سکاڵاکەی شێرکۆبێکەس بۆنەگەیشتە خودا؟

06/07/2020

دەلیل جەمال


شێرکۆی مەزن گەرچی تۆلەقەسیدەیەکی درێژ (سکاڵانامەیەک بۆخودا) ت نوسیوو تەواوی ئێش وئازاروو نەهامەتییەکانی گەلەکەت تێدا بەرجەستە کردبوو.

گرفتت بوو ئەم نامەیە چۆن و کێ و لەکوێوە بگاتە خودا هەردەبێ با بێت و بیبات، دوای ئەو هەموو چاوەڕوانییە نامەکەت گەشتە نوسینگەی خودا .
ئێمەی کورد هەمیشە ئەو دیوە یان ئەو دووژمنەمان وێناکردووە کە لەبەرانبەرمان ڕاوەستاوەو لێی کوشتوین لێی بڕیوین ئەنفال و کیمیاباران هتد تادەگاتە جینۆسایدو قڕکردن
سڕینەوەی ناسنامەو شوناس و تراسوو زمان
ئەمانە هەمووی لەبەرئەوەی کەکووردبووین نەک هیچی تر.

ترسی تۆ شێرکۆی مەزن ئەوەبوو کە لەنوسینگەی خوا هەمووی عەرەبن کەس نازانێ بەکوردی بنوسێ و بخوێنێت
هەربۆیە عوبێد ناوێکی ناسیۆنالیستی عەرەبی لەسەر نوسراوە بەکوردیەکەی تۆ دەنوسێت (گەمژە بیکە بەعەرەبی.... لێرە کەس کوردی نازانێ و نایبەین بۆخوا)

ئێمە بیرمان چووە دووژمنێک بەکوردی هەیەو لەناومانا لەوەتەی تەئریخ هەیە دەبێتە خوێنەخۆرەی کورد جاشەو پێش دوژمن دەکەوێت 

دەپرسم گەر لەنوسینگەی خوا بەقەولی عوبێد ناوەکە کەس کوردی نازانێت، ئەی چۆن نامەکە خوێنرایەوە؟ ئەی کێ لەسەر سکاڵاکەی تۆی بەکوردی نوسی(گەمژە بیکە بەعەرەبی.....)
من دڵنیام لەوێ لەنوسینگەی خوا کوردێک بەهەرڕێگەیەک بێت لەوێ بووەو سکاڵانامەکەی دیوەو ئەو نوسیویەتی هەرئەو کوردەبوو نەیهێشتووە سکاڵاکە بگات بەخوا.

بۆچی ئەو دیوەی مێژوو نابینین کەکورد چەند خۆخۆروو دوژمن بەیەک بوون لەئەنفال و کیمیاباران تا زیندان و ماڵوێرانی ئەی کورد نەبوون پێشی عوبێد ناوێک دەکەوتن بۆ قڕکردنی کوردو کوردستان؟
بۆچی نابێ لەوێش لای خوا کوردێکی خۆفرۆش نەبێت و نەهێڵێ سکاڵاو هاواری کورد نەگا بەخوا؟
بۆیە شێرکۆی مەزن ببورە من پێموایە کوردێک بەجل و زمان وناوی کوردییەوە لەوێ بووەو تۆ بێرت چووە هۆکاری نەگەیشتنی سکاڵاکەت هەرئەو بووەو کەس نەبووە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی