ھەر رۆژەی سیناریۆیەك

29/07/2020

ئاسۆ عوسمان

ئەم دەسەلاتە، ھەر رۆژەی خەلك بەسینارێۆو بابەتێكەوەسەرقاڵ دەكەن، لەمەلاعلی كەلەكەوە بۆ كاركتەرە دروستكراوەكانی ناو تۆرە كۆمەلایەتیەكان ، تادەگاتە تەخوینكردن و بەخائین ناساندن و  بەكارھێنانی دادگا لەدژی رۆژنامەنوسان و نوسەران ،

ئەم دەسەڵاتە دەزانێت خەلك چۆن تورەبكات ،شارەزای ئەم خەلكەن كە چۆن سەرقاڵدەكرێت ، دەشزانن  ئەم میلەتە بەچی تووشی هەناسە توندی دەبێت ، ئاخر لەكاتێكی واھەستیار و لەم بەرە جەژنانەدا كەخەلك لەوپەری ھەژاری وبرسێتیدایە ،لە بری فایلی گەندەڵی و تاڵانكردنی ئەم ھەرێمە ھەڵدەنەوە دێن و باسی فایلی گەندەڵیەكانی زەمەن و رۆژگای"عوسمانی كوڕی عەفان "دەكەن،بەبەرنامەو  شارەزایانە كۆبوونەوەی پەرلەمان و رایگشتی لەم كاتەھەستایارەدا بەلاڕێدا دەبەن ،بەم سینارێۆیە نەبوونی مووچەو دیار نەمانی پارەی نەوت و تاڵانكردنی داهاتی گومرك و داھاتەكانی ناوخۆ لەبیرخەلك و  رای گشتیش دەبەنەوە.

ئەمرۆ وەزیری دارایی  لەپەرلەمان قسەكانی ئاشتی ھەورامی دووبارە كردەوەو ووتی :نەوت نرخەكەشی  بگاتە "١٠٠" دۆلاریش ئەگەر بەغدا بودجەمان  بۆ نەنێرێت، ناتوانین مووچە دابەش بكەین .

لەباتی لێپرسینەوەو بەدواداچون بۆدۆسێی نەوتو سەندنەوەی متمانە لەو كەسانەی  ئەم ھەرێمەیان بەم دۆخەگەیاندووە 

دێن  باسی گەندەڵی سەردەموو رۆژگاری خەلیفەیەكی موسلمانان بە مێژوو بنەماڵە و عەشیرەتەكەیەوە دەھێننە ناو هۆڵی پەرلەمان  بۆئەوەی ئەو هەموو گەندەڵی و قۆڵبڕین و بێ مافی و ھەژاریی و بێكارییە لە بیری خەلك ببەنەوە.

لەبری لێپرسینەوە دادگایكردنی  سەرانی حكومەتێكی شكستخواردوو ،عوسمانی كوری عەفان دادگای دەكەن و پەلاماری ھەست وسۆزی ئەو خەلكە ئەدەن

وەك ئەوەی ، خەلیفە،داھاتی نەوت وگومرگ و ناو خۆی تالان كردبێت.

پێویست بوو ئەمرۆ  پەرلەمان پرسیاریان لەدۆسێ و گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوت لەگەل ئەردۆگان بكردایە ، بەدواداچوونیان بۆ پێنەدانی  مووچەی فەرمانبەران بكردایە ، بیان پرسیایە ئەی كوا ئەو ھەموو داهاتەی نەوت ،ناوخۆ،كشتوكاڵ، گەشتیاری، ئەو باجو سەرانەی لەو خەلكەی وەردەگرن .

ئەمرۆ پەرلەمانتارانی پارتی زۆر  لێزانانە، بیرو ھزری كۆمەلگاو رای شەقام و تۆرەكۆمەلایەتیەكانیان  لەسەر ئەوھەموو گەندەڵی و  بەتاڵانبردنی سامانی نەوتە،لەسەر  حكومەتەكەیان لابردوخستیانە سەر ملی عوسمانی كوری عەفان.
 
ئاخر لەم سەردەموو رۆژگاری  كۆرۆنایەدا ،خەڵك بێ كارەبایە،بێ مووچەیە ، بێ ئاوە ،ژیان و گوزەرانی لەوپەڕی دژواریدایە ،هەموو ئەوانە چی پەیوەندییەكی بەعوسمانی كوری عەفانەوەھەیە...

گەر بەرنامەو  پلانی پێشوەختە نەبێت ، چ پێوێست بوو لەم كاتو ساتەی  كۆبوونەی پەرلەمان لەسەر گوزەران و ژیانی خەلك ،گەندەڵ بوون یان دادگەر بوونی عوسمانی كوری عەفان بكرێتە بابەتی پەرلەمان و رای گشی .

ئاسۆ عوسمان




ئاسۆ عوسمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی