دۆخی دارایی هەرێم كەی باش دەبێت؟

04/08/2020

زەبەنگ بەهادین

حكومەتی هەرێم یان باشتر بڵێین پارتی دیموكراتی كوردستان هەلی رێكەوتنی لەگەڵ بەغداد كەمە ، كۆمەڵێك ئاستەنگ لەبەردەم هەرێمە كە لە بەرژەوەندی پارتی دیموكرات نییە ئەو رێكەوتنە واژوو بكات ، یەكەم گرێ بەستی پەنجا ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا ، دووەم نهێنیەكانی دەروازە سنوریەكان بە تایبەت دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ، سێهەم هەندێك لەو بیرە نەوتانەی كە لە ژێر دەستی كەسایەتییە سیاسیەكاندایە ، لە سەروی هەمو ئەمانەشەوە  دووری مەوداكانی نێوان پارتی دیموكرات و كازمی وە گرێكوێرەی بەرهەم سالح لە دەرونی پارتیدا  كە تا ئێستا ماوە .

پارتی لە ئێستادا لە دۆخێكی دارای و حوكمرانی زۆر خراپدایە بەڵام باش دەزانێت خەڵك هیچی پێناكرێت و نایكات بۆیە پەلەی نییە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد ، كەواتە پارتی كەی ئامادە دەبێت بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد ؟

حكومەتی هەرێم چاوەرێی دروستبونی حكومەتی داهاتوی عێراق دەكات دەیەوێت رێككەوتنێك بكات دریژ خایان بێت ئەو رێككەوتنەش بە كازمی ناكرێت یان باشتر وایە بلێین كازمی خۆی لەكەدار ناكات بۆ رێككەوتنێكی دۆراوی كاتی كە پارتی دەیەوێت ، كەواتە دەبێت پارتئ دەستی دەستی بە كات و دانوستانەكان بكات تا هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق كە بریارە لە ٦-٦-٢٠٢١ دا بكرێت ، بەڵام ئایا لەو بەروارە هەڵبژاردن دەكرێت ؟

كاتێك كازمی ئەو بەروارەی دانا بۆ هەڵبژاردن تەنها دوور خستنەوەی تۆپی ململانێ سیاسەكان بوو لە یاریگای خۆیدا وە تاقیكردنەوەیەكی سەختە بۆ هێزە سیاسیەكانی عێراق دەنا هەڵبژاردن لەوە بەروارە نزیكە لەمەحاڵەوە .

مەحاڵبونی هەڵبژاردن لەو بەروارەی كازمی دیایكرد دەگەرێتەوە بۆ چەند خاڵێك لەوانە نەبوونی یاسای هەڵبژاردن لەم كاتەدا كە گرنگترین فاكتەری هەڵبژاردنە وە تەواو بوونی ئەو یاسایە لە پەرلەمان لەو ماوە كەمە ئەستەمە ، خاڵیكی كە نەبوونی پارە بۆ بەرێوە بردنی هەڵبژاردن لەم دۆخە قورسە ئابوریەی عێراق تێیدایە ، كە رەنگە نزیكی نیو ملێۆن دۆلاری پێویست بێت ، هەروەها دادگای باڵاش یەكێكە لە كێشەكان كە ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەكات بەهۆی نەبوونی نیسابی قانونی لە ئەندامەكانی وە  پر كردنەوەی ئەو نیسابە كارێكی ئاسان نییە بەم دۆخە پر ململانێ سیاسیەی عێراق ، ئەمانەو جگە لەوەی كە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن لەم كاتەدا بۆیە  بەرێوەچونی هەڵبژاردن لەو بەروارە ئەستەمە ، رەنگە هەڵبژاردن لە عێراق بكەوێتە ساڵی ٢٠٢٢ ئەگەر بكریت ئەو كاتەش ، كەواتە حكومەتی هەرێم چاوەرێی چی دەكات ؟ حكومەتی هەرێم گرەو لەسەر لاواز  بوونی كازمی دەكات لە كاتێكدا كازمی شەری بەرەكانی شیعەی هەموی پێناكرێت بۆیە رەنگە لەگەڵ كورد نەرمی بنوێنێت تا هیچ نەبێت دەرگایەكی كەی ئاڵۆزی بو نەكرێتەوە ، ئەم گرەوەی پارتی وەك گرەوە لەسەر ئەسپی دۆراو ، چونكە دەبێت پارتی یا حكومەتی هەریم ئەوە بزانێت ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی كازمییە وە بە هیچ شێوەیەك ناهێڵی كازمی بكەوێت بۆیە كازمی وا بە ئاسانی جڵەو شل ناكا بۆ پارتی ، كەواتە ئەم ماتەڵ كردنەی پارتی بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد تەنها زەرەرمەند خەڵكی هەرێمی كوردوستانە كە ئەوەش لای هێزە سیاسیەكان وە بە تایبەت پارت گرنگی نییە بۆیە دوا كەوتنی مووچەو كەمبونەوی مووچەكە شتێكی حەتمییەو ئەم دۆخە تا ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت كە رە نگە بچێتە دوای ٢٠٢٢.

 زەبەنگ بەهادین

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی