پیلانی هێرشێکی سێ قۆڵی بەرلە ڕەمەزان دژ بە شەنگال ئاشکرا دەبێت

09/04/2021

سه‌ڵاح خدر

جموجۆڵی هاوبەشی میت و پەدەکە و مۆساد،پیلانی لەناوبردنی هێڵی پەکەکە لە شەنگال،هێرشێکی هاوبەش بۆ سەر شەنگال

ئەمانە ئەو بڕیاریانە کەلە کۆبوونەوەی هاوبەشی میتی تورک و مۆسادی ئیسرائیلی و پاراستنی پەدەکەدا دراون.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان ناسراو بە لێکۆڵین ئۆرگ پشتبەست بە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئامادەکارییەکانی هێرشی سەر شەنگالی ئاشکرا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە کۆبوونەوەی سێقۆڵی هاووەخت ١٤ی ئاداری ئەمساڵ لە گەڕەکی شۆڕشی شارۆچکەی مەسیف سەلاحەدین ئەنجامدراوە کۆبوونەوەکەی شۆرش لەماڵی کەسایەتیەکی تورکمان بووە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە کۆبوونەوەکاندا ئەندامانی باڵای میتی تورک و مۆساد و پەدەکە ئامادە بوون، تیایدا جگە لە بڕیارە ئاماژە بۆکراوەکان، بڕیاردراوە کە هەوڵبدەن حەشدی شەعبی ڕازی بکەن دژایەتی پیلانەکەیان نەکات.

هەروەها بڕیار لەبارەی بڕینی پەیوەندیەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی دراوە.

بەپێی زانیارییەکان هەرسێ لایەن لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە پێش مانگی ڕەمەزان لە نۆ قۆڵەوە هێرشی بەرفراوان بکەنە سەر شەنگال.
بەهەمان شێوە و بەپێی زانیارییەکانی لێکۆڵین ئۆرگ هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمی حەفتەنین لە مەسیف دراوە.

لەوبارەیەشەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردووەتەوە:
کۆبوونەوەکەی مەسیف ١٤ی ئاداری ٢٠٢١ کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجامدراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی میتی تورک و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و بەرپرسانی دەزگای پاراستن ئامادە بوون.
لەکۆبوونەوەکەدا جیاواز لەبڕیارەکان دژ بە پەکەکە گفتوگۆ لەسەر پێگەی داهاتووی پەدەکەش کراوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی