چاكسازییەكەی برا گەورە

08/07/2020

كمال محمد


نامەوێت بە هەڵوێستێكی قەدەرگەرایی بابەتەكە تاوتوێ بكەم بەڵكو دەمەوێت جەخت لەسەر یٔەو خاڵانە بكەمەوە  تا یٔەو هەڵەو كێشە ڕیشەییانە تێپەڕ نەكرێت كە ٣٠ ساڵە دو بنەماڵەی دەسەڵاتدار  بەسەر یٔەم خاك و گەلەدا هێناویانە، مۆدێلی سیاسی هەرێمی كوردستان مۆدێلێكی ستونییە  كە بۆتە هۆی دروستكردنی دەسەڵاتێكی خۆسەپێن بەسەر چین وتوێژەكانی كۆمەڵگادا  كە مۆدێلێكی درێژكراوەی چەقبەستوی حیزب و بنەماڵە سیاسییەكانە كە وەڵامدەرەوەی خواستی كۆمەڵگا نییەوهەرلەسەرەتاوە بەپێی خواستی چینی باڵای نێو كۆمەڵگای كوردی دروست بوون بەدرێژایی مێژووی حكومڕانی پارتی و یەكێتی هەمیشە خەریكی موزایەدە كردن بون  بەناوی یٔابوری سەربەخۆوە كە دەرەنجامەكەیمان بینی چ نەهامەتییەكی بۆ هاوڵاتیان هێنا بۆیە سەربەخۆی یٔابوری وسیاسی بە سودی گشتی لەژێر دەستی یٔەم دو دەسەڵاتە كلیپتۆكراتییە یٔەستەمە بێتە بوون.

یٔێستا كە پرسی چاكسازی لە نێواندایە پێویستە بپرسین  نەوت بە چ شێوەیەك دەفرۆشرێت و داهاتەكەی دەچێتە  خەزێنەی حكومەتەوە یان خەزێنەی یٔەو سیاسییانەی  كە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتیان لەنێوان خۆیان قۆرخ كردوە تاڵانیان كردوە و دۆسییەی نەوتیان هێندەی دیكە ناڕۆشن كردوە بۆیە سەرەتای چاكسازی راستەقینە دەرخستنی راستی گرێبەستە نەوتییەكانە بەتایبەتی گرێبەستە ٥٠ ساڵەییەكەی هەرێم و توركیا كە جگە لە چەند كەسانێكی نێو بنەماڵەی بارزانی كەسی دیكە لێی یٔاگادار نین و تەنانەت حیزبەكانی دەرەوەی پارتیش تا یٔێستا جوریٔەتی یٔەوەیان نییە لەو گرێبەستە بپرسنەوە كە بۆتە هۆكاری كێشەكانی هەولێر وبەغدا ،یٔەم تاڵانی فرۆشییەی نەوت لە لایەن پارتی و یەكێتییەوە  تا یٔێستا لەپێناو دروستكردنی دامەزراوەكانی هەژمونگەری خۆیان بوە نەوەك  بنیادنانی سیستەمێكی حكومڕانی تەكنۆكرات كە دواجار هاوڵاتیان لێی سودمەند بن بە گشتی .

چاكسازی سەرەتا بەگەڕانەوەی یٔەو هەموە پارانە یٔەكرێت كەلە بانكەكانی دەرەوە خراوەتەوە سەر هەژمارە تایبەتیەكانی خۆتان  چاكسازی سەرەتا بەگەڕانەوەی یٔەو هەموە لە گرد و تەپۆلكەو هاوینەهەوارانە دەكرێت كەلەلایە حیزبەكەی بەرێزت و حیزبەكانی دیكەوە دەستی بەسەردا گیراوە چاكسازی راستەقینە لەوێوە دەست پێ یٔەكات نەوەك دەست بردن بۆ گیرفانی موچەخۆران و كەم یٔەندامانی یٔەم هەرێمە كە هەمیشە باجی شكستی سیاسەتی یٔابوری یٔێوەی داوە ،چاكسازی یان هەڵگرتنی شمشێری چاكسازی هونەر و عەقڵییەتێكی سیاسی وای دەوێت كە توانای   هێنانەكایەی سیستەمێكی سیاسی ویٔابوری  سەقامگیر و خۆشگوزەرانی پێ بێت  لە پێناوپاراستنی ماف و یٔازادی هاوڵاتیان  و پاراستنی یٔاسایشی گشتی و سەقامگیری كۆمەڵگا .

چاكسازی راستەقینە كاتێك یٔەبێت كە شمشێرەكەی برا گەورە ژەنگی هەڵنەگرتبێ و لە نێو حیزب و خێزانەكەی خۆیەوە دەست پێ بكات چونكە دەستپێكردن لەوێوە دەرەنجامێكی باشتری یٔەبێت  و پرۆسەی چاكسازییەكەش ڕەوانترو گەورەتر یٔەكات لەوێشەوە  تاكەكەسەكان یٔەتوانن  لە ڕێگەی سیستەمێك لە مافەكانەوە بەرمەبنای ژیانی ژیانی سیاسی و یٔابوریان پارێزراو بێت .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی