کازمی ئامانجەکەی پێکا

11/09/2020

ئاسۆ عوسمان

لەگەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیرانە، بەلام زیاتر بەپیاوی ھەواڵگری ناسراوە، دەزانێت چ کات و ساتێک ھەڵئەبژێرێت بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوەکانی، سەردانیشی لەم تەوقیتەدا بۆھەرێمی کورستان، ئەگەربە روو کەشی بۆ رێکەوتن بێت لەگەڵ ھەرێم ،لەسەر پرسە ئاڵۆزەکانی پێشمەرگە ،بوجە ، ناوچە دابراوەکان، ئەوا دیوە شاراوەکەی سەردانەکەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەو خۆناساندنیەتی بەخەلکی شاراکانی ھەرێمی کوردستان ،کازمی دۆخی خراپی ئابوری خەڵک و گەندەڵی و لاوازی سیاسی ھەرێم و ناکۆکی قوڵی ھێزە سیاسی کانی لەم کاتەدا باش قۆزتۆتەوە و بەسەردانیکردنی ھەرچوار شارەکەی کوردستان دەیەوەێت وەک فریاد رەسێک خۆی بناسێنێت ، ئامانجیشی لەچونی بۆدەروازە سنوریەکان ، پەیامێکە بۆ رایگشتی عەرەبی عێراقی کەئەوتاکە سەرۆک وەزیرانێکە دەتوانێت دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان کۆنترۆڵبکات،گەرانەوەی دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی بۆژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی داوایەکی گرنگی شەقامی عەرەبی عێراقیە ،کارتێکی بەھێزیشە بۆھەڵبژاردنەکانی عێراق .کازمی دەیەوێت پۆستی سەرۆک وەزایرانی داھاتوو بەدەست بھێنێت ، بۆیە ئێستا چاوی لەبەشێکی کورسیەکانی کوردە ، لەم ھەنگاوەشیدا بەتەنھا نیەو دەنگۆی ئەوەیە خەڵکێکی بەرچاو  لەکوردستان پشتیوانی بکەن ،بەتایبەتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ،چون ناکۆکی و نارەزایەتیەکان لەم سنورە لەترۆپکدایەو بەشی زۆری کەسایەتیە نارازیەکان لەم سنورەن ،ئەوە بەمانی ئەوەنیە کە  نیگەرانی و نارەزایەتی لەھەولێرو دھۆک نەبێت ، چون لەھەموو ھەڵبژاردنەکانی رابردوودا ئۆپۆزیسێۆن دەنگی بەرچاوی ھێناوە لەو شارانە ،لێ لەساڵی ٢٠٠٩ '، تائێستا دەنگە نارازییەکان لەسنوری سلێمانی زۆرینەن، وەھەمیشە بەدوای فریاد رەسدا دەگەرێن ، بزوتنەوەی گۆران پاشان نەوەی نوێ تاقی کرانەوە ، ھەرچەندە ئێستا گۆران لەوپەری لاوازیدایە و لەئەگەری پەرتبونی لێکترازانی گەورەدایە  و نەوەی نوێش ھەمیشە گومانی ئەوەی لەسەرە دەستکردی دەسەڵاتی سلێمانی خۆیبێت . گرووپی نارازی گۆرانیش بەھەردوو سەرکردەی پێشویان 'قادری حاجی علی و عوسمانی حاجی محمود '،بێدە نگی و دورەپەرێزیان ھەڵبژاردووە ، یەکێتیش ھەمیشە ھەڵەکانی دوو بارەکردۆتەوە وپێی وابووە ئەگەر  بزوتنەوەی گۆران و ئۆپۆزیسێۆن پەرتو لاواز و کەم کاریگەر بکات دەتوانێت دەنگی دەنگە نارازییەکان بۆخۆی بباتەوە ، ئەو کورتبینیەش ئەم جارەش دەیخاتە بەر ئەناجامێکی شوکھێنەر، ئەگەر دەنگدەر لە گۆران و نەوەی نوێش بێئومێدبن، بەمانی ئەوەنیە دەنگەکانیان بۆیەکێتی بروا، گومانیش لەوەنیە ئەگەر یاسای ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت و دەرگای کۆمیسێۆن بۆ ناوی قەوارەو کاندید بکرێتەوە ئەوە لەسنوری سلێمانی چەندین لیست و قەوارەو کاندیدی نوێدەبینین ، کە لیست یان کاندیەکانی کازمی لەپێشەوەی ئەو لیستانەدەبن ،سەردانە چروو پرەکەی کازمیش بۆ شارەکانی کوردستان ھەر لەمپێناوەدایە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی