سۆسیۆلۆژیای سیاسی‌و سیستەمی ئەرستۆكراتی

06/03/2021

كه‌مال محه‌مه‌د

سۆسیۆلۆژیا واتە كۆمەڵناسی كە چەندین تیۆرو چەمك لەخۆ ئەگرێ، سیاسەتیش یەكێكە لەهەرە چەمكە كاریگەرەكانی، ئەم تیۆرییە چەندین فەیلەسوفی ڕۆژئاوایی‌و ئەمریكی بەگرنگییەوە باسیان لێوەكردوەو چەمك‌و بەهاكانیان شرۆڤە كردوە، لەنێو كۆمەڵگای عەرەبیشدا ئیبن خەلدون باسی لەم تیۆرییە كردوە لەڕوی دەمارگرژیی‌و بەدەوییەت‌و قۆناغی گواستنەوەی شارنشینی، لەعێراقیشدا عەلی وەردی لەسەدەی نۆزدەو بیستدا باسی لەگواستنەوەی سەردەمی بەدەوییەت بۆ  سیستەمی دەوڵەت مۆدێرنە كردوە، هەموو ئەم بیرمەندانە هەوڵەكانیان بۆ ئەوەبوە كە سۆسیۆلۆژیا ببێتە میتۆدێكی كارپێكراو بۆ سیستەمی سیاسی تاوەكو بەسودوەرگرتن لەئەزمونی سۆسیۆلۆژیا  سود لەئەزمون‌و ئاڵوگۆڕە سیاسییەكانیش وەربگرێت.

لەسیستەمی ئەرستۆكراتی دەسەڵات بەدەست چەند كەسێكی دیاریكراودایە لەسیستەمی ئەرستۆكراتی  دیموكراتی  خەسڵەتێكی تیۆری‌و ڕوكەشی هەیەو یەكسانی هەرگیز نەبوەو هەرچی ئازادیشە وەك چەمكێكی تیۆری ماوەتەوە لەواقیعدا دەستەبەر نەبوە، لەهەرێمی كوردستانیش دەسەڵات لەدەست كەمینەیەكی خێڵەكیدایە كە هەمیشە خۆیان لەترۆپكی دەسەڵاتدا ئەبیننەوەو هەرەوەها فۆرمی حكومەت‌و یاساكانیش بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان دائەڕێژن نەوەك هاوڵاتی لەسیستەمی ئەرستۆكراتی كەمینەی دەسەڵات نایانەوێت دەسەڵاتی تایبەت بەدامودەزگا سیاسی‌و یاسایی‌و ئابوری‌و ڕۆشنگەرییەكانی حكومەت بدرێت، چون ڕاستەوخۆ سەرنجیان بۆ مەترسی نەبونی جیاوازی لەنێوان خۆیان‌و هاوڵاتی ڕادەكێشێت هەربۆیە بەناوی پشێوی‌و دەستتێوەردانەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەریاساكانیشدا دەسەپێنن تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن دەنگی ناڕازیی‌و شۆڕش كپبكەنەوە .

لەهەرێمی كوردستان غیابی سۆسیۆلۆژیای سیاسی هۆكارە بۆ بەردەوامبونی سیستەمی ئەرستۆكراتی‌و بەدرێژایی مێژوو ئەم غیابی سۆسیۆلۆژیای سیاسییە ئەبدەیت كراوەتەوە، ئێستا ئێمە لەقۆناغێكداین نەمانتوانیوە مافە سروشتییەكانمان بكەینە دەقێك كە گوزارشت  لەقۆناغێكی چارەنوسسازی پەرەسەندن‌و بەرەپێشچونی فەردگەرایی بكەین‌و بەرگە بگرین لەخراپ بەكارهێنانی دەسەڵات‌و پەروەدەكردنی فەردێكی خاوەن ماف كە بۆ هیچ كەس‌و دەسەڵاتێكی خۆسەپێن نییە كە بڕیار لەسەرچارەنوسی بدات‌و دەستدرێژی بكاتەسەر.

سۆسیۆلۆژیای سیاسی دەسەڵاتێكە ڤیتۆ ناكرێت، بەڵكو خاوەن فكرێكە لەقۆناغە سیاسییەكاندا تەریب ئەبێت‌و هەمیشەكاری پێگەیاندنی تاكە لەسیاسەت‌و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگادا تا بگاتە هۆشیارییەكی هەمەلایەنە كە بتوانێ ڕێگری لەدەسەڵاتی ئەرستۆكراتی‌و شوناسی خێڵەكی‌و بنەماڵەییەوە بكات‌و هەوڵ بۆ سۆسۆلۆژیای سیاسی‌و نەتەوەیی بدات، بەڵام لەهەرێمی كوردستانی بونیادگەری‌و ڕیالیزمی شۆڕشگێری بەهەڵە لای تاك ڕەنگیداوەتەوەو هەمیشە دەسەڵات‌و حزب دژایەتی هەر فیكرێكی ڕۆشنگەریان كردوە كە كرانەوەی فیكری تاك بكەنە ستراتیژی ماف چارەنوسی نەتەوەییان، بۆیە وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك كە بۆچی ئەم قەوارەیە لەنەبونی سۆسۆلۆژیای بنەڕەتی ئەژی ئەركی هەموو تاكێكی هۆشیارە بۆئەوەی ئەركە مێژوییەكانمان بكەینە بنیادێكی پتەوی سۆسۆلۆژیای سیاسی‌و بەو هۆكارانە ئاشنابین كە ئەبێتە مایەی ئەوەی مافە سروشتییەكانمان دێتەسەرباس.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی