په‌یڤێك بۆ (مه‌سرور بارزانی ...قوباد تاڵه‌بانی)!.
((ئاماده‌سازی و دەرچواندنی پڕۆژه قانونی (من أین لك هژا)؟!یان (كسب غیر مشروع)!. چاره‌سه‌ر و بنه‌بڕی ڕاسته‌قینه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و دزی و فه‌سادی ئه‌وانه‌ی پێگه‌ی گشتی و پله‌ی وه‌زیفی و حوكمڕان و ده‌ستیان له قه‌راری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه هه‌بووه ، بۆ حزب و حزبیه‌كانیش هه ڕاسته و ده‌گونجێت!... ))
هه‌موو جارێك پێش ده‌مكردنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌زمونه (به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه)!.
له‌به‌رخاتری شه‌هیدانی كوردستان و قوربانیدانی بنه‌ماڵه و ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و كیمیابارانه ، مولزه‌مین ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌یه ڕاشكاوانه ویژدانی خۆمان ئاسوده بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره ، ئه‌وه‌ی گونجاوه بۆ چاكه‌ی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی كوردستان بیخه‌ینه پێش چاو و عه‌قڵتان!.
به‌ته‌نها ده‌رچواندنی قانونی ژماره (2)ساڵی 2020 قانونی چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نیه بۆ ئه‌م قه‌رزاری و شكسته‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتوه!.
ئاماده‌كردنی پڕۆژه قانونی (من أین لك هژا) یان(كسب غیر مشروع)!. ئه‌وه‌ی هه‌ته له كوێ بوو ڕاسته‌وخۆ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی گومانی په‌یداكردن و هه‌ڵایسان و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی خێرا به وه‌ده‌ستهێنانی نامه‌شروع و دزین و فه‌سادی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌دواداچون و مولاحه‌قه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌سئول و كه‌س و كار‌و ده‌وروبه‌ریان ماكینه و داینه‌مۆی ئه‌م قانونه تێكڕا هه‌مویان ده‌هاڕێت!.
ڕاشكاوانه مه‌سئوله‌كان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه(كوڕ و كچ و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌سه نزیكه‌كانیان، ملیاردێره‌كان، ملیۆنێره‌كان، كۆمپانیا و ئیداره‌ی حزبه‌كان، بازرگانی نامه‌شروعی حزبه‌كان ...)،هه‌ركه‌سێكی تر مه‌شمول بێت به‌م قانونه ده‌توانرێت ڕاپێچی به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه و ئیحاله كردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی (اموال منقول و غیر منقول) و مه‌نعی سه‌فه‌ری له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زاوه‌تی بێلایه‌ن و غه‌یره حزبیه‌وه (ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌تی ئێستا نا)بكرێت!.
ده‌رچواندنی ئه‌م قانونه ئاماژه به‌و كه‌سایه‌تیه خاوه‌ن نفوز و حوكمڕانانه ده‌كات ، ده‌ستیان له كۆنترۆڵكردن و ئیختیلاسكردن و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی و به‌دواداچون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه گشتیه هه‌بووه جه‌بره‌ن مولزه‌م ده‌كرێن له ڕێگه‌ی ئه‌م قانونه و قانونی چاكسازی و قانونی سزاكانی عێراقی به‌ركار و قانونی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و قانونی دەستەی دەستپاکی گشتی ئیتیحادی ئه‌وه‌ی بردویانه وه‌ك مومته‌له‌كاتی ده‌وڵه‌ت و ماڵی گشتی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر خه‌زینه‌ی حوكمه‌ت!.
له ناوه‌ڕۆك و ده‌ق و بڕگه‌كانی ئه‌م پڕۆژه قانونه ده‌توانرێت نه‌ك ته‌نها چۆنیه‌تی به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی ماڵی گشتی مه‌سئوله كه و سه‌رچاوه‌كانی دیاری بكرێت ، بگره كه‌سه نزیكه‌كانی (ژن و منال و ژنی كوڕ و مێردی كچ و برا و خوشك و كوڕه‌مام و كوڕه خاڵ و كوڕه پوری) ده‌كرێت ڕاپێچی به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێن!.
له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ، له‌م پڕۆژه قانونه‌دا مومكینه ده‌ق و بڕگه‌كانی ئاماژه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی حوكمه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی كه حزبه‌كان بۆخۆیان و دامه‌زراوه و مه‌سئوله‌كانیان بردووه ، به‌ڕێكاری نامه‌شه‌روع ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه!.
گرنگترینی هۆكاری ده‌رچواندنی ئه‌م قانونه:
- لێپرسینه‌وه له فه‌رمانبه‌رانی به‌ده‌ر له‌موچه‌كانیان زیاد له موچه‌كانیان خاوه‌نی ما ڵ و سامانێكی كتوپڕن،(ئه‌مه بۆمه‌سئول و كه‌وادری حزبه‌كانیش هه‌ر ڕاسته و ده‌گونجێت).
-ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پاش وه‌رگرتنی پله‌ی وه‌زیفی بونه‌ته خاوه‌نی كۆمپانیا ، یاخود هاوبه‌ش و به‌شه پشكیان له كۆمپانیاكان هه‌یه له كاتێكدا به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردن.
-خراپ به‌كارهێنانی پله‌ی وه‌زیفی بۆ مه‌به‌ستی سود و وه‌ده‌سكه‌وتنی شه‌خسی ،ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ماڵه‌كه‌ی لێكنزیكبونه‌وه یاخود هه‌ڕه‌شه‌كردن، یاخود ئیبتیزاز یان موخاله‌فه‌ی قانونه به‌ركاره‌كان یان خراپ به‌كارهێنانی وه‌زیفه و پێگه‌ی حزبی بۆ هه‌مان مه‌به‌سته‌كانی پێشوتر.
موخته‌سه‌ری كه‌لام:
تاوه‌زعه‌كه له‌مه زیاتر له (گرێژنه) نه‌چووه، ده‌رچواندانی ئه‌م قانونه و جێبه‌جێكردنی ڕاستگۆیانه و بێ سڵه‌مینه‌وه چونكه ئێوه كوڕانی (بارزانی و خوالێخۆشبو تاڵه‌بانی)ین، پێش هه‌موان ئێوه ئامانجی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانن له دیدی گه‌له‌وه، ئه‌و ده‌م نه‌حزب و نه‌پیاوه‌كانتان و نه ئه‌وه‌ی لێتان سودمه‌ندبووه به‌فریاو هاناتان ناگه‌ن !.له‌لایه‌ك..
له‌لایه‌كی تره‌وه... زۆرێك كوڕه مه‌سئولی وه‌ك ئێوه‌ش هه‌یه دڵخۆش نه‌كه‌ن له نێو بازنه‌ی ئامانجه‌كان به‌ده‌رنابن و مه‌شمولن به ئه‌گه‌ره‌كان!.
ئێوه ببنه سه‌ره ڕمی ئاماده‌كردن و ده‌رچواندی ئه‌م قانونه :
(من این لك هژا)؟! یاخود(كسب غیر مشروع)!.
دڵنیابن له‌به‌ر ئێوه‌نیه له‌به‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانی گه‌لی كوردستانه!.
حه‌زره‌تی مه‌حوی ده‌فه‌رمێت:
په‌شیمانی ئه‌گه‌ر شاخی له ئینسان ده‌رده‌كرد بێ شك
له گه‌ردون تون ده‌بوو شاخم به دڵ هێنده په‌شیمانم
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی