وا یادی
ریفراندۆمه، سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كانی، تاقه بریارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی
چاره‌نوسساز له میژووی نوێماندا درابیت، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه، به‌ڵام
ده‌ركه‌وت به ده‌ستێكی نائهمینهوه كراوه و به ماوه‌یه‌كی كورت به كرده‌وه
په‌شیمانی خۆیان ده‌ربری و شانازی به‌و وڵاته‌وه ده‌كه‌ن كه لافی نه‌فره‌ت
لێكردنیان لێده‌دا.
ئه‌م حزبانه
ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر هه‌ڵه رۆیشتون و سازشیان بۆ دوژمنان كردووه وخوێنی شه‌هیدان
و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمانیان به‌فیڕۆ داوه و شۆرشه‌كانیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
نه‌گریس و پۆخڵ كردووه و مێژوویان پڕه له په‌ڵه‌ی ره‌ش، وایلێهاتووه زه‌ڕه‌یه‌ك
متمانه‌یان پێ نه‌كرێت و ته‌نانه‌ت گومان
له كاره باشهكانیشیان، ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت، بكرێت .
وا یادی
رێفرادنۆمه، كه بو به وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی عه‌سكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری له‌م
هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ناوهڕۆك و كرۆكی ئامانجه‌كه‌ی، به‌زیان بۆ قۆناغی هه‌نوكه‌یی گه‌لی كوردستان كه‌وته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دورمه‌ودای لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی پرۆسه‌كه، زۆر بۆچون هه‌ڵده‌گرێت
كه ده‌بێت به دوور له حزبایه‌تی و بڕیاری پێشوه‌خت و به جیا له بۆچون و هه‌ڵسه‌نگاندنمان
بۆ سه‌ركرده و حزبه‌كان و میژوو و سومعه‌ت و كردار و ره‌فتار و پاكی و گه‌نده‌ڵیان،
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌م پرۆسه مه‌زنه و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه ستراتیجیه‌كانی
له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی دوورمه‌ودای خه‌ڵك بخوێنینه‌وه.
وه‌كو
دیكیۆمێنتێكی گرنگ و مێژوویی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رای خه‌ڵك ده‌ربڕینی بۆچونی زۆرینه‌ی
ره‌های به‌شداربوانی پرۆسه‌كه و به‌تایبه‌تی به‌و ناوچانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌عریبی ده‌یان ساڵه و
داگیراكاری، تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان
ماون، ئه‌م پرۆسه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
وه‌كو به‌لگه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستیانه له‌سه‌ر بكرێت و گرنگی تایبه‌تی
خۆی پێبدرێت، له‌كۆتایی هاوكی}ه‌كان به‌وه ده‌رده‌چین كه هه‌میشه به دره‌وشاوه‌یی خۆی ده‌مێنێته‌وه و له‌بیر
ناچێت و ناسڕێته‌وه و، رۆڵی خۆی له هه‌ر
كاتیكدا پێویست بێت بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ست و ئاوات و ئامانجه‌كان و
باوه‌ڕ و ناخی خه‌ڵك بۆ دوور و نزیك به‌یان ده‌كات. ده‌توانرێت به پیشاندانی ئه‌و
رێژه گه‌وره‌یه‌ی نه‌بونیی هه‌ستی ئینتما بۆ عیراق لای كوردستانیانی هه‌رێم بۆ هه‌موو
جیهان و له هه‌موو كاتێكدا روونبكرێته‌وه و پشتراستی سه‌رجه‌م داوا و دیدی گه‌ل
به گشتی و ره‌هایی بۆ دۆست و دوژمن بسه‌لمێنرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه لیڕه‌دا به‌م به‌ڵگه
گرنگه مێژووییه دیۆكیۆمێنته فرهرهههنده سه‌رجه‌م ئایدیۆلۆجیاو رای ناواقعی و
ته‌كتیكی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی چه‌پ و راستی حزبه‌كانی شۆرشی سه‌د ساڵه‌ی
كوردستان، كه له‌سه‌ر خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ وه‌زعی نێوخۆیی ناوه‌ندی وڵاتانی
داگیركه‌ری كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه و جیهان، مامه‌ڵه‌ی رووتی كه‌سی و حزبی دارێژراو
بۆ قۆناغێكی دیاریكراو، به ده‌ستی زۆر له حزب و كه‌سی ته‌سكبین و نادڵسۆزی گه‌لی
كوردستان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دیدیگای میله‌ت كردووه.
ریفراندۆم
وه‌كو خودی خۆی و ناوه‌خن و ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ی به دوور له ململانێی حزبی و ته‌سكبینی
و دیدی ناخاڵهكانی زه‌مانه، تا كورد مابێتت به پیرۆزی و دره‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه،
وه‌كو پشتگیریه‌كی به‌رده‌وامی زیندوو بۆ به‌دیهێنانی گه‌وره ئامانجی كورد هه‌ر
له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه ناكه‌وێت و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵی
لاوازی ئه‌م پرۆسه هه‌مه‌لایه‌ن و ئامانجداره دورمهودایهی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌یه
به‌ده‌ستی كه‌سێك و لایه‌نێك بانگه‌شه‌ی بۆ كرا‌و جێبه‌جێی كرا و كرایه موڵكی
تایبه‌تی كه‌سی و حزبی، كه متمانه‌پێكراوی خه‌ڵك نیه و مێژووه‌كه‌ی پڕه له خه‌وش
و جێگیر نیه له‌سه‌ر ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئاوا و له ره‌وتی سیاسی خۆیدا چه‌ندین
جار سازشی له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان كردووه .
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش
بۆ ئه‌م بۆچونه، وه‌رگۆڕانی رای كه‌سه‌كان و خودی حزبه‌كه بۆ پرۆسه‌كه له دوای
كه‌متر له سالێك و روو كردنه داگیركه‌ران و هانابردن بۆیان و شانازی كردن به
عیراقیبونی كورد به پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچونی خه‌ڵك. به ئاشكرا ئه‌و پارادۆكسه ده‌رده‌خه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی
ته‌سكی حزبی له قوناغێكی دیاریكراودا ده‌بنه هاوڵاتیه‌كی عه‌یار بیست و چواری ئه‌و
وڵاته داگیركه‌رانه. هه‌ر هه‌موویان بێ
لهریزبهدهری هیچ لایه‌نێك، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له ململانێێی نێوخۆیی كوردستان،
راكێشانی ده‌ستی دوژمنان دووباره و سێ باره ده‌كه‌نه‌وه و دروشمی گه‌وره‌ی
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوكی كه‌سی و حزبیه‌وه
و پێ له‌سه‌ر هه‌زار پرۆسه‌ی ئاوا و ئاواتی ئه‌و رێژه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵك ده‌نێن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی