(1)
وه‌ك بڵێی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان كاره‌با و دیموكراسی تایفیدا هه‌بێت. له‌یه‌ك كاتدا قه‌یرانی كاره‌با له (هه‌رێمی كوردستان،عێراق،لوبنان)سه‌ری هه‌ڵدا! ئه‌وه‌ی كۆیان ده‌كاته‌وه دووشته،یه‌كه‌میان له‌هه‌رسێ شوێن سیسته‌مێكی تایفی-سیاسی هه‌یه و له كرداردا فه‌شه‌لی هێناوه.دووه‌میشیان له هه‌رسێ شوێنیش‌دا حكوومه‌ته‌كان رووبه‌ڕووی ئیفلاسی ئابووری بوونه‌ته‌وه.پاره‌به‌خشه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و حكوومه‌ته‌كانه رزگاربكه‌ن (بانكی نێوده‌وڵه‌تی،سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی)له‌به‌رامبه‌ر پێدانی قه‌رز به‌و حكوومه‌تانه مه‌رجه‌كانیان ده‌سه‌پێنن و دووكه‌ڵی سپی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه به‌رزبۆوه!
(2)
وه‌زاره‌تی كاره‌بای كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی(كه‌می سووته‌مه‌نی،نه‌هاتنه‌وه‌ی شاره‌زا كۆرییه‌كان به هۆی كۆرۆنا،له‌كاركه‌وتنی هه‌ندێك به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با)كاره‌با كه‌م بۆته‌وه.به‌رنامه‌ی موه‌لیده‌كان له سلێمانی كران به 24 سه‌عات واته حكوومه‌ت خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ده‌ستلێهه‌ڵگرتن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باش دوێنێ به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه كه "فرۆشتنی كه‌رتی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت له كۆتاییدایه".كه‌وابێ دووكه‌ڵی ئاگری بێ كاره‌بایی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ فرۆشتنه‌كه‌ی ده‌كرێ له‌بارمبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی قه‌رز جا چ قه‌رزی ناوخۆیی بێت له سه‌رمایه‌داره ناوخۆییه‌كان یانیش قه‌رز له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌بارمبه‌ر فرۆشتنی كه‌رتی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت.له‌هه‌ردوو بواریشدا بۆ خه‌ڵك یه‌ك شته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت،نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كات و ...تد.
(3)
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی قه‌یرانی ئابووری له عێراق.وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌بایدا.ژماره‌كه‌یان ده‌یان هه‌زار كه‌سه.به‌نموونه ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی نزیكه‌ی 8 هه‌زار له‌و گرێبه‌ستانه له پارێزگای به‌سرا كۆبوونه‌وه‌و داوای پێداچوونه‌وه‌یان كرد له‌و بواره‌دا.كه‌وابێ نزیكه‌ی 8 هه‌زارێكیان له‌به‌سرایه و چه‌ندین هه‌زار دیكه‌یان له 14 پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عێراقه.بێ كاره‌بایش وا پارێزگاكانی عێراق ده‌سووتێنێ،كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی یه‌كجار كه‌م بۆته‌وه.
له‌نێو ئه‌و دۆخه گه‌رمه‌دا له‌سایتی فه‌رمی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه راگه‌یه‌ندرا،بانكه‌كه كارله‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ستراتیجێكی هاوبه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ عێراق،بێگومان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌رز به عێراق بدات.قوربانیه‌كه‌ش كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌یه و پێشده‌چێت یه‌كه‌م كه‌رت كاره‌با بێت.چونكه به پێی دواین راپۆرتی بانكه‌كه كه له‌م مانگه‌دا به زمانی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌گرێت كه دامه‌زراندن و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌كه‌رتی گشتی بێ پلانه!
(4)
لوبنان له لێواری ئیفلاسی ئابووریدایه.په‌نای بردۆته به‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌رز.ئه‌و سندوقه به ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ده‌ڵێت رزگارت ده‌كه‌م،به‌ڵام پێویسته كارمه‌ند وكرێكارانی كه‌رتی گشتی ده‌ربكه‌یت.یه‌كه‌م شوێنیش ئه‌وانه‌ی كه‌رتی كاره‌با. كاره‌با ده‌بێت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بێت.ئه‌وان ده‌توانن باشتری بكه‌ن،تۆش پێویستت به‌وه نیه فه‌رمانبه‌ری كاره‌بات هه‌بێت!
دیمه‌نه‌كه‌ش وایه كاره‌بای موه‌لیده زیاتره له كاره‌بای نیشتمانی.به‌ڵام به فرۆشتنی كاره‌بای نیشتمانی به‌كه‌رتی تایبه‌ت.كاری موه‌لیده‌كان نامێنێت.كرێكارانی كه‌رتی گشتی له كاره‌با نامێنن.كه‌رتی تایبه‌تیش ناتوانێ چاره‌ی كێشه‌كه بكات،چونكه كه‌رتێكی لاوازی نانیشتمانییه و له‌ژێر ركێفی سیاسیه گه‌نده‌ڵه تایفییه‌كاندایه!
ئه‌وه‌ش ته‌واوی دیمه‌نه‌كه‌ی نه‌ك بۆ لوبنان،به‌ڵكو بۆ عێراق و كوردستانیش!ئیدی حیكایه‌ته ناڕاسته‌كانی كاره‌با هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی