بیرۆكه و ویستی چاكسازی كه له ئاڵوگۆڕو گۆڕان له داموده‌زگا و سیسته‌می حوكمڕانی وبوارو كایه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا و، ده‌ستكاریكردنیان به‌نیازی ڕێككردنه‌وه‌و چاككردن و په‌ره پێدان و، پاككردنه‌وه‌یان له‌خه‌وش وكه‌مایه‌سی و هه‌موو شێوازه‌كانی خراپكاری و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌وایی ونادادی ده‌بینێته‌وه، تا به‌رێكخستن و ئاڕاسته‌كردنیان به‌جۆرێك كه به‌پێی دنیابینی و فه‌لسه‌فه‌ی كاركردنی كه‌س و لایه‌نی چاكسازیكار و، به‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی له به‌ئاكام گه‌یشتنیدا له‌به‌رچاوگیراون، له‌ئاستی وه‌ڵام به پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م دابێت ...، هاوشان و ته‌ریبی پێشكه‌وتنه و له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤ و به‌كۆمه‌ڵبوونی دا سه‌ری هه‌ڵداوه.
بۆ بوونی هەر گۆڕانکاریەکیش بەچاکسازی بەمەرج گیراوە, کە پێویستە بارودۆخێکی ریزپەر(شاژ) ی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت، كه‌ده‌شێ هۆكاری پشت واکەوتنەوەشی دیاری كرابێت، چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركرنی و، ده‌بێ گۆڕانكاریه‌كه‌ش به‌ره‌وچاكتربوون بێت، و به‌هره‌مه‌ندیش بێ له‌خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامی و، كاتیی نه‌بێت و ته‌نها له‌نیه‌تی دروست بۆ چاكسازی و ئیراده‌ی پڕاكتیزه‌كردنه‌وه ئاڕاسته بوو بێت و، له‌حه‌ز و زه‌مان و زه‌مینی تایبه‌ت و كاتی و، گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌ت سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ش كه پرۆسه‌ی پێكه‌وه هه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا ، ده‌خوازێت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ببنه هاوڵاتی ، پێویسته زه‌مینه بڕه‌خسێنریت تا له‌رایی كردنی ئه‌رك و موماره‌سه‌ی ماف و چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی جێی مه‌به‌ستیان و، له سودمه‌ندبوون له‌ده‌رامه‌ته ئابووریه‌كان و به‌رهه‌م و سودی چالاكی ناو كایه جۆربه‌جۆره‌كان و، له مه‌سه‌له‌ی ڕۆڵ بینین و گه‌یشتن به پله‌و پایه‌كان به‌پێی شیاوی، هه‌مووان ده‌رفه‌ت و مافی یه‌كسانیان هه‌بێت و، له‌وه ده‌ربچێت هه‌ندێك به‌میرات و به‌پێی میزاج و نزیكی ولایه‌نگری تایبه‌ت، هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌و به‌شێكیش تا ئه‌به‌د به‌هاوڵاتی پاسیڤ و گوێ له‌مست بهێڵرێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش كه به بیر‌و شاره‌زایی و چالاكی به‌مه‌به‌ست وبه‌رهه‌مداری هه‌مووان و، له‌ژێر كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانیان و خۆشه‌ویستی و ئینتیمای خۆ ویستانه‌یان بۆ وڵات و، له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ڕۆژگار و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه زینده‌گیه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌و، به‌دیهێنانی ژیانێكی شایسته و زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانی ڕێی گه‌یشتن به ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ، هه‌لی له‌بارتریان هه‌بێت ، پێویسته هه‌مووان وه‌كو یه‌ك له‌ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی وله په‌یڕه‌وكردنی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدار بن ، ده‌شزانین كه چاكسازی له باری قه‌یراندا ئه‌نجام ده‌درێت و، خاڵی لێوه‌ده‌رچوونیش ئه‌و پنته ده‌بێت، كه وه‌ك مه‌یدانخوازی بۆ زه‌مینه‌ی پێكه‌وه هه‌ڵكردن خۆی نمایش ده‌كات و، پڕۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوون خاوده‌كاته‌وه وپێویستی به وه‌ڵام دانه‌وه‌یه و، واش باوه كه چاكسازه‌كان پاشخانێكی فیكری و ئایدۆلۆژیان هه‌بێت كه یارمه‌تیده‌ریانه له پشت قایم كردنی بیر‌و و یستی چاكسازیه‌كه و داكۆكی لێكردنی و، خۆئه‌گه‌ریش له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ركرده و نوخبه‌ی فه‌رمانڕه‌واوه بێت و بشویسترێت سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونی مسۆگه‌ر بێت، ئه‌وا پێویسته هانی فراوانكردنی بنكه‌ی به‌شداریكردنی گشتی و دروستكردنی ده‌سته‌و تاقمی سود مه‌ند له‌پڕۆسه كه بدات، ، چونكه ئه‌وانه‌ی بەهۆیه‌وه ئازادی و بەرژەوەندی و ئایندەیان بۆدابین دەبێت, ناچار دەبن پێوەی پەیوەست بن و داکۆکی لێ بکەن و, چەندەش بنکەی بەشداری کردنی جەماوەری لەوپڕۆسەیە فراوانتر‌و, ژمارەی بەهرەمەند بووانی بەرهەمی بەشداریکردنەکە زیاتر بێت, هێندەش چاکسازیەکە ڕەوایەتی دەبێ و زیاتریش دەبێتە جوڵینەری کۆمەڵایەتی و دروستکەری ئیرادەی بەکۆمەڵ.
لەبەر ئەوەش کە چاكسازی کەمایەسی و گەندەڵی ناوكایه‌ی به‌ئامانجگیراو ناهێڵێ و, تیایدا دەرفەتی پەرەسەندن و بەرەو پێشچوون دەڕەخسێنێ و، به‌گشتیش بازنەی ناڕەزایی و نەیاری بچوک دەکاتەوە و دەرفەتی لاڕێیی کردن و هەوڵی کۆتاییهێنانی بەسیستەمی باو دوور دەخاتەوەو، تەمەنی سیستەم و جۆری حوکمڕانیەکە درێژ دەکاتەوە و,بوار بۆ هاوکاریکردن و ئاسان ڕایی کردنی کاروبارەکان دەڕەخسێنێ و, دڵنیایی و متمانە دەداتە هاوڵاتیان و، بۆ داهێنان و بیرکردنەوە لەفراوانکردنی بواری کارامەییان هانیان دەدات و, دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندیکردنی گەل و دەوڵەت و, هامئاهنگیان بۆ داکۆکی کردن و پارێزگاری کردن لە ڕەوشی ژیان و دژایەتی کردنی نەیاران بەهێز دەکات و، دڵسۆزی و خۆشەویستی تاکەکان بۆ کارەکانیان و وەلایان بۆ دەسەڵات و ئینتیمایان بۆ نیشتیمان زیاد دەکات و, ئاسۆی بیری تاک و ئاگاییان بەرامبەر ڕەوشی بەدیهاتوو فراوان دەکات ، پێویستە دەرس لەمێژووی ئەو وڵات و گەلانە وەربگیرێ کە بۆهەل و مەرجی هاوشێوە پڕۆسەی چاکسازیان ئەزمون کردووە , چونکە ئەوەی دەرس لەمێژوو وەرنەگرێت ناچارە کە بەشەتاڵەکانی دووبارە بکاتەوە.
ئاماژه دان به (ئه‌سینا) كه‌یه‌ك له‌گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته‌شاره‌كانی یۆنان بووه، وه‌ك نمونه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئاماده‌یی بۆ چاكسازی له‌زه‌ینی حوكمڕان و دانیشتوانیدا به‌به‌رده‌وامی له‌مێژووی به‌ره‌و پێشچوونیدا دیاره‌و، له‌كاربۆكردن پڕاكتیزه كردنیشی له‌سه‌ر زه‌مینی واقع، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی(1100-338 پ. ز) و له‌میانه‌ی ڕستێك گۆڕانگاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌ره‌و چاكتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و، به‌گرتنه به‌ری ڕیگاو شێوازی جۆراوجۆر بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ر قه‌یرانێك له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنیدا ، هزرڤان و فه‌یله‌سوفو یاساناس و حوكمڕانانی چاكساز ، ڕۆڵیان بینیوه.
خێڵه‌كانی ئه‌سینا بۆدروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان و به‌رگریكردن له‌مه‌ترسی وپێشهاتی نه‌خوازراو، به‌پێچه‌وانه‌ی دانیشتوانی زۆر ده‌وڵه‌ته‌شاری تر، به‌خواست و به شێوه‌ی یه‌كگرتنی ئاشتیانه ده‌ستیان پێكرد، له دیرۆكی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردنیش دا، رستێك رژیمی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاتووی جۆراوجۆر‌و گونجاو له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌ڵایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگایان ئه‌زمون كرد‌و ، هه‌موو سیسته‌مێكیش هه‌ر تا ئه‌و كاته په‌یڕه‌وی لێكراوه كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌می لێ به‌دی كراوه‌و ، به‌خویندنه‌وه‌ی مێژووی هه‌مه لایه‌نه وماوه‌ی حوكمڕانی سه‌ركرده‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، كه چاكسازی وڵات و ڕازیكردنی هاوڵاتیان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، ویستی زۆرترینیان بووه و چالاكی وگرتنبه‌ری ڕی وشوێنی جۆراوجۆر‌و گه‌یشتنی ئه‌سیناش به‌جۆرێك له‌دیمۆكراسی، كه پاچاوپۆشین له‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێ ، به ته‌واوترین سیسته‌م هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌تا ئه‌وكاته مرۆڤایه‌تی پێی گه‌یشتبوو ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه. گومانی تێدانی یە تا لەکوردستانیش ویست و ئیرادەیەکی وەها نەیەتە بوون ، چاکسازیی ڕاستەقینە مانا و ئەنجامی جێی مەبەست ناگەیەنێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی