کەی کاتی نێنۆککردنی تورکیایە

26/07/2020

هێرش عەبدولرەحمان

سەرکێشیەکانی توركیا بەردەوامە بۆ تێكدانی یٔاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، كە بووەتە جێگای نیگەرانی واشنتۆن. یٔەو ھەڵپەیەی تورکیا سەرقاڵی یٔەمریکایە بە ھەڵبژاردنەکانەوە، ئەردۆغان بۆ داپۆشینی قەیران و پەرتەوازیەیی ناو تورکیا دەیەوێت لە ماوەیەکی کەمدا کۆمەڵی جوڵەی کاتی بکات، چونکە دەزانێت دوای ھەڵبژاردنەکانی یٔەمریکا ناتوانێت بەردەوامی پێ بدات، لە ھەردوو یٔەنجومەنی پیران و کۆنگرس سزاکانی تورکیا وەک خۆی ماوە و دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام ترامپ بە دەسەڵاتەکانی خۆی رایگرتوە و نایەوێت لە یٔەنجومەنی پیران بخرێتە دەنگدانەوە.

بە ھاتنی بایدن یان کۆنترۆڵکردنی یٔەنجومەنی پیران لە ھەڵبژاردنەکانی یٔەمساڵی یٔەمریکدا مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا و یٔەردۆغان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە تورکیا تا بۆی بکرێت بەردەوام دەبێت لەو ھەڵسوکەوتانەی، تا کاتی ھەڵبژاردنەکان، ڕۆیشتنی ترامپ واتا خۆریٔاوابونی تورکیا لەو سەرکێشیانە.

تورکیا بە گشتی ھاوسۆزی کەمەو کۆمەڵگای نیودەولەتی تەواو لێی بێزارو تورەن لە واشنتنیش جگە لە ترامپ ھیچ پشتگیریکی بەھێزی نەماوە،ساڵانێکە تەواوی دامودەزگاکانی یٔەمریکا داوای سزادانی توركیا دەكەن. بۆیان ڕوون بۆتەوە لە سەردەمی شەری ساردەوە یاری دەکات لە نێوان ئەمریکاو روسیادا ئەگەر جاران وەک ھاوپەیمان سەیری تورکیا کرابێت ئێستا جگە لە سەر ئیشەیک بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە ھیچی تر نیە لە رابودو ئێستاشدا یٔەو ڕۆڵەی تورکیا لەخۆرهەڵاتدا دەیگێڕێت لەسایەی دەسەڵاتی یٔەمەریکاوەیەو، لەبەرامبەردا، یٔەمەریکاش بەرژەوەندییەکانی خۆی لەناوچەکە بە تورکیا بەڕێ دەکات، بەڵام دەلێن پێویستە یٔەمەش نەمێنێت.

هەڵسوکەوتی تورکیا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی دەوروبەری خۆی و بەردەوام بوونی لە کڕینی مووشەکی ( یٔێس ٤٠٠ ) ڕەفتارەکانی تری، واشنتنی ماندو کردوەو کۆ دەنگیەک ھەیە کە یٔیتر قەبووڵ نەکرێت و سنورێکی بۆ دابنرێت، ھاوشێوەی ڕژێمەکانی ناوچەکە کە یٔێستا تورکیا شوێن پێیەکانی یٔەوانی ھەلگرتوە بۆ خراپەکاری بۆیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و یٔەوروپا دەیانەوێت دوا ھەل بدەن بە تورکیا کە سنوری خۆی بزانێت چاوەری بریاری واشنتنن تا بەرەی نەیارەکانی تورکیا دروست بکرێت، لە بەردەوامبونی یٔەردۆغان یٔامادەکاری پلان ھەیە بۆ وەستاندنی، یٔەو کات پشتگیری و گۆڕانکاری لەناو تورکیا دەکەن و کۆتایی بەم شێوازی سەرکێشیانەی یٔەردۆغان دێنن ھاوشێوەی ئیران بە کۆمەڵێک سزای گەورە دەیخنکێنن.!

هێرش عەبدولرەحمان



ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی