جێبەجێكردنی شەقامی سەدمەتری سلێمانی، لە حەوت ساڵی رابردوو ببوە گرێییەكی كوێر كە بەیٔەستەم بكرێتەوە! بەڵام خۆشبەختانە یٔەمڕۆ یٔەو گرێیە كرایەوەو، چیتر شەقامی سەدمەتری، خەونێك نیە بۆ دانیشتوانی شارێك كە بە درێژایی مێژوو قوربانیان داوە. یٔەم پڕۆژەیە هەنگاوێكی پراكتیكیە روەو گەشەی یٔابووری و زیادبوونی جوڵەی بازرگانی.
ساڵی 2013 لە كابینەی حەوتی حكومەتی هەرێم، هەموو یٔامادەسازییەكان تەواو كران بۆ یٔەوەی دەست بەجێبەجێكردنی شەقامی سەدمەتری سلێمانی بكرێت و ماوەی سێ ساڵ كاركردنی بۆ دانرا، بۆ یٔەوەی سلێمانی ببێتە خاوەن یٔەم پڕۆژە ستراتیژییە كە بەسودی ژێرخانی یٔابوریەكەی دەشكێتەوە.
حەوت ساڵ لەمەوبەر لە لایەن جێگری سەرۆكی حكومەت (عیماد یٔەحمەد) بەردی بناغەی یٔەم پڕۆژە ستراتیژییە دانرا، بەڵام جگە لە دروستكردنی كەمپی كاركردنی كرێكارەكان، بەرد نەخرایە سەر بەرد بۆ بونیادنانی شەقامی سەدمەتری سلێمانی، خەڵكی یٔەم شارە بەنیگەرانییەوە هەمیشە باسیان لە موستەحیلی جێبەجێكردنی یٔەم شەقامە دەكرد.
پاساوی حكومەت لەمەڕ جێبەجێنەكردنی یٔەم پڕۆژە گرنگە یٔەوەبوو كە دووچاری تەنگانەی یٔابوری بووەو جگە لەوەش دەستپێكردنی شەڕی داعش و خیلافی ناوخۆیی لە سلێمانی، نەك یٔەم پڕۆژەیە بەڵكو زۆر پڕۆژەی تری لەم شارە پەكخست.
یٔێستا خەونی جێبەجێكردنی شەقامی سەدمەتری لە سلێمانی بە كردار بووە راستی، چونكە دووەمین جارە بەردی بناغەی لە لایەن كاربەدەستانی میرییەوە دابنرێت؛ یٔەمجاره خودی جێگری سەرۆكی حكومەت (قوباد تاڵەبانی) رژد بووە لەسەر یٔەوەی كە یٔەم پڕۆژەیە لە خەونەوە بكرێتە راستی و هەوڵ تەقەلای زۆری دا، سەرەنجام قەیوان گروپ كە كۆمپانیاییەكی نیشتمانی ناوخۆییە، بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی سەدمەتری گرتە یٔەستۆی خۆی و بۆ یٔەوەش لەگەڵ حكومەت رێككەوتووە كە 1/3 یٔەم پڕۆژەیە كە دەكاتە 32 كم تەواو بكات؛ بێگومان یٔەم پڕۆژەیە، سەرەڕای یٔەوەی هەلی كار دەڕەخسێنێت و دەبێتە هەنگاوی دەستپێك بۆ بوژاندنەوەی یٔابووری لە سلێمانی، هەروەها هاوشێوەی پڕۆژەكانی تری قەیوان گروپ، كە وەك هەمیشه بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان (فاخر شێخ تەیب قەیوانی) دووپاتی دەكاتەوەو قەیوان گروپی پێ دەناسرێتەوە، پشت دەبەستێت بە كوالێتی بەرز.
بەشێوەی قەرزی درێژمەودا قەیوان گروپ، تەواوی تێچووەكەی كە 90 ملیار دینارە دەگرێتە یٔەستۆی خۆی و دواتر بەشێوەی قەرزی درێژخایەن بۆی دەگەڕێندرێتەوە.
یٔەم شەقامە شەقامێكی خێرای مۆدێرنی دوو یٔاراستەیە هاوشێوەی شەقامە پێشكەوتووەكانی دنیایەو پێنج پردو حەوت یەكتربڕ لەخۆدەگرێت، بە گوێرەی یٔەو دیزاینەی بۆی كراوە، یٔۆتۆمبێل دەتوانێت 120كم لە سەعاتێكدا لەم شەقامە ببڕێت.
تێچووی خەمڵێنراوی یٔەم پڕۆژەیە نزیكەی 500 ملیار دینارە،
یٔەم شەقامە درێژییەكەی 146 كیلۆمەترە، بەسێ قۆناغ كارەكانی یٔەنجام دەدرێت:
یەكەم / لە تاسڵوجەوە 32 كم تا گوندی دەمركان، كەدەكەوێتە ناوچەی تانجەرۆ لە خواروی سلێمانی.
یٔێستا یٔەم قۆناغە لەبەردەم جێبەجێكردندایە بەگوێرەی گرێبەستی حكومەت و قەیوان گروپ، یٔەم قۆناغە قەیوان گروپ بە باشترین شێوە هەوڵی دروستكردنی دەدات دواتر قۆناغی دووەم و سێییەم بەرێككەوتن كارەكانی تەواو دەكرێت.
دووەم / لە دەمركانەوە بۆ تونێلی پێشڕەو لە چیای یٔەزمەڕ.
سێییەم/ لە تونێلی پێشڕەو تا خاڵی دەستپێك كە خاڵی سفرە لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بە سلێمانیە.
رێبین عومەر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی