پەیوەندی نێوان قەیرانی ئابووری و شۆڕش

24/05/2020

ئازاد ئارمان

قەیرانی ئابووری لە دوو باردا دەتوانێت بارودۆخەکان کتوپڕ بگۆڕێت.
قەیرانەکە دەتوانێت لە ساتێکدا گشت شتێک لە جەماوەر وەربگرێتەوە، تەنانەت ئەو شتە بچوکانەش کە ژیانێکی مەمرە و مەژی بۆ دابینکردبوون لە ڕابردوودا، هەربۆیە زۆرینەیان دەگەنە دۆخی بێهیوابوون. دیووی دووەمی بابەتەکەش ئەوەیە کە قەیران لێکجودابوونەوە و ئینشیقاقی قوڵ لەنێو خودی چینی فەرمانڕەوادا دەخوڵقێنێت. کاتێک دەردەکەوێت کە میتۆدە کۆنەکانی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان کەڵکیان نەماوە، ئیدی بەوپەڕی توڕەییەوە دەکەونە دژایەتی یەکتر.

لێرەدا ئەڵتەرناتیڤێک هەیە، کە پەیوەستە بە بونیادنانی هێزێکی بزوێنەری خەبات بەرەو ئەو خاڵەی کە قەیران کۆتایی بە چینی فەرمانڕەوا دەهێنێت و دەبێتە ئەو دەرزییەی توڕەیی جەماوەر دەتەقێنێتەوە. بەڵام هەمیشە و لەم جۆرە ساتانەدا هێزێکی سیاسی قوتدەبێتەوە کە پاڵپشتی لە پەیامێکی کوشندە و پڕ لە دژبەریی دەکات. ئەم سیاسەتکارانە داوای دانبەخۆداگرتن لە جەماوەر دەکەن و پێیان دەڵێن کە بۆ چارەسرکردنی کێشەکانیان پشت بەئەمان [هێزە سیاسییەکان] ببەستن هەتاوەکو لە بەردەوامی تێکۆشانەکەدا هێندەی تر “ئاژاوە” زیادنەکات. بە ناوی “واقیعیبوون” لە بەڕێوەچونی کاروبارەکاندا ئەم کارانە دەکەن و پاساو بە بوونی خۆیان دەدەن. بەڵام ئەوە ئەم ڕێگەیەیە کە سەرئەنجامەکەی تەنها بریتییە لە شکست و ئاژاوە.

ئەم هۆکارە وەهای لە لینین کردبوو سووربێت لەسەر مەرجێکی دیکە بۆ بەدیهێنانی شۆڕشێکی سەرکەوتوو، ئەو مەرجەش بریتییە لە بوونی پارتێکی شۆڕشگێڕی ئامادە بۆ خەبات دژی هەر ئەگەر و مەیلێک سەبارەت بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ یەکەکانی چینی دوژمن، کە بە ماکیاژێکی ڕەونەقدار گوتاری سیاسیی خۆی داپۆشیوە و ناویناوە “لیبڕالیزم”.
کریس هارمان - سۆسیالیستی شۆڕشگێر و دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی سۆسیالیست - بەریتانیا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی