پارتی هەناسەشتان ئەگرێت

07/06/2020

زانا عەبدولرەحمان

لایەنی ترسناكی فەیسبوك و تۆرەكۆمەڵاتیەكان ئەوەیە كە مرۆڤ بە ئاسانی لە ژێر ناوی ساختە خۆی ئەشارێتەوە پەلامارایی ئەوانی تر ئەدات فێرمان ئەكات كە بە ترسنۆكی بژین هەمیشە لە پشتی ماسكەوە رایی خۆمان بڵێن دنیا فەیسبوكی كوردی پرە لەو مەكتەب سیاسی و سەكردە و پەرەلەمانتارانەی كە بە پەیجی ساختە پەیامی خۆیان بۆ نەیارەكانیان ئەنێرێن.

كەسێك نەتوانێت بە ناوی خۆی رایی خۆی بڵێت ئەتوانیت چی بكات بۆ كۆمەڵگاكەی خۆشاردنەوە لەژێر ناوی تر نەخۆشییەكی دەرونییە كە پێوستی بە دەرمانە پارتی و یەكێتی و گۆران و حیزبەكانی تر ساڵانە پارەكەی زۆر بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخان ئەكەن كە جارێكی تر مرۆڤ كورد وێران و ترسنۆك ئەكەن پەروەردەمان ئەكەن رایی خۆمان نەڵێن هەمیشە لە پشتی پەردەوە قسەبكەین.

جا پارتی ئەم هەفتەیە فرسەتی لەیەكێتی هێنا و لە رێگەی فەیسبووكە هەندێك پەیج و ئەكاونتی ساختەی داخست ئەوانەی خۆشی بە سەلامەتی دەربازكرد پارتی حیزبێكە هەموو گۆرەپانەكانی بەپارەی خەڵكی رەش و رووت لە حیزبەكانی تر گرتووە.

میدیایی فەرمی هەموو حیزبەكانی خستووە ، ئێستاش هاتووە میدیایی ساختە و سێبەری حیزبەكان ئەخات نایەوێت كەس دەنگی لێوە بێت من بە هەموو شێوەیەك دژی پەیجی ساختەم مرۆڤ دەبێت ئازابێت ئەوەی دەوێت بە ناوی خۆی بلێت و بەرپرسیارێتی هەڵگرێت.

تەنیا لەم مانگە فەیسبوك شەش جار ئاگاداری كردوم كە ریپۆرتم لەسەرە بەڵام بیسودبووە پارتی باوەری بە دەنگی ئازاد نییە موستەفیدەكانی یەكێتیش ئامادەنین بەناوی خۆیان بەرگری لە حیزبەكەیان بكەن بۆیە پارتی ئەتوانێت هەناسەشتان بگرێت.

زانا عەبدولرەحمان


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی