1_
ڤایرۆسى كۆرۆنا، په‌تایه‌كى جیهانیه، كوشنده‌یه، زۆربه‌ى وڵاتان گیرۆده‌ى بون، مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى هه‌یه له هه‌رێم، خۆشبه‌ختانه ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى چاك بونه‌ته‌وه نزیك بوه‌ته‌وه له ژماره‌ى توشبوان، ئه‌م پرسه بۆ كه‌سانى پسپۆڕ و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى جێبه‌جێكردن به‌جێده‌هێڵین، پشتیوانیان ده‌بین و هاوكارییان ده‌كه‌ین و پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانیا ده‌بین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوكراوه و چاودێرێكى به دیقه‌تین، بۆ ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى و چۆنێتى زیادكردنى داهات بۆ دابینكردنى موچه...
2_
دۆخى دارایى هه‌رێم، ئیمتیحانێكى گه‌وره و ده‌رفه‌ته، تا هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ته‌واو بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ت بكه‌ین. تێبگه‌ین به شوێنپێكانى كابینه‌ى پێشودا حكومڕانى به‌رده‌وامه؟ یان خاوه‌نى ڕوئیاى خۆیه‌تى و ڕێگایه‌كى جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر. كارى له پێشینه پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك و فه‌مانبه‌ر و موچه‌خۆره؟ یان وه‌ك پێشتر حزب و به‌رپرسانى حزب و كۆمپانیاكانیان. تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى به گیرفانى موچه‌خۆر ده‌كرێت؟ یان گیرفانى حزب و كۆمپانیا سێبه‌ره‌كانیان!!!
101 ڕێگا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى دارایى و زیادكردنى داهات و به‌رده‌وام بونى موچه، ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ت ئه‌بێت هه‌ر 101 ڕێگاكه تاقى بكاته‌وه، ئینجا بیر له ده‌ستكارى كردنى موچه و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رى فعلی! نه‌كاته‌وه. به‌ده‌رله‌وه، هه‌ر هه‌نگا و بڕیارێكى تر جگه له لێكه‌وته‌ى خراپ و قوڵ، ته‌جاوزى ڕێككه‌وتنامه‌كانى به‌شدارییه له حكومه‌ت، بازدانه به‌سه‌ر هیێڵه‌گشتیه‌كانى كارنامه‌ى حكومه‌ت، فرسه‌تهێنان و خراپ به‌كارهێنانى یاساى چاكسازییه و گومانى گه‌وره‌ى سیاسى دروست ده‌كات...
3_
ئه‌و داهاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ناوخۆوه ده‌ستى ده‌كه‌وێت، زیاتره له‌و داهاته‌ى له ڕێگه‌ى فرۆشتنى نه‌وته‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى! ده‌یان كۆمپانیاى هه‌ردو حزب له خاڵى سنورى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تا په‌روێزخان، مانگانه ده‌یان ملیار دینار له ژێر ناوى جیادا ده‌به‌ن. وه‌رگرتنى چه‌ندین جۆر باجى تر كه ئه‌ركى حكومه‌ته و دراوه به كۆمپانیاكانى سێبه‌رى حزب، زیانى چه‌ندین ملیار دینارى له داهاتى ناوخۆ داوه، ڕاگرتنى ئه‌م نه‌زیفه له داهات ده‌یان ملیار دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت...
له داهاتى نه‌وت، ئه‌و بڕه‌ى ناشه‌فافه و دیارنامێنێت، دوو به‌قه‌د ئه‌و بڕه‌یه كه ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كرێت. باجى كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت و غاز، گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى خزمه‌تگوزارى، كۆمپانیاكانى ئاسایشى بوارى نه‌وت(سكیوریتى)، گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه و هتد... زیانى سه‌دان ملیار دیناریان له داهاتى نه‌وت داوه به نمونه: تێچوى دروستكردن بۆرى نه‌وت، 750 ملیۆن دۆلار بوه، به‌ڵام كرێى مانگانه‌ى 50 ملیۆن دۆلاره! به زمانێكى ساده خانوییه‌ك ده‌كڕیت به 7 ده‌فته‌ر و نیو به‌ڵام بیده‌یت به كرێى 50 وه‌ره‌قه‌ى مانگانه!!!
ئه‌مانه ته‌نها هه‌نگاوى سه‌ره‌تایى و یه‌كه‌من له ڕێكخستنه‌وه و چاكسازى له داهاتى ناوخۆ ( نه‌وتى و غه‌یره نه‌وتى) كه سه‌دان ملیار دینار داهات ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێك به‌س نین، به‌ڵكو نیه‌ت و ئیراده‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م كابینه‌یه‌ى ده‌وێت، له‌گه‌ڵ چاودێرى وردى لیژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه‌ى داهات و خه‌رجیه گشتیه‌كان...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی