نوێنەرانی گیرفان

14/01/2020

رێبین عومەر

پێچەوانەی هەموو دنیاوە پەرلەمانی كوردستان پلەو پۆستی حكومی لە هەرێم باشترین میهنەیە بۆ ئەوەی لە كورترین ماوەدا گیرفانەكانی پێشەوە و دواوەت پڕكەی، نوێنەرانی گیرفان سەرباری ئەوەی زۆركات باس لەوە ئەكان كە ئەوان نوێنەری گەلن بەڵام لە حەقیقەتدا بوونەتە بار بەسەر شان و ملی گەلەوە یاخود بڵێین ئەم پەرلەمان خول بەخول بەرەو خراپی رۆشتووە.
 
ئاخر تەماشای ساڵی 1992 مێژووی ئەم پەرلەمانە بكەن، سەیر كەن بزانن پێشتر كێ‌ نوێنەری گەل بووە و ئێستاش كێن ئەوانەی كە عەقڵیان نەگەیووە بوونەتە نوێنەری ئەم گەلە بەش مەینەتە.
 
دیقەت بەن چەند پاشە و پاش بەگی داناوە  لە دكتۆر كەمال فواد و هاوشێوەكانیانەوە چۆن گەیشتۆتە بەند بێژ و شایەر .....هتد، ئاخر چارەنوسی ووڵات و شكۆی نوسینەوەی قانوون چۆن دەخرێتە دەست ئەم بژاردەیەوە.

بەداخەوە هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەكرێت كە باشەكەش خراپ كەن، ئاخر پەرلەمان ئێستا بەدەست ئەو بیرۆكەیەوە كە لە باشترین چركەستی لۆژیكیدا دەڵێت: "ئەگەر پردێكمان بۆ دروست نەكرێت خۆ دەتوانین تێكی بەینەوە"  چاوەڕێی هەر ئەوە بكەن، ئاخر چۆن ئەبێت ژمارەی ژەنراڵە خانە نشینكراوەكان بە ئاستی ووڵاتی چین بێ،یاخود وەزیرو پلە دارەكان ئاستی دەوڵەتی عێراقی تێپەڕ كردبێت یاخود موچەی یەك مانگی سەرۆكەكەی یەكسانبێت بە 14 ساڵی موچەی خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئەوەی كەی رەوایە خولقاندنی ئەم نایەكسانی خوازییە.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی