ئەمڕۆ ڕۆژێكی ڕەشەو كەس باسی ناكات

21/11/2020

مسعود عبدالخالق

 ئەو دەسەڵاتەی كوردی ئێستا هەمو ڕۆژێكی ڕەش بوە ،بەڵام ئەوڕۆ 20/11 یادی 3 ساڵەی هەڵوەشانەوەی ڕێفراندۆمە لەلایەن دادگای فیدراڵی ، كارەساتەكە لەوەیە سەركردایەتی ڕێفراندۆم مۆری لەسەر كردو تەنازولێكی وای كرد دەوڵەتی كوردستانی وادوور خستەوە نەوەی داهاتوشمان نەتوانن باسی بكەن ، هەتا ماوین ئەو پرسیارانەی خوارەوە دووبارە دەكەینەوە دڵنیاشم وەلاممان دەست ناكەوێت :
- بۆچی سەركردایەتی كورد پاداشە مەزنەكەی تیلرسۆنی ڕەتكردەوەو بە سزاكەی دادگای فیدراڵی ڕازی بوو ؟
- چۆن حكومەتی هەرێم توانی سڕی بكات  مادام میلەت دەنگی دابوو ؟ ئینجا رازی بوون بەهەڵوەشانەوەی ریفراندۆم .
- ئەو ترسە گەورەیە چ بوو وای كرد سەركردایەتی كورد واتەنازول بكا فرۆكەخانەكان وخاڵی سنوری تەسلیم بكا ؟ تەسلیمی بریاڕەكانی ئەنجومەنی وەزیران ودادگای فیدراڵی بوو ؟ هێشتا تەنازولیش بەڕێوەیە ..
- بۆچی (سەركردایەتی ریفراندۆم) هەڵوەشایەوە ؟ بەفشاری چ لایەك بوو ؟ بۆچی تائەو ساتە كۆبونەوەیەكی تریان نەكرد ؟ .
- دەسەڵاتی هەریم پابەندی خۆی بۆ دادگای فیدرالی (سەبارەت بەهەلوەشاندنەوەو سوتاندنی ریفراندۆم)جاڕدا ..ئایا ئەو بریارە هەر لەخۆی ڕا بوو یان ڕای سەركردایەتی ریفراندۆمیشی لەگەل بوو ؟
زۆر پرسیاری تریش هەیە ...ئەنجامەكەی ئەوەبوو (شارەزایەكی یاسایی نەمساوی ووتی :ئەو ڕێفراندۆمە دەولەتی كوردستانی لەبار بردو دەولەتە نەخۆشەكەی عیراقیش چاكردەوە) .
  20/11/2020ز

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە