به تاڵبونه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌خلاق
ئه‌خلاق پرسێكی جه‌وهه‌رییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ و ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ به ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه ، به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی ره‌گوریشه‌یه‌كی قووڵی له بوونی مرۆڤدا هه‌یه ، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هه‌بووه ،به‌ڵام له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی ڕۆڵی زیاتر بووه ،له‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌دا مرۆڤ به‌ته‌نها نییه وكارلێكدی هه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تر ،به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی فراوانتره له به‌رپرسیاره‌تی یاسایی ،چونكه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی په‌یوه‌ندیداره به په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به‌ئه‌ویتر و كۆمه‌ڵگا .
دۆخی كورد چۆته قۆناغێكی نائومێدكه‌ره‌وه،قۆناغێك كه ئیشكالێكی گه‌وره‌ی له‌بونیادی سیاسی و ئه‌خلاقی ئێمه‌دا خولقاندووه ، دادگاكانی هه‌ولێر له دۆخێكدان كه توانای گرتنی تاو‌انبارانیان نییه ،كورد به ته‌نها له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی سیاسی دا نییه كه به هه‌ڵوێستێك یان وتارێكی ڕه‌خنه‌ئامێز ده‌سه‌ڵات به هۆشی خۆیدا بێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بێت ، به‌ڵكو كورد له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی قوڵدایه ، كێشه‌یه‌ك كه ئیشی فكره جارێكی‌تر به‌های ئه‌خلاقی و به‌رپرسیاره‌تی تاك و كۆمه‌ڵگا بونیات بنێته‌وه ،وه‌زیفه‌ی فكر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئیشكردن له‌وبونیاده ئه‌خلاقیه‌دا كه درزی تێكه‌وتووه .
له دونیابینیی ئینسانی كوردا كه‌لێنی گه‌وره هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌خلاق و به‌رپرسیاره‌تی ،به‌داخه‌وه مرۆڤبونمان له‌ناوبردووه‌و به‌تاڵبوینه‌ته‌وه له به‌رپرسیاریه‌تی وئه‌خلاق و مرۆڤدۆستی ،عه‌لی عیزه‌ت بیگۆڤیج له كتێبی (ئیسلام له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواد) ده‌ڵێت: ڕۆشنبیریی ئه‌و هونه‌ره‌یه كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌بێته مرۆڤ. له شوێنێكی تردا بیگۆڤیج ده‌لێت : كۆلۆمبۆس كاتێك ئه‌مریكای دۆزیه‌وه پێشكه‌وتووتر بوو له هیندیه‌سوره‌كان ، به‌ڵام هیندیه سوره‌كان ڕۆشنبیرتر بوون له كۆڵۆمبۆس، كۆڵۆمبۆس خاوه‌نی چه‌ك و كه‌شتی و شار بوو ، به‌ڵام هیندییه سوره‌كان خاوه‌نی كه‌لتور و ژیاندۆستی بوون ،هیندیه سوره‌كان وه‌ك میوانێك پێشوازیان لێ‌كرد ، به‌ڵام كۆلۆمبۆس هه‌موویانی به ئاڵتون فرۆشت) .
دانتۆل ده‌ڵێت: "دوای نان، گه‌ل پێویستی به په‌روه‌رده‌یه". ئه‌م ده‌ربرینه‌ی دانتۆل بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێویستییه‌كی جددییه كه له خه‌می ئاینده‌ی خۆی دا بێت ،تادێت ئاكاره ناشیرینه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا زیاتر ده‌بێت ،ڕۆژانه‌یش گوێبیستی هه‌واڵی ناخ هه‌ژێن ده‌بین ،هه‌واڵی چه‌ند چه‌كدارێكی پارتی له هه‌ولێركه ده‌ستدرێژی سێكسی یان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی حه‌وت ساڵان تاوانێكی ناخ هه‌ژێنه ، كه به‌داخه‌وه نه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێرو حیزبی حاكم نه هیچ ناوه‌ندیكی سیاسی ویاسایی و كومه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی له خه‌می ئه‌م تاوانه ناخ هه‌ژێنه‌دا نین و بێهه‌ڵویستن ، بێگومان به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی حكومه‌ته ، دواتریش رێكخراوه‌كانی مافی منداڵان و مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆڵی دادگان كه ئه‌وه‌ش به‌ستراوه به سه‌ربه‌خۆی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا و رۆڵی دادوه‌ران كه تاچه‌ند به‌ئه‌ركی پیشه‌ی خۆیان هه‌لده‌ستن ؟!
بێگومان ناكرێت وناتوانرێت رۆڵی دادوه‌ران‌و دادگاكان له تاوانێكی وه‌ها ناخ هه‌ژێندا به هه‌ند وه‌رنه‌گیردرێت، چونكه دادوه‌رانی به‌رێز ده‌توانن رۆڵی گرنگیان له‌و پێناوه‌دا هه‌بێت،ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نییه و دۆخی دادگاكان جێگه‌ی متمانه نین ئه‌وا پشكی شێری ئه‌و خراپه‌كارییه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌وێت ، ئاشكرایه دۆخی هه‌رێم له‌رووی مافی مرۆڤ، دیموكراسی، سه‌روه‌ریی یاسا‌و چه‌ندینی ترهێنده خراپه كه مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وانه سودمه‌ند بن كه ڕۆژانه سیاسییه‌كان و پاسه‌وانی سیاسییه‌كان نابه‌رپرسیارانه ده‌رگا و سنوره‌كانی مرۆڤ تێكده‌شكێنن ویاری به‌ژیان و خه‌ون و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن ،كۆمه‌ڵگا به دروستكردنی كۆشگی گه‌وره‌ترو شه‌قامی ۱۲۰ مه‌تری و داگیركردنی زه‌وی زیاتر‌و سه‌رمایه‌ی زیاتر پێشناكه‌وێت ، به‌ڵكو پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا به‌ستراوه‌ته‌وه به كلتور و فكر‌و هوشیاری و ئه‌و پێناسه كلتوری و فكرییه‌ی كه ده‌درێته مرۆڤ و مرۆڤه‌كانی به‌رامبه‌ری .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی