ڤایرۆس کڕۆنا مەکەنە مووخۆڕەی جەستەو با بیکەینە ئەمری واقیعی ژیانمان

24/02/2020

یاسین نادر

 

ڤایرۆسی کڕۆنا دەبێ ببێتە ئەمری واقیع، ئەمڕۆ بێت یان بەیانیی سەردەدا لە هەموو دونیا و وەک هەموو هەڵامەتی ئاساییتر خۆپاراستنی دەوێت. تا ئێستا کەس نەیتوانیوە دەرمانی بنبڕکردنی هەڵامەت و یان ڤاکسینی بنەبڕکردنی بدۆزێتەوە، دەبێت لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە ئەنفڵۆنزایەشدا هەموان ئەمڕۆ و داهاتوو بژین و ڕەچاوی پاکوخاوێنی کەسیمان بکەین. با ئەوە چاک بزانین ئێمە لەماڵ تووش نەبین لەدەرەوە توش دەبین، لە وێ تووش نەبین لەسەفرەدا تووش دەبین، لەم وڵاتە تووش نەبین لە وڵاتیتر تووش دەبین. یان با خۆمان قەرەنتینە(سجن) بکەین و تەواو تووش نابین، ئیتر ئەمەشی ناوێ دونیامان بەگیر هێناوە بۆ کڕینی ماسکیN95.....

دەبێ ئەوە بە هاوڵاتی کوردستانم بڵێم؛ ئەم ڤایرۆسە ژینگەی پیسی شەخسی سەرچاوەی گواستنەوەیەتی، دەتانەوێ وەک جاران بین و ڕەچاو نەکەین، پێشوازیمان لێدەکا. با ساڵێک دەوام لەهەموو سیکتەرەکان بەهۆی کڕۆناوە پشوو بێ و موچە بێتە بەرماڵت و لەماڵ دانیشیت؛ دواجار چیی؟ بەچیی دەگەین؟ کاتێ دنیا ئەڵێ دەستت جوان بشۆ، ڕێک بخۆ و بنوو و مەچۆ قەڕەباڵغی، ماچ و موچ و کەلتووری قەڕەباڵغی مەهێڵەو تەندروست بژی و بمرە. لەگەڵ ئەمانەدا لەم وەرزەدا هەندێک نەخۆشی وەک تاو هەڵامەتت گەر گرت پشوویەکی بۆ بدە؛ چونکە لیک و پرژی دەم و هاوشێوەی ئەو دەگوازێتەوە، ئیتر پابەندی ئەمانە نابین؛ دکتۆر و وەزارەتی تەندروستی و هەموو فەرمانگەکان لە هەنگاوەکانی ڕێگریی ئاوا نەخۆشییەک چیبکا...بەس پێم بڵێن چیبکا...؟

ئێوارانی سەرشەقام وکۆڵان و پۆخڵی هەندێک کەس لەسەر شەقامتان دیوە کە خۆشیان موعەڕەز‌ بۆ تووشبوون بۆ هەموو جۆر نەخۆشییەکن ئیتر چ جای کڕۆنا بێت یان نەخۆشیتر؟ خەستەخانە و شوێنەگشتییەکانمان جوانە(ڕۆژی چەندیان بەلافیتەی داخراوەوە دەبینین) وتیان چین دوورە ناگا بەکەس، وا ئێستا لەهەموو دونیا ڤایرۆسەکەی پەیدابوو، ئێستاش کە لە دراوسێ پەیدابوو و نەجەفیش پێشوازی لێکرد، پریشکمان هەر‌ بەردەکەوێ. ئێستا گوێم لێبوو دکتۆرێکی ئێرانی دەیوت؛ لای دوو نەخۆش بووم یەکیان دکتۆر بووە و تووشی ڤایرۆسەکە کڕۆنا بوو، وتی ناردومەتە ماڵەوە و پێموتووە شوێنی جیابکەنەوە، شلەمەنیی پێبدەن و با ئیسراحەتی پێویست بکات، هەرکات دۆخی تای لەڕادە و هەناسەتەنگی و ئازاری لەڕادە زۆری بۆ هێنایت لەماوەی ئەو 14ڕۆژەدا پێویستیت بەخەواندن و چاودێری تایبەتیت دەوێ، ئەگینا تۆش زاڵدەبیت بەسەریدا وەک ئەو80هەزار چاک بووەی تر.

ئەو دەیوت ڕێژەی مردنی کڕۆنا لە3%یە و سورێژەلە14%یە لەجیهاندا و زۆربەی ئەوانەی کڕۆناش تووشبوون چاک بوونەتەوە. پزیشکەکە دەشیوت ڕێژەی بڵاوبوونەوە و مردنی بەهۆی نەخۆشییەکە دەتوانین بگەیەنینە لە1%لە وڵاتمان، بەڵام خۆ وەک ئەنفڵۆنزای تر کە بنبڕ نەکراوە، ئەمیش دەمێنێ و دەبێت لەگەڵیدا بژین و هەڵکەین و سبەینێش ڕەنگە جورێکی تر ڤایرۆس لەشێوەیتردا دەرکەوێت، ئیتر ژیان ئاوایەو نەخۆشی هەڕۆژەو بەجۆرێک یەخەی مرۆڤایەتی دەگرێ. کەواتە خۆمان و شێوازی ژیان وتەندروستیمان بگۆڕین، دەژین وەک ئەوروپیەکی خاوێن و وڵاتێکی دوور لەنەخۆشیتر، نەشیگۆڕین، پێشوازیمان نەخۆشێ دەبێت ئێتر کڕۆنا بێت یان هەر نەخۆشییەکی تر بێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی