نرکەی چاک سازی و،قاپیەکەی بەغدا

01/07/2020

پشتیوان جەمال

نزیک بەساڵێکە عرابی حکومەت لەژێرباری پڕۆژەی چاکسازی نرکەی دێت و،دەهۆڵی چاکسازی دەکوتێ بەگوێچەکەماندا،هەموان چاوەڕێ بوین ئەولەویەتی چاکسازی لەحزبەکەی خۆیەوە دەست پێبکات،ئەو لە %٦٠ داهاتی نەوت کەحزبەکەی دەیبات وەک سەرانە ، بیگەڕێنێتەوە سەرداهاتی گشتی، هێزی ڕۆژ کەلەسەرحسابی بوجەی گشتی موچەو نەسریەوەردەگرن هیچ سودێکیان بۆ باشورنیە جگە لەدەنگدان نەبێت بۆپارتی،وەک بارگرانیەک لەیەخەی بوجەی گشتیان بکاتەوە، یاخود کۆمپانیاکانی ستێرک و کار،کەسەربەحزبەکەین و سەرمایەکی زۆر لەداهاتەکەکیان مافی میللەتەو پارتی دەیبات،گومرگی ئیبراهیم خەلیل کەتا ئیستا نۆ کابینەیە کەس نەیزانیوە داهاتەکەی بەتەواوی چەنده جگەلەپارتی! هتد...چاکسازی تیابکات.کەچی پەلاماری موچەی چەوساوەتر ین چینی کۆمەڵگایداوە کەفەرمامنبەران ، ئاخر چاکسازیەکی راستەقینە دەبێت لە پێناوی هاولاتیان و بەرژەوەندی گشتی بکرێت ، بە ئیرادەیەکی بەهێز وهیچ کەس لێی بەدەر نەبیت و بە پلانەکی زانستی واقعی وکرداری ڕابگەیەندرێت بۆ ڕایی گشتی ،لە ژێر چاودێری پەرلەمان ودیوانی چاودێری دارایی دا بیت، لێ پێچینەوەی جدی لە هەمو کەس بکرێت دروشمی ( من این لک هذا ) بە کرداری جێبەجێ بکرێت، بەڵام جیاواز لەوەی چاوەڕێدەکرا شادەماری گەندەڵی ڕیشە کێش بکات،کەچی دەستی بردبۆ لێبڕینی موچەی فەرمان بەران لەجیاتی دەرهێنانی سامانی میللەت لەدەستی حزبکەی خۆی ومشەخۆروندیوارەکان. دەرکەوت ئیتر مەسڕوریش پیاوی چاکسازی نیەو باڵۆنێک بوتەنها دەوروپشتەکەی فویان پێدادەکرد، بەڵکوئەویش دۆگمابووی واقیعی حزبەکەیەتی کەبەرپرسی یەکەمی کێشانەوەی داهاتی میللەتە بۆحزبەکەی وناتوانێ لێی دەربچێت.

بادانەوە بۆبەغداو پارادۆکس.

لەدوای شکستی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ،بەپێی ڕێککەوتنێک لە سەدا ٥٢٪ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوەدابین دەکرا، لە ئانووساتی بەربڵاویی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و خۆپیشاندانانەکانی عێراق و ئاڵووگۆڕەکانی کابینەکەی بەغدا، ئەو بڕە ڕاگیرا و بەم شێوەیە کێشە داپۆشراوەکانی بەڕێوەبردنی هەرێم و کەمبوونەوەی داهات و ڕاگرتنی پارەکەی بەغدا، قەیرانەکەی لە هەرێمی کوردستاندا فراوانتر نمایش کرد و کاریگەریی لەسەر کابینەی مەسرور بارزانی زیاتر دەرکەوت


بۆیە لەئێستدا کەوتۆتە خۆیی  بۆچارەسەرکردنی شکستی حکومەتەکەی ڕێگای بەغدای لێ بۆتە ڕێی سەراوێ، زوو زوو تیمێک بەڕێدەکات بۆ بەغداد و ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ ڕێککەوتن لەنێوان هەرێم وبەغدا، کەچی لەشکرێک لەئەندام پەرلەمانی دەرچوو بەدەنگی تەزویری حزبەکەی بەردەوام نەتەوایەتی بەمیللەت دەفرۆشنەوەو بەغداد خەڵکی تر بەعێراق چیەتی تۆمەتباردەکەن ، خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن ، کەچی باش دەزانن هەرێمی کوردستان کەوتوەتە دۆخێکەوە چارەیەکی دیکەی نیە جگە لەوەی دەبێت هاوبەشی لەگەڵ ئابوری عێراق بکات. عێراقیش لەوە تێگەیشتووە هەرێم ناتوانێ ئیدارەی حکومەتەکەی بدات،چونکە لەیەلاک نەوتەکەی بەپێی عەقدی پەنجا ساڵه وەک بارمتە لای تورکیایە ناتوانێ خاوەنداری لێبکات، لەلایەکی ترەوە بەهۆی دابەزینی نرخەکەیەوە، کورتهێنانی بوجەی بۆدروست بووە. ئەوەی ماوە تەوە لێرداباسی بکەین میللەت لەبارداشی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا دەهاڕدرێت، دوچاری تونێڵێکی تاریک کراوە کە بۆخشی ئەوسەری ڕێگاکە نابینت وبە قەزاو قەدری سپاردووە،ئەبوو حوکمی ڕەشیدوچاکسازیەکەی وەک دیاری بەئێمەی بەخشی..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە