به‌شی ده‌یه‌م
سیناریۆی دیاریکرنی به‌ربژێره‌کان بۆ حکومه‌ت
ئەم چەند دێرەى لە سەرەتاى ئەم بەشەدا دەیان نوسم پەیوەندى بە بەشى نۆیەمەوە هەیەو دەبوو لەویدا باسى بکەم، بەراستى لە یادم کردبو زۆر بەگرینگیشى دەزانم هەموان لێی ئاگادار بن . کاتێک لە سوید هاتمەوەو بەدواداچۆنم دەکرد بۆ ئەوەى بزانم کێ ئەم دوو یاسایەى تێپەراندوە ، پەیوەندیم کرد بۆ بەریز کاک عومەرى حاجى عینایەت ئەندامى پەرلەمان، داوام لێکرد زانیاریم بداتێ و چۆن ئەم یاسایە تێپەرینراوە. لە وەڵاما وتى : من زۆر هەوڵم داوە ئەو دوو یاسایە تێنەپەریت و وتومە ئەمە لە زیان زیاتر سودى بۆ گۆڕان نابێت . کاک عومەر دەڵێت: کاک برزو و عەلى حەمە سالح وتویانە لە گردەکە وە پێمانوتراوە. واتە ئەوە فەرمانەو دەبێ جێ بەجێ بکرێت . کەواتە پێش ئەوەى لەپەڕلەمان قسەى لەسەر بکرێـت ، پێشوەخت لەگەل پارتى ڕێکەوتن کراوە. دواجار لە کاتى دەنگداندا کاک عومەر و خاتو پەرواو دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین دەنگیان نەداوە بۆ تێپەڕاندى ئەو دوو یاسە . پێ دەچێت کەسانى تریش هەبوبن ئەوەیان پێ باش نەبوبێت بەڵام نەوێراون دەنگ نەدەن .
دوای ئه‌وه‌ی کۆتا بڕیار درا بۆ به‌شداریکرن له حکومەتەدا، بڕیاردرا که لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی هه‌بێت بۆ دیاریکردنی به‌ربژێره‌کان بۆیە بڕیاردرا کۆبونه‌وه‌ی جڤات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکه‌ین.
رۆژی کۆبونه‌وه‌که قسه له‌سه‌ر ئه‌وه کرا کە پێش وەخت لیژنه‌یه‌کی 7 که‌سی پێکهێنراوه‌و ناوه‌کانیش دیاریکرابون. به‌ڵام وه‌کو بۆمان ده‌رکه‌وت و بە بن گویی ئێمەیاندادا جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵویستی هه‌بوه له‌سه‌ر دوان لە ئه‌ندامانی لیژنه‌که. واته ئه‌وانه‌یان به‌دڵ نه‌بوه. ئەو دوو بەریژەش دکتۆر دەرباز و ئاسۆ رەحیم بون .
به کورتییه‌که‌ی ئه‌یانویست شه‌ڕه‌که به ئێمه بکه‌ن و ئێمە بریار بدەین ناوى ئەو دوو کەسە لە لیژنەکە دەربهێنین . قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کراو به هه‌ڵپه‌سێراوی مایه‌وه دوای دوو رۆژ سه‌یرمان کرد ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌یان کردوه به 13 که‌س و ئه‌و دوو که‌سه‌ش هه‌ر له لیژنه‌که‌دا ماون که پێشتر به دڵی جڤاتی نیشتمانی نه‌بون.
کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خۆشی بۆته سه‌رۆکی لیژنه‌که. لە راستیدا نەدەبوو کاک عومەر بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبول بکات ئەگەر زۆریشى لێ بکەن ، چونکە کاک عومەر لە هەموو کارێک‌دا سەرکەوتو بێت لەم کارەدا سەرکەوتو و نابێت ، چونکە ناتوانێت بێ لایەن بێت. دوای دوو مانگ وه‌ره‌و بڕۆ و دانیشتن هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو. دیاره له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه هه‌ر سیناریۆ بوه‌و بۆ خه‌ڵه‌تاندن و ده‌ستی ده‌ستی بوه. دواجار لیژنه‌که بڕیاری خۆی دابوو به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دانرابون ، بۆ هه‌ر پۆستێک 3 که‌سیان به‌ربژێر کردبوو.
بڕیاری پێش وه‌ختیش ئه‌وه‌بوو دوای ده‌ستنیشان کردنی 3 به‌ربژێر بۆ هه‌ر پۆستێک هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڵام هه‌ندێک له براده‌رانی خانه‌ش و جڤاتی نیشتمانیش ترسی زۆریان هه‌بوو له‌وه‌ی جڤاتی گشتی به‌شداری ده‌نگدان بکات.
هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕایه‌وه که ئه‌ندامانی جڤاتى گشتی بێمنه‌تن و خۆیان ئازادن چۆن و به کێ ده‌نگ ئه‌ده‌ن. بۆیه سه‌دان به‌هانه‌و شێله‌و بێله‌یان ده‌هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شداری ده‌نگ دان نه‌که‌ین.
به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌ڕه‌شه‌مان کرد ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌نگدانه‌که نه‌که‌ین. ده‌رگای جڤات دائه‌خه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر به‌شداری ده‌نگدان نه‌که‌ین. جڤاتی نیشتمانی بڕیاری دا ده‌سه‌ڵات بده‌نه ده‌ست رێکخه‌ری گشتی و دواجار له رێگای ئه‌م سیناریۆیه‌وه رێگایان له ئێمه گرت وه‌کو جڤاتی گشتی ده‌نگ بده‌ین. لێرەوە بە ئاشکرا دەردەکەویت جڤاتى نیشتمانى لە ئاستى ئەو بەر پرسیاریەتەدا نیە کە لە پێناویدا پێک هاتووە . کاک عومەرى سەید عەلیش ئەوەى لە خوا دەویست و کارى بۆ ئەوە دەکرد تاک لایەنە بریار بدات و ئەوەى دەیەویست ئەوە بکات و بەرژەوەندى بزوتنەوەکەو نارەزایەتى هیچ کەسى بەلاوە گرنگ نەبوو . دواجار هەموو سیناریۆ و پلانەکە وەکو خۆى دەرچوو .
شایانی باسە ئێمە وەکو جڤاتی گشتی پێشتر پێشنیارمان کردبوو هیچ کەسێک لە ئەندامانی خانەو کادرە ئەساسیەکانی رێکخستن و ئەوانەی پێشتر پۆستی حکومییان هەبوە یان ئەندامی پەرلەمان بون پۆست وەرنەگرن بۆئەوەی بۆشایی رێکخراوەیی دروست نەبێت و لە لایەکی تریشەوە بۆ ئەوەى کەسانی بە توانا‌و شایستەو موستەحەقیش شانسی وەرگرتنی پۆستیان هەبێت. بەڵام وەکو لەدوییدا دەرکەوت هیچ حسابێکیان بۆ پێشنیارەکەی ئێمە نەکرد.
ئەگەر بەهانەکەى کاک عومەرى سەید عەلى بۆ دانانى کوێستان خان ئەوە بوبێت کە دەبى ئافرەتى تێدابیت ، ئەوەش لە شوینى خۆیدا نییە ، باشە بۆ ئافرەتیکى تر‌ى دانەنا بۆ ئەوەى کەس گومانى نەبێت ؟. لە لایەکى تریشەوە مەرج نییە لە چوار وەزیرەکە یەکێکیان ئافرەت بێت ، چونکە ژمارەى ئەو پیاوانەى حەقى وەرگرتنى ئەو پۆستەیان هەیە زۆرترن. دەکرا پۆستى جێگرى وەزیرێک بۆ ئافرەتەکان دیاری بکرێت . بەڵام کاک عومەر ئەوە ناکات چونکە پۆستەکەى بۆ ئەو دانابوو .
کاک عومەر خۆى پیشمەرگە بوە . دەزانێت دکتۆر هەژار لە کەیەوە پێشمەرگە بووە، بونى دکتۆر لە پیشمەرگایەتیدا چ رۆلێکى گرنگى هەبووە . لە سەروى ئەمەشەوە دکتۆر هەژار بروانامەى دکتۆراى هەیە لە بوارى دەرونیداو مامۆستاى زانکۆیە و ئەو بروانامەیە رێک بۆ ئەو بوارە دەگونجێت . جگە لەمەش پێشتر پۆستى وەرنەگرتوە و گورانخوازێکى زۆر باش بوە .
ئەگەر ئەوەش بکات بە بەهانەو بڵى ئەگەر ئەو دابنێم، دوایی گۆڕانخوازان گلەیی دەکەن و دەڵێن ، ئەوە لەبەر خاترى دکتۆر رەئوفى برایەتى، ئەوەش بەهانەیەکى بێ مانا دەبێت ، چونکە دەبێ دکتۆر هەژار لەبەر خاترى خەبات و ماندوبونى خۆى دانرێت، نەک براکەى. دکتۆر هەژار پیشمەرگە بووە ، نەک دکتۆر رەئوف . ئەگەر کاک عومەر لەسەر بنەماى تەکەتول خاتو کوێستانى دانەناوە، با بفەرموێت رونکردنەوە بدات بۆ ئەوەى کەس قسەى نەمێنێت .
ئەى باشە بۆچى ئاراس وەلى نەکرێتە وەزیر لەبەر دوو هۆکار . یەکەم : لە سەرەتاى بزوتنەوەى گۆرانەوە بەشدارە. خاوەنى کەسایەتییەکى زۆرباشەو کەسێکى بەرێزەو کارى خۆى بە باشى کردووە . دووەم : ئەم پیاوە شانسى نەبوە زانکۆ تەواوبکات. دەکرێت بکرێت بەوەزیر بەڵام ناکریت بکرێتە بەریوەبەرى گشتى چونکە بروانامەى زانکۆى نییە .
لە ئەوروپاش خەڵک هەیە بۆتە سەرۆکى حکومەت و بروانامەى زانکۆشى نەبوە . ئەمە کاریکى نایاسایی نییە . مەسەلەکە ڕوونە، ئەم پۆستە دەبى هەر بۆ ئافرەت بیت، لەناو ئافرەتەکانیش دەبى هەر بۆ کوێستان خانبێت . ئەى باشە بۆچى ئەم پۆستە بۆ چیمەن خان نەبێت لە سەرەتاى بزوتنەوەى گۆڕانەوە شێلگیرانە کاردەکات و زۆر چالاکە . ئەى بۆچى بۆ شانازخان خێزانى عەلى چەلەبى نەبێت کە لەپێناوى گۆڕاندا کەوتنە سەر ساجى عەلى. یەعنى ئەگەر کوتلەبازى نییە کوێستان خان چى مەرجێکى تیادایەو ئەمانەى تر تیایاندا نییە، دوو خول پەرلەمانتار بووە چى بەرهەمێکى هەبووە؟ بۆچى ئەبێت جارێکى تریش بکرێت بەوەزیر؟ پسپۆڕییەکەى ئەوەندە دەگمەن و قاتییە ئیشەکە هەر بەو دەکرێت، یان چى؟.
هەر بۆ زانیارى لە سەرەتاوە کوێستان خان هەر سیڤیشى پر نەکردبۆوە . دوایی سیڤى پرکردبۆوە . کاتێکیش لیژنەکە بەربژیرەکان بۆ وەزارەتى کار‌و بارى کۆمەڵایەتى دەست نیشان دەکات کوێستان خان چوارەمین کەس دەبێت لە دواى چیمەن خان و کاک ئاراس وەلى و دکتۆر هەژار. واتە ئەو هەر لە بنەرەتدا بەربژیر نەکراوە .ئەگەر بە قسەى لیژنە ناکەى بۆ بە خۆرایی خەڵک مەشغول دەکەى ؟؟؟. ئەى کاک عومەر پێمان ناڵێت ئەم ئینکاریەى بۆ دانى کوێستان خان لەسەر چ بنەمایەکە ؟؟. کەواتە لە سەرەتاوە فەلسەفەى ئەم حیزبە لەسەر بنەماى تەکەتول و پەراویزخستن و ملشکاندن و فێلیکردن و کلاوکردنە سەرەوە دروستکراوە بۆیە ئەوئەنجامەى ئێستاى لێدەر چوو.
لە هەموى گرنگتر ئەوەیە کە لە بنەرەتدا ئەو وەزارەتە هەر زیادەیەو هەموو کارى ئەو وەزارەتە بە بەڕێوەبەرایەتییەک بەڕیوە دەچێت. زۆرى ژمارەى وەزارەتەکان خۆى لە خۆیدا سەرچاوەى گەندەڵى و بە هەدەردانى سامانى نیشتمانییە . ئەگەر بەراستى دەیانەویت چاکسازى بکەن ، با ژمارەى وەزارەتەکان کەم بکەنەوە . با حکومەت سەر ژمیرییەک بکات و بزانن چەند راویژکارى بی ئیش تەنها بۆ موچە دامەزرێنراون لە سەرۆکایەتى هەریم و پەرلەمان و حکومەتدا .
کاک عومه‌ریش خه‌نی بوو به‌و بڕیاره‌و ئه‌وه‌ی به لایه‌وه گرنگ بوو بیکاته وه‌زیر خاتو کوێستان محەمەد بوو . زۆرینە پێیان وابوو خاتو کوێستان دوو دەورە ئەندامى پەرلەمان بوەو لە ئێستاشدا خانه‌نشینی په‌رله‌مانه‌و خه‌ڵکانی تر هه‌ن، هه‌م به توانان و مه‌غدوریشن. به‌هه‌ر حاڵ کاک عومه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌که‌توله‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڕیاری خۆی دا‌و ئاواته‌که‌ی خۆی به زیندویی هێنایه دی و قسەى خۆى بردە سەرو حسابى بۆ کەس نەکرد.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه مانگێک پێش ئه‌وه‌ی لیژنه پێکبهێنرێت بۆ دیاریکردنی به‌ربژێره‌کانی حکومه‌ت. ته‌له‌فزیۆنی روداو ناوی هه‌موو وه‌زیره‌کان و کاک مسته‌فاو مامۆستا جه‌لالی بڵاو کرده‌وه ته‌نها ناوی به‌ڕێز که‌مال موسلیمی تێدا نه‌بوو. دیاره پۆستى جێگرى سەروکى حکومەت کە بریار وابوو دایتاشن بۆ مامۆستا جەلال، نەکراو لێی پەشیمان بونەوەو بە نسیبى مامۆستا جەلال نەبوو . کەواتە پێش وەخت پۆستەکان یەکلایی کرابونەوە . کەواتە دروستکردنى لیژنە بۆ شاردنەوەى راستیەکان بوو لە گۆڕانخوازان و هەر لەسەرەتاوە سیناریۆ بوە .
ئەگەر مامۆستا جەلال لە سەرەتاوە بیزانیایە ئەو پۆستە بۆ ئەو نابێت ، یان لە سەرەتادا هەوڵى وەرگرتنى وەزارەتێکى دەدا لە برى ئەو پۆستە، یان هەوڵى ئەدا ئەو رێکەوتنە سەر نەگرێت ، ئەگەر سەرنج بدەن لە ئێستادا کەوتوتە تانە لێدان و قسەکردن لەسەر چاکسازى. بەراستى مامۆستا جلال ئەو تیرەى بە دەستى چەپە هاویشت و نیشانى نەپێکا.
سیناریۆی دانانی وه‌زیره‌کان کۆتایی هات و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بوو به باس و خواس. به‌بێ هیچ پێشینه‌یه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باس و خواسێک له ئارادابێت. له پڕجڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا رۆژی 12/ 9/ 2019 جڤاتی گشتی کۆبونه‌وه‌ی خۆی بکات و سه‌رۆکی نوێی جڤات هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها رۆژی 14هه‌مان مانگ جڤاتی نیشتمانی کۆببێته‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 6 ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بده‌ن.
به‌ڕاستی ئه‌وه وه‌ک شۆک وابوو بۆ ئێمه، چونکه وه‌کو خانه‌ی راپه‌ڕاندن ماوه‌ی یاسایی ته‌واوبوه. 4 ساڵیش له‌وه پێش جڤاتی نیشتمانی ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بوه و چۆن ئه‌وان بۆیان هه‌یه ئه‌ندامانی خانه هه‌ڵبژێرن. ئێمه داوامان لێکردن هه‌تا کاتی کۆنگره با ماوه بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن درێژبکرێته‌وه. ئه‌و کاته هه‌ڵبژاردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بکرێت ئه‌ندامانی تازه‌ی جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێرێن و ئه‌و کاته ده‌نگدان بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن.
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوین که پاشگه‌ز نابنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ر ده‌کرێت. به‌نده وه‌کو جێگری سه‌رۆکی جڤاتی گشتی و 6 ئه‌ندامی به‌ڕێزی تری جڤات له رۆژی 10 مانگ واته دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆمان لە ئەندامێتى جڤاتى گشتى و بزوتنەوەى گۆران ته‌سلیم به به‌ڕێز رێکخه‌ری گشتی کرد.
کۆتا سیناریۆی ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌مه‌بوو: ته‌نها دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی جڤاتی گشتی که له سه‌رۆک و جێگر و سکرتێردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و سه‌رۆکی جڤاتیش ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن. له راستیدا که‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی جڤاته‌وه بهێنرێت و خۆی کاندید بکات.
هەر بۆ ئاگاداری هەموو لایەک دکتۆر رەئوفیش بەر لە نزیکەی ساڵیک بە منی وتبو کە جارێکی تر خۆم بۆ سەرۆکایەتی جڤات کاندید ناکەمەوە، چونکە کارەکانی خانە بە باشی ناڕوات بەڕێوە، بڕیارەکان جێبەجێ ناکرێن و زۆر دوادەکەون. چونکە بڕیارەکان بە تەنها لە دەستی خانەدا نین.
به‌ڵام له چاوتروکانێکدا مامۆستا جه‌مال حاجی محەمەد که پێشتر سکرتێری خانه‌ی راپه‌ڕاندن بوو. هێنایانه کۆبونه‌وه‌ی جڤات و ده‌ریشیان چواند. به‌لای منه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین غەدرە لە ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نایاسایشەو دەستور بەزێنراوە .
قسه‌که له‌سه‌ر مامۆستا جه‌مال نییه، چونکه هاوڕێی خۆمه، به‌ڵام من قسه له‌سه‌ر پڕۆسه‌که ئه‌که‌م که زۆر نا ده‌ستورییه. دوایی هۆکارى خۆ کاندید کردنى مامۆستا جەمالیشم بۆ دەرکەوت . راستیەکەى ئەوەیە کە کاک عومەرى سەید عەلى زۆرى لێکردوە بۆ ئەوەى خۆى کاندید بکات بۆ ئەوەى لە خانەى راپەراندندا پشتیوانى لێبکات، چونکە لە ئیستادا خانەى راپەراندن بۆتە دوو تەکەتول . هه‌ر وه‌کو له به‌شه‌کانی پێشتریش ئاماژه‌م به ئه‌وه کرد که کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ساڵی 2004 یه‌کێک بوه له‌وانه‌ی داوایان له مام جه‌لال کردوه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی ببێت، چونکه ته‌مه‌نی بۆته70 ساڵ .
به‌ڵام کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئێستا ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و خه‌رێکی ته‌که‌تول و سیناریۆ رێکخستنه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ببێته‌وه به رێکخه‌ری گشتی و ئێستا چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵک ئه‌داته‌وه دەربارەی ئەوەی بۆچی کورسییەکانی گۆڕان لە 24 وە بونە 12 کورسی . چی بە خەڵک دەڵێت کە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وای لیهات؟؟؟. چی ئەڵێت کە 12 دکتۆری زانکۆ دەستییان لە کارکێشایەوە؟؟؟. ئەى لە خۆى ناپرسێت بۆچى گۆرانخوازان دەستە دەستە واز لە گۆران دەهێنن؟.
ئاواته‌خوازم کاک عومه‌ر سه‌ید علی ته‌مه‌نی درێژ بێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به چاوی خۆی بیدیایه چ کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر گۆڕاندا هێناوه.
خۆ له‌وانه‌یه هه‌ندێ کەسى نەشارەزاو بێ ئاگا و بەرژەوەندیخواز بڵێن جا چی بکه‌ین چاره نییه‌و له ئێستادا له کاک عومه‌رمان باشتر نییه. به‌ڵام با هه‌موان باش بزانن ئێستاش و پێشوتریش له کاک عومه‌ر باشتر هه‌بون بۆ ئه‌و جێگایه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی نه‌یانهێشت که‌سی تر ئه‌و پۆسته وه‌رگرێـت؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی