جەستەو ئازادی مرۆڤ لە جەستەی خۆیدا ،خۆی بۆ خۆی باسێکی زۆر قوڵە ، چ وەک دەرون ناسی ، کۆ مەڵ ناسی ، بایۆلۆجی ، وە بەرکەوتن و کارکردنیشی لەسەر سیاسەتی دەوڵەت و ئەمنی قەومی و زۆر شتی تریش ، لە هەمان کاتدا پەیوەستە بە ژیانی خودی مرۆڤەوە ، لەش یان جوغرافیای لەش ،هەرچی دیانەتەکان هەیە بە چروپڕی دینی ئیسلام ، لەسەر داگیر کردنی جوغرافیای لەشی مرۆڤ بە تایبەتی جەستەی مێ یان ژن قەراری گرتوە ، بۆ نمونە چەند گروپێک لە دینی ئیسلام بەو توندی یە ژن داگیر دەکات، بەناوی ترسی خوداو وای وێنە دەکەن ، کە لە قورئان و حەدیسدا ، بەهەشت تەنها بۆ پیاوانەو ، ژن دەبێ ئیتاعەی مێرد بکات تا پلەی کۆیلە بوون ، خودا لە ژن خۆش نابێ ئەگەر مێردەکەی بە هەموو جۆرێ رازی نەکات ، وە دیاریش نی یە لە بەهەشتدا ، حۆری کە وەک پاداشت و چێژی جەستە دەدرێت بە پیاوی مسوڵمانی خودا لێی ڕازی ، لە جنسی ژنە یان مەخلوقێکی ترە ، چونکە وا باس دەکرێت جیهانی بەهەشت زۆر جیاوازە لە جیهانی سەر زەوی ،
داگیر کردنی جەستەی ژن بۆ مەبەستی بە تاریک کردن و داگیر کردنی کۆمەڵ و جڤاتە .وە بەستنەوەی جەستە بە شەرەف و ئەخلاق و رەوشتەوە ،تەنها بۆ شێخ و خەلیفەو ئاغاو قەشەو بیشهۆڤەکان ئازاد بوە ، لە سەدەکانی ناوەراست و پێشتریش واتە سەردەمی دەرەبەگایەتی ( فیوداڵ ) میرو ئاغاکان کە دەسەڵاتیان لە لایەن گەورەقەشەو بیشهۆڤەکانی کەنیسەوە پیرۆز دەکران ، هەر بە تەنها خاوەنی جوغرافیای ناوچەکان و وڵات نەبوون ، بەڵکو خاوەنی جوغرافیای جەستەی مرۆڤەکانیش بوون ، بۆ نمونە ئەگەر کچێک شوی بکردایە ،دەبوو بە پێێ جوانی و گەنجی و ماڵباتی کچەکە ، لە لای میر یان ئاغا جوغرافیای لەشی ئەو کچە ئازاد بکرایە ، ئەویش بە پێدانی سامانێکی خەمڵێنراو بە ئاغا یان میر ، ئەگەر نەیبوایە ، ئەوا یەکەم شەوی بوکی گوێزراوە ئاغا یان میر بە دیاری دەیدا بە پیاوێکی خۆی یان خۆی شەوی کچێنی دەبرد .
لەبەر ئەوەی ئەوروپا بەسەردەمەکانی مێژودا تێپەریوە ،لە ئەنجامی دروست بوونی مەزهەبی پرۆتستانت ،بەرەو رێنسانس و شۆرشی عەقڵ یان بیر کردنەوە و دروست بوونی دەوڵەت و سەندنەوەی دەسەڵاتی دنیایی لە پاپا و بیشهۆڤەکان ، دروست بوونی پاشای بەدەسەڵات و بە دەستور کردنی رژێمی پاشایەتی ،پێکهەڵپژانی لایەنگرانی فەلسوفەی ژیان و عەقڵ لەگەڵ کۆنەپارێزو پەرینەوە بەرەو شۆرشی پیشەسازی کە شۆرشی فەرەنسای لێ بەرهەم هات ، پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو دروست بوونی چەندین زانای تەکنیکی و فیزیاو کیمیا لەپاڵ فەیلەسوفان و زانایانی فەلسەفی ، بە ئابوری کردنی جەنگەکان و خەمڵینی چەمکی سیاسەت بۆ ڕاگرتنی پلانسی پەیوەندیە نێودەوڵدەتیەکان ، تا جەنگی جیهانی یەکەم ، گۆڕانێکی زۆر بەسەر جۆری بەرێوەبردنی دەوڵەتانی جیهانی ئەوکات هات ، لە ئەنجامدا کۆتایی بە ئیپراتۆرەکان هێنراو گۆی زەوی لە دەوڵەت و چەندین دەوڵەتۆکە دروست کرایەوە ، کە ڕایەڵەکانی بە بەرژەوەدی سەرمایەداران و دەوڵەتە گەورەکانی براوەی جەنگ بەسترایەوە ، وەلی لە خۆرێک خستنەوەی کۆمەڵگە ئەوروپیەکان ، گەشەکردنی حیزب و گروپە فکریەکان و پێشکەوتنی سیاسەت ، لە لایەکی ترەوە پێشکەوتنی خێرای ئەمەریکا خۆ نمایش کردنی وەک گەورە دەوڵەتی جیهانی ، تێکچونی بلانسی ئابوری و سیاسی، جەنگی جیهانی دوەمی لێ دروست بوو ، کە کۆتایەکەی بە کۆتایی هێنانی تەواوەتی هەرچی ڕابوردوە لە جۆری سیاسەت و سیاسەتی ئابوری و پەیوەندی نێودەوڵەتی ، لێرەوە جیهان بۆ ئەوەی رێگە بگرن لە دروست بوونەوەی جەنگێکی وێرانکەر لە ئەوروپا بەتایبەتی ، جۆرێک لە دەسەڵاتی گەلیان دتوست کرد ، واتە دینۆکراسی بە شێوە راستیەکەی ، بەڵام بە ئیدارەدانێکی بێرۆکراتی شەتەک دراو ، رۆژ بە رۆژ بازنەی ئازادیە فکریەکان فراوان دەبوون ، توێژی لاوان بە نێرو مێوە لە هەڵپەی دروست کردنی گروپی سەربەخۆ و رێکخراوی ناحکومی و داواکردنی ئازادی زیاتر لە زمنیانیدا ئازادی جەستە ، سەرەتای ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان ، چەندین گروپ لە ئەوپاو ئەمەریکا دروست بوون ،داوای ،ئازادی بێ قەیدو شەرتی مرۆڤیان دەکرد ، بۆ نمونە رێکخراوی ( سێکسی ئازاد ) ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان ، دەزگاکانی فیلمسازی و نوسەرە لاوەکان لەسەر ئەم بابەتە فیلم و شانۆ و رۆمانیان دەنوسی ، جیهانی رۆژهەڵات و بە تایبەت جیهانی عەرەبی لە لایەن مەلاو موفتیەکان بە توندی دژی دەوەستان و ئێستەشی لەگەڵ بێ ، لەو مەسەلەیە نەک هەر تێ نەگەیشتن ،بەڵکو دەیان شێخو مەلاو موفتی وفتەخۆر لەسەر عەقڵی تاکی مسوڵمان دروست بوو ،
هەموو ئەم پیشکەوتنی فکری و تەکنیکی و زانستیە ، لە سەرەتای هەشتاکان ، بوە هۆی گەشی کردنی سیستەمی عەلمانی سیکولار لە ئەوروپا ، سیکولار واتە دروست کردنی فەزایەک لە ژێریدا هەموو ئازادیەکان فەراهەم کرا بێ ، بە ئازادی دینداریشەوە ، وەک دەبینرێ گروپی دین و مەزهەبی و دیندارەکان گەورەترین سودیان لەم فەزای سیکولارە بینیوە ، ئەوروپا بوە بە مەنزڵی تەنانەت گروپە تونرەوە قەومی و دینەکان تیرۆستەکانیش ، چ توندرەوەکانی مەسیح یان ئیسلام یان یەهود .... هتد ، بەڵام ئەوەی ئیستە کێشەیەکی گەورەیە لە وڵاتان و کۆمەڵگە مسوڵمانەکان ، یان جیهانی رۆژهەڵاتی ئیسلامی ، جیهانی ئیسلامی وەک ئەوروپا سەردەمە مێژویەکانی تێنەپەراندوە ، موفەکیرەکانی خۆی کە ویستویەتی ململانێ بکات لە ناو بردوە، وەک حەجاج ، ئیبن روشد ، غەزالی ، گهگاوی ..... هتد ، بۆیە تا ئێستە لە قۆناغی فیوداڵ و دەسەڵاتی سێبەری دین و مەزهەب گیری خواردوە ، لەسەر بنەما ئاینەیەکان هەم دن دەسەڵات پیرۆز دەکاو هەم دەسەڵات پیاوانی دین پیرۆز دەکات بۆ بەرژەوەندی تایبەت و گەوجاندنی کۆمەڵگە ، ، لەم نێوەندەشدا ئەوەی بە توندی بۆ پاراستنی ئەو دوو دەسەڵاتە داگیر کراوە و دەکرێ ، جوغرافیای ئازادی و جەستەی مرۆڤە بە تایبەت جوغرافیای ئازادی و جەستەی ژن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی