بوقی چاكسازی

31/05/2020

محەمەد رەئوف

(10) مانگە ئەم كابینەی نۆیەمە درووست بووە، سەرۆكەكەی و جێگرەكەی و ئەندامەكانی بەراست و چەپدا بانگەشەی چاكسازی دەكەن ... دەڵێن (چاكسازی دەكەین، رێگری هەیە، نایەڵن، هەر چاكسازی دەكەین، لە چاكسازی دەترسن)، باشە كێ رێگرە بۆ نایڵێن...؟؟ ئێوە كە خۆتان ئیرادەی چاكسازیتان نیەو بڕیارەكانی خۆتان پێ جێبەجێناكرێت، ئەم هەموو بۆڵە بۆڵ و خورتە خورتەی چاكسازیە چیە..؟؟

دەیان بڕیارتان دەركردووەو جێبەجێتان نەكردووەو پێتان جێبەجێ ناكرێت...!!

یاسای چاكسازیتان لە پەرلەمانەوە بۆ خراوەتە بەردەست كەچی بۆتان جێبەجێناكرێت..!!!

هەندێك لە بڕیارەكانی چاكسازیتان هێندە كۆن بووە پێویستی بە چاكسازی هەیە ..!!!

- بۆ چاكسازی لە خاڵە سنوریەكان لە مانگی ئازاردا بڕیارتان دەركردووەو لیژنەی باڵاتان بۆ پێكهێناوە..بەكوێ گەیشت ؟ بۆچی جێبەجێی ناكەن..؟ كێ رێگرە..؟؟

- بۆ وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكانی نەوت لە مانگی ئازاردا بڕیارتان دەركردووە.. كێ رێگرە..؟؟ بۆ جێبەجێی ناكەن..؟؟

- بۆ لێبوردنی گومرگی زیاتر لە 3 مانگە بڕیارتان دەركردووە.. چیتان كردووە..؟؟ كێ رێگرە.. ؟ بۆ ئاشكرای ناكەن..؟؟

- بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی حكومەت لای بازرگان و سەرمایەداران پێنج مانگە بڕیارتان داوە بە وەرگرتنەوەی ( 805 ملیار دینار، 550 ملیار لە هەولێر، 250 ملیار دینار لە سلێمانی، 5 ملیار لە دهۆك) بۆ وەری ناگرنەوە.. ؟؟ كێ رێگرە..؟؟

ئێوە خۆتان ناتانەوێت یان پێتان ناكرێت بڕیارەكانی خۆتان بۆ چاكسازی جێبەجێ بكەن، ئەو هەڵای ئیعلامی و بۆڵە بۆلەتان لەپێناو چی..؟؟

دەیهێنن و دەیبەن دەتانەوێت دەستبەرن بۆ موچەی موچەخۆران... لە چاكسازی ملۆنەها دۆلارەوە دەستدەبەن بۆ 300 هەزار دیناری كەم ئەندام و موچەی 500 هەزاری مامۆستایەك.. بەوەیان دەوێرن...

چاكسازی بە ئێوە ناكرێت.. چونكە بە چاكسازی دەستی كۆمپانیاو كارەكتەری حزبەكانی خۆتان دەبڕن، سەرچاوەی داهاتی ناشەرعی حزبەكانی خۆتان دەبڕن... خوازیاربووین ئێوە دوو كۆمپانیا و دوو كارەكتەری گەندەڵتان بدایەتە دادگا و رێگریتان لە دوو كاری ناشەرعی و بازرگانی سیاسی بكردایەو ئێمە تۆزقاڵێك متمانەمان بە هەوڵەكانتان بكردایە پێبكردنایە....!!!

بۆیە دەنگە دەنگ و بۆڵە بۆڵی چاكسازی جگە لە بوق لێدان بە هەوادا هیچی دیكە نیە.. ..!! ئەوەی دەتوانن و دەشیكەن دەستبردنە بۆ گیرفانی موچەخۆران ...!؟؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی