ئەنجامی نوسراوی کۆڕۆنا بە سەد هەزار دەدرێتەوە خەڵک

03/08/2020

ئیبراهیم عەلی

بەپێی بەدواداچونەکانم لەئێستادا لەتاقیگەی ناوەندی هەولێر... هەر کەسێک لەتاقیگەکان تێستی نەخۆشی کۆڕۆنا بکات نمونەی تێستەکەی دەچێتەوە بۆ تاقیگەی ناوەندی لەوێش ئەنجامەکەی تەنیا بەتەلەفۆن بەنەخۆش دەڵێن... بەڵام ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەنجامەکەی بەنوسراو وەربگرێتەوە ئەوا دەبێت بڕی ١٠٠ هەزار دینار بدات ئینجا ئەنجامەکەی بەنوسراو دەدەنەوە...
کێن ئەوانەی پێویستیان بەنوسراو هەیە؟
بەشی زۆری کارمەندانی کۆمپانیا نەوتییەکان و کارمەندانی بیانی و رێکخراوەکان بەنوسراو داوای تێستی کۆڕۆنایان لێ دەکرێت لەم تاقیگەیەش بەبڕی ١٠٠ هەزار دینار ئەنجامەکەیان پێدەدرێتەوە...
پارەکە بەوەسڵی دارایی وەرناگیرێت...
ئەو وەسڵەی ئەو پارەی پێ لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت، دەبێت وەسڵی دارایی بێت، بەڵام لەم تاقیگەیە وەسڵی دارایی بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بەکارناهێنرێت، بەڵکو وەسڵێکی کۆمپیوتەری بۆ دروست دەکرێت ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەو پارەیە نەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی...
بەدواداچوونی زۆرم بۆ ئەوەکرد کە بزانم ئەو پارەیە بۆچی بەکاردێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەرم دەست نەکەوت کە بزانرێت ئەو پارەیە بۆچی بەکاردێت، بەڵام یەکێک لەسەرچاوەکانم ئەوەی پێ وتم تیمێکی تایبەت بەتێستی ئەو کەسانە دروستکراوە کەپارەیان لێ وەردەگیرێت لەنێوان بەرێوەبەر و ئەو کارمەندانە بەشێکی پارەکە دابەش دەکرێت... بەشێک لەکارمەندەکانی ئەو تاقیگەیەش رەتیان کردووەتەوە بەشدار بن لەو لێژنەیە..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی