ساڵی ۲۰۱٥ چوار لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به چوار پاكێجی جیاوازه‌وه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، قه‌یرانی سیاسی و ئابووری كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه بوو سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت كه‌چی ئێستا لای هه‌ندێك حزب پاكێجه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه‌و لای هه‌ندێكیتر یاساكه به‌كاره‌و لای هه‌ندێكیتر یاساكه كێشه‌ی له‌سه‌ره‌و هه‌ندێكی ترخۆیان لێكردووه‌ته كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت !
مه‌هزه‌له‌یه‌كیتری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام خورمژیان ده‌وێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات خورما ده‌خۆن و هه‌ندێكی تریان بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك‌و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ مێووژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌خۆن ، لایه‌نه به‌ناو ئۆپۆزسینه‌كانیش له شه‌قام و میدیا فه‌رمییه‌كانیانه‌وه له خه‌می ڕازیكردنی دڵی خه‌ڵكدان و به‌ڵام شه‌رمیش ده‌كه‌ن ره‌خنه له حكومه‌ت بگرن وده‌ست بخه‌نه سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كان ، به‌خوا ناهه‌قیان ناگرم حوكمڕانیه‌تی له كوردستان بووه‌ته بازارێكی ئابووری به‌هێز و كێ ئازایه ئه‌سپی خۆی تاو بدات و به‌شی خۆی به‌رێت ، به‌ڵام هه‌ندێكیان بێ ویژدانن و ده‌ڵێن به‌شی خۆم ئه‌خۆم و به‌شی تۆش ئه‌خۆم!
هاونیشتیمانیان چاویان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی چاكسازییه كه سبه‌ینێ خوێندنەوەی دووەمی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌كرێت ، پرۆژه‌كه لە ژێر ناونیشانی (چاكسازیی لە خانەنشینی‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان – عێراق) لە ۸ بەش‌و ۲۱ ماددە پێكهاتووە و له حكومه‌ته‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه ، ئیشكالی جه‌وهه‌ری له پرۆژه یاسایی چاكسازیدا ئه‌وه‌یه كه فەرمانبەران بە ۱٥ ساڵ خزمەت‌و تەمەنی ٤٥ ساڵ خانەنشین دەبن ،پلە باڵان وەك پەرلەمانتارو وەزیرو پۆستە باڵاكانی دیكە مه‌رجی تەمەن‌و ساڵی خزمەتیان بۆ خانه‌نشینی تێدا نییە ،بە پێی برگه‌یه‌ك به ڕێژەی لەسەدا %٤۰ـی كۆی گشتی دوا مووچەو دەرماڵە خانەنشین دەكرێن ، له‌كاتێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانەنشینی پەرلەمانتاران یه‌كێكه له خواست و داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌شێك له په‌ڕله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان .
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێم كێشه‌ی پرسگه‌لێكی هه‌ستیاره ،له‌وانه یاسایی چاكسازی و یاسایی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌گشتی كێشه له هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می سیاسی یه كه ده‌بێ به‌یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكبخرێته‌وه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌سه‌رووی یاساوه نه‌بێت ،به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مان بۆخۆی بووه‌ته كێشه‌و كێشه‌كانی تر له بیر لایه‌نه‌كان و خه‌لك براوه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا زۆر پێویسته لۆبیه‌كی گه‌وره‌یه،كه چاودێربێت به‌سه‌رپه‌رله‌مانه‌وه چونكه مه‌ترسی گه‌وره له ناو په‌رله‌ماندایه ، ئه‌وه‌ی ده‌بینریت له په‌رله‌مان و ئه‌و كارانه‌ی كه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت نه به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیه‌تی و نه به‌رپرسیاریه‌تی پێوه ده‌بینرێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی