بۆچی خۆمان بە کەم بزانین؟

27/02/2021

د. شێرکۆ عەبدوڵڵا

* باوکی جۆ بایدنیش، وەکو هەر کوردێکی مەعاشخوراو، ئەگەر سەرینەکەی خراپ بێت، بەیانیان کە هەڵسا ملی بەگیر وەستاوە.

* ملیادێری سویسری هیچی لە ئێمە زیاتر نی یە، ئەویش ئەگەر تور و تەڕەپیاز  بخوات سکی (با) ئەکات   

* دانیشتوانی هۆڵەنداش بەعام زۆر لە ئێمە  کەمتر چاویان بە شەکری بایەعی کەوتووە  

* خۆری عەلەمی هیچ مەملەکەتێ بەقەدەر ئەوەی ئێمە چوکڵەی نی یە  

* سیقەتۆرەی سەرعەرەبانە دەرخواردی هەر ئەڵمانییەک بدەی لەئێمە خراپتر زەحیر  ئەبێ

* لە ئەفغانستانیش بەدەگمەن صودفەی سایەق تەکسییەک ئەکەیت باقی پێ بێت  

* تاک و تەرایەکی لێ دەرچێ، هەموو پیاوێکی سعودی، وەکو لای خۆمان، ورگی هەیە

* ترشیاتی بازاڕ بدەی بەهەر یابانییەک  تووشی قورحەی  چواردەگرێش ئەبێ

* مامۆستایانی زانکۆی هارڤارد بێجگە لە بەحسی عیلمی هیچ بەحسێکی تر نازانن .. نە بەحسی پارەی موحازەرات نە بەحسی ئەم و ئەو  

* لەم کورەی عەرزەدا چ شارێکی بێ بەحر و ڕووبار جادەی قەناتی هەیە؟ دەئێمە هەمانە  

* لەزەمانی گالیلۆ وە تا ئێستا کێ ناوی زانکۆیەکم پێ بڵێ سەرۆکەکەی هێشتا دەنگی گڕ نەبوبێ 

* واڵت دیزنی بەو عەبقەرییەتەی خۆیەوە فەقەط هەشت نۆ شەخسییەتی کارتۆنی دروست کردووە، ئێمە هەموو  حکومەت و پەڕلەمان و مەحکەمەکانمان کارتۆنیین.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی