتۆ لە روسیاوە چەكدار بكرێت ، بەڵام ترامپ و ئەمەریكا بۆ دەست گرتن بەسەر كێڵگە نەوتیەكان كە كەوتۆتە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستانەوە ، دەبێ هێزە كوردیەكان بەكار بهێنێت بۆ ئەمەش جۆرێك لە رێك كەوتن لە نێوان ئەمەریكاو رۆژئاوای كوردستان لە ئارادا هەیە ، ئەمە دان پێدانانی رەسمی یە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ، ئەمە خاڵە جەو‌ەریەكەی تورەی و ئیرەیی و هەژاندنی گیانی راسستێتی ئەتاتوركی ئەردۆگان و توركە ،

ئەمەریكا دەوڵەتێكی دیمۆكراتی و سیستەماتیكە ، هەر ٤ ساڵ جارێك حەتمەن دەبێ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێ و دەنگی میلەت یان دەنگدەر چارەنوسی ٤ ساڵی ئایندە بەلادا دەخات ، ئێستە دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە ، بۆیە پێویستی بە شێ‌نۆگەری كشێ‌نەوەیە تا بە جۆرێك بیخاتە بەرچاوی كۆمەڵگای ئەمەریكی كە ئەو واتە ترامپ بۆ ٤ ساڵی ئایندە ، ئەو خەرجی و پارە زۆرەی لە جەنگی ( پاراستنی كوردەكان ) لە سوریا سەرفی دەكات بیگێرێتەوە بۆ چاك كردنی باری ژیانی هاوڵاتی ئەمەریكی ،

هەرچی روسیایە ئەم خەمەی نی یە ، چونكە لە لایەك كۆمەڵگەی روسیا وەك ئەمەریكا فێری ئەو دیمۆكراسیە نەكراون ، لە لایەكی تر روسیا بە چەشنی ئەمەریكا سیستەماتیك نی یە ، ئەوان خاوەنی حیزبی جامد و بە دەسەڵاتن ، بۆ نمونە ساڵانێكی زۆرە پوتن و مەدەڤدیڤی هاورێی ، لە لوتكەی هەرەمی دەسەڵاتی روسیان ، واتە روسیاو ئەمەریا سەر بە دوو مەدرەسەی زۆر جیاوازن ، بۆیە پلان و نەخشە رێگای ئەمەریكا دەكرێ وردترو شەفاف تر بێ تا روسیا كە پوتین حسابێكی ئەوتۆ بۆ هەڵبژاردن و لابردنی لە دەسەڵات ناكات ،

بۆ ئەم مەبەستە ترامپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا بۆ لە دەست نەدانی پێگەی خۆی لە سوریا پێویستی بە كوردە ، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنیش پێویستی بە هاوڵاتی ئەمەریكیە ،

هەرچی ئەردۆگان و توركیایە ، تەنها سەرانی دەسەڵاتی باشوری كوردستانی بەدەستەوەیە ، كە لەگەڵ ئەوەشدا یەكگرتوی ئیسلامی وەك پارتێكی ئیخوانی باشور ، بە جدی ئیش بۆ ئەردۆگان دەكات ، باشور وەك تورك ناوی لێ ناوە حەوشەی پشتەوە ، هەمیشە باری لاری ئەردۆگان راست دەكاتەوە ،
١ - پەیمانی ٥٠ ساڵی ڕادەست كردنی نەوت و كانزای هەرێمی لەگەڵ مۆر كردوە كە یەك قەترە نەوت نادرێ نە بە بەغدا بەرامبەر ناردنی بودجە ، نە بە هاوڵاتی هەرێم و پارەكەشی دەچێتە گیرفانی توركیاوە بە ئاشكرا دەركەوتوە ،
٢- بە شێوەی سیاسی و مێدیایی لە خزمەتی پیلان و پلانی ئەردۆگان و دژی هێزەكانی رۆژئاوا دەجوڵێن تایبەت یەپەگە ، كە چقڵی چاوی ئەردۆگانن
٣- بۆ گێل كردنی میلەت لۆتی و راقسەو گۆرانی بێژە ئافرەتە ( ڕوتەكان ) دێننە هەرێم ئاهەنگیان بۆ ساز دەكەن بە پارەی زۆر
٤ - رێگرتن و دروست كردنی حەرقەلە لەبەردەم دەنگی میلەتی باشور كە نارەزایەتی دژی توركیا دەردەبڕن ، لە بری بایكۆتی كاڵای تورك ، كۆمپانیا توركیەكان برەو پێ دەدەن
٥- زیاتر و زیاتر میلەت لە قەیرانی موچەو سوتەمەنی و ژیان دەگەوزێنن بۆ ئەوەی لەبەر قورسی ژیان نەیپەرژێتە سەر هیچ شتێك نە باكور نە رۆژئاوا

بەڵام هەموو ئەمانە لە سەردەمێكی وەختیدان و هەم ئەردۆگان چ لە ناو كۆمەڵگەی توركدا چ لە ناو خودی ئاك پارتی و هاورێ كۆنەكانی خۆی توشی ململانێ و جەنگی قورس هاتوە كە ئەستەمە لێی دەرچێت ،

دۆناڵد ترامپ هەڵبژاردنی لە پێشەو دەیەوێت جارێكی تر متمانەی خەڵك بەدەست بهێنێت بۆ ئەمەش ، لەو بریاری كشانەوەیە كە هەڵە گەورەكەی وەك ترامپ بە ئەردۆگان دەڵێ ( حەماقەتە گەورەكە) بە دوای خۆیدا هێناو هێرشی تورك بۆ سەر كورد ئەم سەدا گەورەیە و رسوا بوونی ئەردۆگان و ترامپی لێ كەوتەوە، دەبێ هەم كورد بپارێزێ لەبەر بەرژەوەندی ئەمەریكا لە كێڵگە نەوتیەكان و پێگەی ئەمەریكا لە سوریا ، هەم هاوڵاتی ئەمریكا قەناعەت پێ بهێنێت كە بۆ ٤ ساڵی ئایندە دەنگی پێ بدەنەوە .

روسیا دەبێ لە بەینی بەرەی سعودیەو كەنداو لە لایەك ئێران و دەنگی نەرازایەتی دەوڵەتانی رۆژهەڵات دژی ئێران لە لایەك و پشی پشی كردن بۆ توركیا ، رێگەیەك هەڵبژێرێت ، تا ساڵی ئایندە بە ئاقاری راستدا بروات ، بۆ ئەمەش كوردو رۆژئاوای كوردستان دەبێتە جەمسەری سەرەكی .

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی