گریمانه‌كانى دۆستایه‌تى بایدن له‌گه‌ڵ پرسی كورد، ئه‌و وێنه‌ى زه‌ینیه ئه‌رێنیه‌ى كورد له‌ماوه‌ى رابردودا له‌سه‌ر بایدن هه‌ڵی چنیووه، ناشێ‌و ناكرێ له‌سه‌ر ئه‌و خۆشخه‌یاڵیه دایڕێژێت كه هه‌موو شتێك ده‌به‌ستێته‌وه به به‌هاى دۆستایه‌تى‌و هاوڕێیه‌تى، چونكه وه‌ك (هێنری كێسنجه‌ر) پێیوایه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاو ستراتیژى دوورمه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ى گرێدراوى به‌رژه‌وه‌ندى‌و هێشتنه‌وه‌ى سه‌ره‌داوه‌كانه له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به به‌هاو پره‌نسیبه جیهانیه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌شه خه‌یاڵپڵاوى به‌وه‌ى كه ستراتیژى بایدن له‌به‌رامبه‌ر دۆخى كورد‌و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ى له ستراتیژى ترامپ جیاواز ده‌بێت، خۆشخه‌یاڵیه.
یه‌كێك له سیسته‌مه ئاڵۆزه‌كانى دنیا، كه پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیاری سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى هه‌مه چه‌شنه دابه‌شكراوه‌و ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان تێیدا فره جه‌مسه‌ره ئه‌مه‌ریكایه، ده‌شێت قۆناغی ترامپ سه‌ركێشیكردن بێت به‌و سیاق‌و چوارچێوه‌ى بڕیاره‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌داو ستراتیژ‌و داهاتووى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له‌مسته بریتی نه‌بێت له ته‌نها سه‌رۆك، بۆیه ئومێد هه‌ڵچنین له‌سه‌ر ترامپ‌و هۆنینه‌وه‌ى خه‌ون‌و خه‌یاڵ‌و ئاوێته‌كردنى خواست‌و خه‌یاڵى كوردانه به ستراتیژى ئه‌مه‌ریكاى بایدن، هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده بێت، راستیه‌كه‌شی ده‌شێت دۆستایه‌تى مامى رابه‌رو بایدن، په‌یوه‌ندى ستراتیژى ئه‌و زاته له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى كورد‌و عێراق.
سه‌ردانى كه‌ركوك‌و سه‌رپه‌رشتیكردنى دۆسیه‌و پرسی یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى كه‌ركوك به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پرسی كورد نه‌ك له‌سه‌ر خوانى بایدن و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، خودى ستراتیژى ئه‌و وڵاتانه نه‌بێ، به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى فاكته‌ری زاتى كورد خۆى بێت، كه ئه‌ویش خۆى له یه‌كخستنى گوتار‌و به‌دامه‌زراوه‌یكردنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌و په‌رته‌وازه‌ییه دێته‌دی، كه‌ی كورد به یه‌ك دۆسیه‌و مه‌له‌ف‌و ئه‌جێندا له‌سیاسه‌تى ناوخۆیی‌و هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تى به یه‌ك پاكیج جوڵایه‌وه، ترامپ بێت یان بایدن، پشتیوان‌و ئه‌نساری سه‌رخستنى خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بن، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه ترامپ بێت یان بایدن هه‌ر خه‌یاڵ هه‌ڵچنینه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی