بەشى یەکەم:
ئه‌م گه‌رده‌لووله تێده‌په‌ڕێت. به‌ڵام بژارده‌کانی ئێستامان ڕه‌نگه شێوه‌ی ژیانی چه‌ند ساڵی داهاتوومان دیاری بکات.
مرۆڤایه‌تی ئێستا ڕوبه‌ڕوی کاره‌ساتێکی جیهانی بووه‌ته‌وه. ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی ئه‌م نه‌وه‌یه بێت. ئه‌و بڕیارانه‌ی خه‌ڵک و حکومه‌ته‌کان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌یده‌ن ڕه‌نگه شێوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتووی جیهان دیاری بکات. ئه‌مه‌ش ته‌نها سیستمی ته‌ندروستی ناگرێته‌وه به‌ڵکو ئابوری و سیاسه‌ت و کلتوریش ده‌گرێته‌وه. ده‌بێت خێرا و یه‌کلاکه‌ره‌وانه بڕیار بده‌ین و بیر له ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانیشمان بکه‌ینه‌وه.
کاتیک بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه کام ڕێگایه هه‌ڵبژێرین، ده‌بێت جگه له بیرکردنه‌وه له تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسییه هه‌نووکه‌ییه‌که، بیر له‌وه‌ش بکه‌ینه‌وه که ده‌مانه‌وێت دوای کاره‌ساته‌که له چ جۆره جیهانێکدا بژین. ڕوونه که ئه‌م گه‌رده‌لووله تێده‌په‌ڕێت، مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه، زۆربه‌شمان به زیندوویی لێی ده‌رده‌چین. به‌ڵام ده‌که‌وینه جیهانێکی نوێوه.
ئه‌و ڕێکاره له ناکاوانه‌ی ئێستا کاریان پێده‌که‌ین ده‌بنه بناغه‌ی ژیانمان. چونکه خودی سروشتی حاڵه‌ته کتوپڕه‌کان به‌و جۆره‌ن و وا ده‌که‌ن پرۆسه مێژووییه‌کان خێراتر تێپه‌ڕن. ئه‌و بڕیارانه‌ی له کاتی ئاسایی‌دا چه‌ند ساڵێکی پێده‌چێت، له‌م کاتانه‌دا ڕه‌نگه ببنه بابه‌تی چه‌ند کاتژمێرێک. ته‌کنه‌لۆجیای ترسناک و ناکامڵ به‌کار ده‌هێنرێن، چونکه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا، هیچ نه‌کردن مه‌ترسیداره و باشتره شتێک هه‌ر بکرێت.
وڵاتان ڕۆڵی مشکی تاقیگه ده‌بینن له توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. چی ڕووده‌دات گه‌ر هه‌مووان له ماڵه‌وه کار بکه‌ن و ته‌نها له دووره‌وه په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه بکه‌ن؟ چی ڕووده‌دات گه‌ر خوێندنی سه‌رجه‌م قوتابخانه و زانکۆکان ببنه ئۆنلاین؟ له کاتی ئاسایی‌دا، حکومه‌ت و بۆرده په‌روه‌رده‌یی و بازرگانییه‌کان هه‌رگیز به‌م جۆره تاقیکردنه‌وانه ڕازی نابن. به‌ڵام ئێستا کاتێکی ئاسایی نییه.
له‌م کاتی کاره‌ساته‌دا، ده‌که‌وینه به‌رامبه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی زۆر گرنگ. یه‌که‌میان له نێوان کۆنترۆڵکردنی تۆتالیتارییانه و به‌هێزکردنی هاوڵاتیاندایه. دووه‌میشیان له نێوان خۆجیاکردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و پشتگیری جیهانیدایه.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له نه‌خۆشییه‌که بگیرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م دانیشتووان پابه‌ندی کۆمه‌ڵێک ڕێنمایی تایبه‌ت بن. دوو ڕێگاش هه‌یه بۆ ئه‌مه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که حکومه‌ته‌کان چاودێری خه‌ڵکی بکه‌ن و سزای ئه‌وانه بده‌ن که له یاساکان لاده‌ده‌ن. له‌مڕۆدا، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ته‌کنه‌لۆجیا کارئاسانی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌رده‌وام له ژێر چاودێریدا بن.
په‌نجا ساڵ پێش ئێستا، کۆمیته‌ی پارێگاری نه‌ته‌وه‌یی له سۆڤیه‌ت نه‌یده‌توانی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر چاودێری 240 ملیۆن هاوڵاتی سۆڤییه‌تی بکات و هیوای ئه‌وه‌شی نه‌بوو بتوانن سه‌رجه‌م زانیارییه‌کان کۆبکه‌نه‌وه. ئه‌وکات کاریان به بریکار و شیکه‌ره‌وه‌کانیان ده‌کرد و بێگومان نه‌یانده‌توانی بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ک که‌سێک دابنێن تا چاودێری بکات. له‌م شه‌ڕه‌دا دژی کۆرۆنا ڤایرۆس، چه‌ند حکومه‌تێک تا ئێستا ئه‌م ڕێکارانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر. دیارترینیشیان، چینه. که له ڕێگای سمارتفۆنی هاوڵاتییانه‌وه و به به‌کارهێنانی کامێرای ناسینه‌وه‌ی ده‌م و چاویان، ناچاریان ده‌کردن پله‌ی گه‌رمی خۆیان بپێون و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه. به‌م جۆره ئاسانتر حاڵه‌ته‌کانی توشبوویان به کۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌دۆزییه‌وه.
جگه له‌مه‌ش به‌رده‌وام چاودێری جوڵه‌ی ئه‌م که‌سانه‌یان ده‌کرد و ده‌یانزانی به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کێدا هه‌بووه. به‌وجۆره چه‌ندین ئاپلیکه‌یشنی مۆبایل له به‌رده‌ستدا بوون تا خه‌ڵکی له نزیکبوونه‌وه‌ی که‌سانی توشبوو ئاگادار بکاته‌وه.
ئه‌مجۆره له ته‌کنه‌لۆجیا ته‌نها تایبه‌ت نییه به ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. سه‌رۆک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهۆ به به‌رپرسانی ده‌زگای پاراستنی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند که پێویسته ته‌کنه‌لۆجیای چاودێری له پێناو خۆپارێزیدا به‌کار بهێنرێت و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ ئاگاداربوون له جوڵه‌ی تیرۆریستان به‌کارده‌هێنرێت، بۆ چاودێری نه‌خۆشانی کۆرۆنا به‌کاربهێنرێت. دواتر کاتێک کۆمیته‌ی لێپرسراو له په‌رله‌مان ڕه‌تی کرده‌وه ئه‌و ڕێکارانه بگیرێته به‌ر، ناتانیاهۆ به ناوی بڕیاری له ناکاو بڕیاره‌که‌ی تێپه‌ڕاند.
ڕه‌نگه گفتوگۆی ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌مه هیچ شتێکی نوێی تێدانییه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا حکومه‌ت و ده‌زگاکان ته‌کنه‌لۆجیای ئاڵۆزتریان بۆ دۆزینه‌وه و چاودێریکردنی خه‌ڵکی به‌کارهێناوه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، گه‌ر وریا نه‌بین ڕه‌نگه ئه‌م قۆناغه ببێته قۆناغێکی گرنگ له گۆڕینی مێژووی چاودێریکردندا. نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌م ڕێکاری چاودێریکردنه له‌و وڵاتانه بکاته شتێکی ئاسایی که تا ئه‌م ساته ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان نه‌گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌م قۆناغه ببێته هۆی گۆڕانێکی درامایی و چاودێری کردنی هاوڵاتییان له قۆناغی "سه‌ر ڕووی پێست"ه‌وه بچێته قۆناغی "ژێر پێست"ه‌وه.
به‌مجۆره، کاتێک په‌نجه ده‌خه‌یته سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله زیره‌که‌که‌ت و کلیک له لینکێک ده‌که‌یت، حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بزانێت کلیکت له‌سه‌ر چی کردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی کۆرۆنادا، ئه‌م حه‌زه گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و حکومه‌ت ده‌یه‌وێت پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌ت و په‌ستانی خوێنت له ژێر پێسته‌وه بزانێت.
وه‌رگێڕان: د. کۆیار شێرکۆ
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی