پیاوە کوردەکان شەڕیانە لەسەرئەوەی چۆن سێکس دەکەن

04/04/2021

د. ساماڵ مانیی

منیش ویستم، لەسەر ئەو مەسەلەیە کوردستان ئابڕووی نەچێت‌و ڕووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی نەبێتەوە، ووتم چارەسەریتر بدۆزنەوە نەک تووندوتیژی و بەزم.

نە سیاسیکارم، نە چالاکوانم، نە حیزبیم، نە لەحکومەتدا ئیشدەکەم، نە موچەخۆرم، نە موچەی کوردم بڕیوە، نە ڕادیکاڵم، نە شەڕفرۆش، نە وەکو فۆکۆ هاوڕەگەزخوازم‌و نە وەکو بایرۆن هەردوو ڕەگەزخوازم، بەڵکو لەزۆرینەکەی کوردم، جیاوازیەکەم تەنها ئەوەندەیە کە ئارەزوویی کوردستانێکی بێ تووندوتیژی دەکەم، کوردی ژیر کەمێک بەئارامی‌و بەسەربەرزی تیا بژین.

لەبەرئەوەی دەزانم لەپرسی نێودەوڵەتیدا چۆن سەیری ئەو گرتنە بەلێشاوەی هاوڕەگەزخوازان دەکرێت، حیزبەکانیش‌و حکومەت‌و ئاسایشیش ئەوە دەزانن بۆیە زوو بەیانامە دەرکراو وتیان مەبەستەکە ئەوە نەبوەو مەبەستیان لەشتێکی تر بوە، سەرەڕای ئەو خێرا بەیاننامە دەرکردنەش، بەپەلە کونسوڵیەتی ئەمەریکا لەکوردستان کاردانەوەی خۆی لەسەر نوسیبوو.

لەبەرئەمانە ووتوومە: ڕێگاچارەیتر بدۆزنەوە، مادام سیاسەت هەموو خراپەکاری‌و شەڕو کێشەکانی ناو کۆمەڵگە دروستدەکات‌و هەر بەسیاسەتیش چارەسەردەکرێت.

ئەمەو هیچ کام لەیاساو چارەسەرکردنی مەسەلەی هاوڕەگەزخوازان لەکۆمەڵگە جیاجیاکاندا، نابێت مافی ئەوانە پێشێلبکات کە هاوڕەگەزخوازنین، لەهیچکام لەئەمریکا، ئوستورالیا، ڕوسیا، چین، یابان، وڵاتانی ئەمەریکای لاتین، وڵاتانی ئەوروپادا.

هەڵپچڕاندنی دوو دێڕو نیو (لەکۆی دووپەڕە نوسینی کاتیی فەیسبوک) بەوێنەی منەوە دانراوە، لەلایەن هەردوولایەنی: دژ بەهاوڕەگەزخوازان‌و پشتگیریی هاوڕەگەزخوازان، هەردوولایەنیان غەڵەتن‌و هیچ کامیان خوێنەری کتێب‌و نوسینە فەلسەفیەکانی من نین، ئەگینا ژیرتر دەبوون‌و دەبوایە لەمێژبوایە بەڕێزەوە چەندین بابەتی کتێب‌و نوسینە فەلسەفیەکانی منیان لەگەڵ وێنەی مندا بڵاوکردایەتەوە لەفەیسبووک‌و سایتەکانیاندا.

ئەوانە لەبەرژەوەندی خۆیان بیردەکەنەوە، منی بۆ بەکاردەهێنن، لەبەرئەوەی ژنم، لەکوردستان ژن بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی سەرنجی بەڵتەجیەکان ڕابکێشن کە موعتادی فەیسبووکن، بۆ بەرژەوەندی‌و زیادکردنی ژمارەی گروپ‌و خوازیارانی پەیج‌و سایتی خۆیان‌و ئەو جۆرە شتانە.

ئەگەر شتێک بڵێم لەسەر سیاسەت لەکوردستان، ئەمە دەڵێم:

ئەو سیاسەتەی کە لەکوردستاندا هەیە کەموکوڕە- ناقسە، هەم لەتیۆرییە زانستی‌و فەلسەفیەکان، هەم  لەپرسە کۆمەڵایەتیەکان دابڕاوە، ڕووتکراوەتەوە لەهزرو تێگەیشتن، تەنها لەچەند پرسێکدا زیندووە کە پەیوەندیی بەپارەو بەدەستهێنانی دەسەڵاتەوە هەیەو بەس، وەکوتر سیاسەت بەمانا ڕۆشنبیریەکەی مردوە لەکوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەبەرئەوەی سیاسەت بەرپرسە لەهەموو خراپکردنێکی کۆمەڵگە، ئەرکی هەموو چاککردنێکی کۆمەڵگەکەی لەسەرشانەو بۆ ئەوەش پێویستی بەتیۆریە زانستی‌و فەلسەفیەکانە، لەبەر خۆدابڕاندنی سیاسەت لەهزرو تیۆریە زانستی‌و فەلسەفەیان، سیاسەت لەجێی خۆیدا دەخولێتەوە؛ بەرەوپێش ناچێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە