ئەم فلیمە سواوانە راگرن!

14/07/2020

د.رێبوار کریم محمود

 

_ شەوانەو رۆژانە کاربەدەستانی ئەم هەرێمە دێن و دەڕۆن، بەردی بناغە دادەنێن، قردێلە دەبڕن و بەڵێنی زەبەلاح دەدەن. (بەنایەکسانی) قسەی هەوایی بۆ چاککردنی ژیانی خەڵك دەهۆننەوە. بەڵام ژیانی خەڵک هەر خراپتر دەبێت!

_ ئەم پرۆژانەی ئێوە باسی دەکەن کاتێک گرنگە کە لەژیانی خەڵکدا دەربکەوێت.

نەوەک رۆژ بەڕۆژ نەهامەتی زیاد بکات. _ ئەم رێگەیەی ئێوە بەکاری دەهێنن، رێبازێکی تەواو شکستخواردوە لەحوکمڕانیدا. پێشبینیەکانتان هەڵەن، کارەکانتان تەواونەکراون. ئەولەویەتتان لەبیرچوە کە نانی خەڵکە.

هەربۆیە هەرچیەك بکەن لەدەرەنجامدا لەسەر گوزەرانی خەڵك کاریگەری باشی نابێت. ئێوە دەستان بۆ نان و موچەی خەڵك بردوە. تا ئەوە چاك نەکەن هەنگاوەکانیترتان لای میللەت کاریگەری نیە.

د.رێبوار کریم محمود پەرلەمانتاری عیراق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی