حەشد و پارتی لەخزمەتی یەکتردا

17/10/2020

کاوە محەمەد

لێدوانەکانی (هۆشیار زێباری) تەواو پێچەوانەی ئەوەی لەرووکەشدا باسدەکرێت، بەدڵی گروپە توندڕەوەکانی (حەشدی شەعبی) بوو و سووتاندنی بارەگای لقی پارتی-ش لەبەغدا زۆر بەدڵی پارتی و بەتایبەت توندڕەوەکانێتی، چونکە لەهەر شوێنێکی دنیادا وەکچۆن میانڕەو و ئاشتیخوازەکان دەبن بە هاوپەیمانی یەکتر، بەهەمانشێوە توندڕەوەکانیش لەڕوودا دژ و دوژمن دەردەکەون، بەڵام لەراستیدا هەردوولا وزەی توندڕەوی بە بەرامبەرەکەیان دەبەخشن و هەریەکە بوون و پاڵەوانێتی و نیشتیمانپەرەورێتیی درۆزنانەی خۆی لەدیسکۆرسی توندڕەوانە و دوژمنکارانەی ئەویدیکەدا دەبینێتەوە..بۆیە ئێستا حەشدییەکان لێدوانەکانی (زێباری) وەک دەستکەوت بۆ خۆیان دەبینن تا سەرلەنوێ ئەو پەیامە بە هەموولایەک بگەیەننەوە کە بوونی ئەوان زەروورە و باس لەرۆڵی هێزەکانیان لەشەڕی داعش بکەن و بڵێن ئەوەتا (کورد) دژی حەشد و عەرەب و عیراقە و هەرێمی کوردستان پێدرێزی کردۆتە سەریان..هاوکات بۆ پارتیش فرسەتە فوو لەگوتارە بەتاڵە نەتەوەپەرستیەکەی بکاتەوە و دیسانەوە خۆی وەک (فریادڕەسی نەتەوەیی و پارێزەرەری کورد) نیشان بدات..


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی