سارد و سڕى حزبه كوردى و عیراقییه‌كان له پێشوازیكردنى بڕیارى هه‌ڵیژاردنى پێشوخته له 6ى حوزه‌یرانى 2021 دا، نیشانه‌ى به‌ده‌نگه‌وه نه‌چوونى ئه‌و لایه‌نانه‌یه به‌ره‌و ئه‌و بڕیاره.
لایه‌نه كوردییه‌كان ، جگه له‌وه‌ى هیچ لێدوان وبه‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى پێشوازیكردنیان له هه‌ڵبژادنى پێشوه‌خته ده‌رنه‌كردووه، لێره‌و وله‌وێش، له ڕێگاى چه‌ند په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌یه‌ك ، لێدوانى دژ به‌و بڕیاره ئه‌ده‌ن، به رێگا و شێوازى جیاواز، به‌هانه‌ى نا (یاسایى) و (ناده‌ستوورى)، هه‌ندێكیشیان نا ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تى ئه‌و بڕیاره ئه‌كه‌ن، به مه‌رجداركردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به ( له باربوونى هۆكار ته‌كنینى ویاسایى وسیاسى و ئه‌منى وله‌باربوونى دۆخى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عیراق) .
ڕاستیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌میان له‌رزیان لێ نیشتووه له واده‌ى هه‌ڵبژادرنى پێشوه‌خته ، نه‌ك ته‌نها له ترسى له ده‌ستدانى ئه‌و ته‌كنیكه‌ى پانزده ساڵه په‌ێڕه‌وى ئه‌كه‌ن له دانانى په‌رله‌مانتاره‌كانیان، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چیتر ده‌سه‌ڵاتى لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناو په‌رله‌مانى عیراقدا و هه‌ڵسوڕاندنى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، له دواى 2021 وه‌ك پێش ئه‌وه نابێت ، به هۆى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ى پێویسته له باره‌ى له‌رز لێهاتنى لایه‌نى سیاسییه‌كانى كورد و عیراق بزانرێت ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى داهاتووى عیراق دوا جه‌نگى نێوان كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى چه‌سپیوى پانزده ساڵه‌ى ڕابردووى عیراق به كوردستانیشه‌وه ، ئه‌م جه‌نگه ، به هۆى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، دوو به‌ره‌ى تیادایه :
به‌ره‌ى یه‌كه‌م: حزب ولایه‌نه سیاسى وفه‌رمانڕه‌واكانى عیراقه كه تائێستا سه‌رجه‌م كایه‌كانى هه‌ڵسوڕاندنى حوكمڕانى و ده‌سه‌ڵات و سامان و داهاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌ره‌ى دووه‌م: به‌ره‌ى فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و كاسب و خاوه‌ن كار و خاوه‌ن مافه زه‌وتكراوه‌كان، له كۆمه‌ڵه جیاجیاكانه ، كه له ئێستادا به هێزترین یاساى هه‌ڵبژادنى نوێیان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌توانن به ئاسانى نه‌خشه‌ى سیاسى كوردستان و عیراق بگۆڕن و نوێنه‌رانى ڕاسته‌قینه‌ى نا حزبییان بنێرنه په‌رله‌مانى عیراق.
با سه‌رجه‌م خاون ماف وخاوه‌ن موچه و زیانلێكه‌وتوانى ئه‌م هه‌رێمه، له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان و بازنه جیاجیاكان خۆیان سازده‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق تا چیتر چاره‌نوسیان نه‌ده‌نه ده‌ست هیچ كه‌س ولایه‌نێك.
با زیانلێكه‌وتوانى كورد پشتگیرى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق بكه‌ن و مشتومڕى دیاریكردنى نوێنه‌رانى ڕاسته‌قینه‌ى بێ لایه‌ن-ى خویان، ده‌ستپێبكه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی