یەكێتی دەكەوێتە دەست نەوەی دووەمەوە

09/02/2020

رێبین عومەر

ئەم چەند رۆژە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی یەكلاكەرەوە دەبێت هەرچەندە یەكێتی لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەكان دەمێكە دەست و پەنجەی نەرم كردووە واتە شتێكی نوێ نییە ئەم مقۆمقۆیانەی كە ئێستاهەیە و بۆتە ماییەی بگرەو بەردەی سیاسی. ئاراستەی سیاسی ئەم حزبە گۆڕانكاری بەسەریەت و گۆڕانكاری جەوهەری لە بەڕێوبردنی ئەم حزبە روودەدات،


رۆڵی نەوەی دووەمی حزب زیاتر دەبێت بەڵام هەندێگرفت و ساردوسڕی لە نێوان نەوەی یەكەم و دووەم دروستدەبێت بەڵام بەتەواوەتی ناگاتە ئاستی ساردوو سڕی راستەقینە بەڵكو ئارگومێنتەكان بۆ كەم كردنەوە و زیاد كردنی دەسەڵات زیاد دەكەن، پێدانی دەسەڵات بەكوڕەكان وادەكات سەری گەورە لەو بگرەو بەردەیەش دەستهەڵگرن، ئەنجوومەنی پیرانەكە بەرژەوەندییەكانی خۆیان تەنها دەپارێزن و دۆخی یەكێتی بەتەواوەتی دەكەوێتە دەست نەوەی دووەم كە ئێستا سەركردایەتین، لەناو ئەو ئەنجوومەنە گروپێك لە گەنج و پیاو ژن كە ئەزمونی زۆریان هەیە و سەلار و دەستەبژێر و سەنگینن دەبنە واجیهەی یەكێتی.


سیستمی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی دابەشكردنی رۆڵە بۆ ماوەیەكی دیاری كراو گونجاوە تائەم قۆناغە تێدەپەڕێت بەڵام بۆ دوورمەودا بەزیان بۆ بەڕێوبەرایەتی یەكێتی دەشكێتەوە چونكە درێژە بەپەتای فرەجەمسەری دەدات. سروشتی كۆمەڵ و پارتە سیاسییەكان لە رۆژهەڵات ئەوەی دەوێت كە سەنتەرێكی بەهێز ئاراستەیان بكات و دوورلەتەنگانە ژیانیان بگۆڕێت، كۆنگرەی راستەقینەو یەكلاكەرەوەی یەكێتی ئەم چەند رۆژەی كەماوە دەیگەیەنێتە ئامانجەكەی خۆی.

لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكان و ئاستی هەرێمی و جیهانی گۆڕانكاری روودە دات.


ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ تەواوی هێزە كوردستانی و عێراقییەكان لەمەی ئێستا باشتر دەبێت و ئاستی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی وەك خۆی نامێنێت چونكە چیتر رێبەرایەتی تازەی یەكێتی ئەو هامشییە پسندناكات و نایەوێ لەگەڵ هاوبەشێكی ناڕاستەقینە بەردەوامبێت كە گۆشتەكەی خواردووە و ئێسقانەكەشی پارچەپارچەئەكات. بەتەواوەتی یەكێتی دەكەوێتە دەست نەوەی دووەمەوە.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی