ئێران یاریەکی نوێ بە میلیشیاکانی عێراق دەکات

28/04/2021

هەڵۆ ساڵح

بەکالۆریەس لە دیبلۆماسی و پەیوەندیسازی

تاران هێشتا کشانەوەی تەواوی هێزە ئەمریکیەکانی لە عێراق کردۆتە ئامانجی کۆتای خۆی، بۆیە تەواوی تۆڕە میلشیاکانی دەخاتە خزمەتی دروستکردنی تودوتیژی بۆ تاودانی دەرکردنی هێزە ئەمریکیکان لە تەواوی جوگرافیای عێراق بە جوگرافیای هەرێمی کوردستانیشەوە. ئێران لە پێناو دانوسانەکان بەشێوەی ئاشکرا بە میلیشیاکان دەڵێت بوەستە و بە نهێنی دەڵێت موشکە هەڵبدە!، چونکە ئێران لەوە تێگەشتووە  بەڕاوەستانی موشەک هەڵدان هێزەکانی ئەمریکا دەمێنەوە، بۆیە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکای کردۆتە ئامانجی کۆتای خۆی و دەیەوێت موشەک هەڵدان بەردەوامبێت بۆ سەر سەرجەم بنکەی سەربازی ئەمریکا لە تەواوی عێراق بەبێ بیکردنەوە لە گەڕانەوە بۆ نێو ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە. 

قەیس خزرعەلی لە چاوپێکەوتنە نوێکەیدا دەڵێت
 "پەیامێکی ڕون و قسەلەڕوانەم داوە بە ئیسماعیل قانی سەروەکی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران کە کێشەی میلیشیاکان لەگەڵ هێزە ئەمریکیەکان تەنها پەیوەستە بە عێراقەوە بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێکی تر دەستێوەردان بکات، لە ئێستا بەدواوە هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە قسە بۆ ئێمە بکات چونکە ئێمە چیتر گوێ لە کەس ناگرین".  ئەمە بۆ یەکەمین جارە قەیس خزرعەلی بەم شێوە لەسەر تەلەفزیۆنی نیشتمانی چی لەگەڵ قاسمی سولێمانی و چی لەگەڵ ئیسماعیل قانی بەم شێوە قسە بکات. دواتر لە هەمان چاوپێکەوتندا دەڵێت "قاسمی سولێمانی کۆتای هات و شتەکان گۆڕان لە عێراقدا لەگەڵ ڕۆشتنی ئەو".

چاوپێکەوتنە نوێکەی قەیس خزرعەلی کە لە ۱۹/نۆڤەمبەر/٢٠٢٠ ئەنجامیدا، هەندێک شتی نوێ ئاشکرا کرد، کە ئیسماعیل قانی و هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران هەوڵیانداوە کە هەندێک میلیشیای عێراقی ڕاوەستێنن لە هێرشکردنە سەر کەسایەتی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بە ڕەچاوکردنی کاردانەوە سەربازی ئەمریکا. ئەمە لە کاتێکدا بووە کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی جۆی بایدن دەیانەوێت گرژیکانی لەگەڵ ئەمریکا داکشێنەوە و گفتوگۆ دیبلۆماسیەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکەنەوە. بەڵام هێشتا میلیشیاکان هەر موشەک بەسەر کەسایەتی سەربازی ئەمریکادا هەڵدەدەن، کە پێچەوانەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەم دۆخەدا کە گرژیەکان لە پێناو ڕێکەوتندا بەرەو داکشانەوە دەبەن.

قەیس خزرعەلی دەڵێت، هەر بڕیارێکی هێرشکردن بۆ سەر کەسایەتی سەربازی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕیاری پۆڵاینی میلیشیاکانی عێراقە و کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دەستێکی تێیدا نیە و ڕەچاوی ئەوە ناکەن ژمیاریاری سیاسەتی هیچ هێزێک چی دەخوازێت. واتا هەرچەندە ئێران بەهۆی پرسی زیندوکردنەوە ڕێکەوتنەکەوە دەیەوێت گرژی داکشێنێتەوە بەڵام ئەوان سورن لەسەر بەرزکردنەوە گرژیەکان. بۆیە دەڵێت، ئەو هەر دوای پلانەکانی خۆی دەکەوێت و پیاوە چەکدارەکانی بەردەوام دەبێت لە هەڵدانی موشەک بۆ سەر باڵوێزخانە و بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق. موشەک هەڵدانەکەی ٢٠/١٢/٢٠٢٠ باشترین نمونە بوو کە وای لە فرمان دەرکەری سەربازی ئەمریکا کرد بڵێت هیچ کاتێک هێرشی وا قورسمان نەکراوەتە سەر. هەر ئەو هێرشە ئیسماعیل قانی هێنایە عێراق و داوای لە میلیشیاکانی ئەسائیبول-ئەهل-حەق کرد کە هێمن ببنەوە لەم دۆخەدا. بۆیە ئیسماعیل قانی سەرکەوتبوو لە وەستاندنی هێرشەکان. ئەمەش پەیامێکی ڕون بوو کە ئێران هێشتا کۆترۆڵی میلیشیا عێراقیەکانی لە ژێر دەستە، هەمان ئەم سەردانەش دەبێتە کارتێکی فشار بەدەست ئێرانەوە لە دەستپێکردنەوە دانوسانە ئەتۆمێکە.

ململانێکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشای هێز لەنێو حەشدی شەعبی بەردەوامە، مردنی قاسم سولێمانی و مەهدی موهەندیسی کەلێنی ڕێخراوەی و پلەبەندی دروستکردوە لە ستراکچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بۆیە هەریەک لەم میلیشیانە دەیەوێت پڕی بکاتەوە. هەرچەندە مەهدی موهەندیسیش نەیتوانی بەباشی ئەو ڕەوشە ئیدارە، بەڵام ئێستا ئەبو فەدک لە هەوڵداندایە کە خەریکە ئەویش هەوڵەکانی بەفیڕۆ دەچێت لەم ڕوەوە. بۆیە ئەم هەلومەرجە پاڵی بە قەیس خزرعەلی ناوە کە بیر لە وەرگرتنی پۆستی سەروەکی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بکاتەوە.

ئەم ڕەوشە پەیامەکەی قەیس خزرعەلیمان بۆ ئاشکرا دەکات کە بۆچی بە ئیسماعیل قانی وتوە ئیتر خۆمان فرمانی خۆمان ئەکەین. لەم ژینگەیەدا کەتیبە حیزبواللە و حەرەکەی نوجابە و ئێستا هاریکاری یەکتر دەکەن لە ئەنجامی هەڵدانی زۆرترین موشەک بۆ سەر بنکە سەربازیەکان و باڵوێزخانەکانی ئەمریکا بۆ ئەوە ببنە ئەکتەری دیاری نێو حەشد شەعبی کە دژایەتی گەورەترین هێز دەکەن کە ئەویش ئەمریکایە و بەمەش خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەسلمێنن.

لەنێو ستراکچەی میلیشیادا کێ زۆرترین جوڵە بکات و گروپەکەی بخاتە مەترسیەوە ئەوا پلەی کۆنترۆڵکردنی لەنێو گروپەکاندا بەرزدەبێتەوە. ئامانجی قەیس خزرعەلی هەر ئەمەیە کە دەیەوێت خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بسەلمێنێت کە کەسێکی شایستەی و توندڕەوە لەگەڵ ئامادەی ئەمریکا لە عێراقدا. تەنانەت خزرعەلی ڕازیبوونی ئەوەی نیشاندا کە دەیەوێت تاچەند هاوکێشەی سەربازی ڕوبدات ئەوا حەشدی شەعبی ئاسودەترە و زیاتر خۆی بۆ خەڵکی عێراق دەسەلمێنێت کە هێزێکی شایستەترە بە بەراورد بە سوپای عێراق. خزرعەلی شتێکی نوێ مەترسیداری ئاشکرا کرد کە "حەشدی شەعبی خواستی زۆریان لەوەیە لەگەڵ تورکیا بچنە ناکۆکی چەکداریەوە لە ئەگەری بەردەوامی پێشڕەویەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق چونکە حەشد زیاتر خۆی بۆ خەڵکی عێراق".

کۆماری ئیسلامی ئێران چیتر پەلەی نیە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو "ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە٥+١"، چونکە مامەڵەی ٤۰۰ ملیار دۆلاری بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ چین واژوکردوە و ئابووری و ژێرخانی بۆ دەبوژێنێتەوە و نەوتی هەناردەکراوی ئێرانیش دەبات بۆ پیشەسازیەکانی و لە هەموو ئەمانە گرنگتر یارمەتی ئێران دەدات لە لابردنی ئابڵوقە ئابوریەکانی ئەمریکا.  لە بری پەلەکردن بۆ چونەوە نێو ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە ئێران دەتوانێت فشار لە میلیشیاکانی بکات بۆ ئەوەی هێرشی زیاتر بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدەن وەک بەشێک لە کارتی فشاری ئێران لە ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە. مانگی ١/٢٠٢١ سوپایی قودس گڵۆپی سەوزی بۆ دروستکردنی "لیوای وەعد حەق" دەرکرد و کە لە عێراقەوە هێرش بکەنە سەر جوگرافیای سعودیە. بۆیە ئەم گروپەش هەستا بە ناردنی درۆنەیەک بۆ نێو خاکی سعودیە و هێرشی کردە سەر کۆشکی شاهانەی یەمامە و لە یەمەنیەشەوە بەردەوام ناوبەناو هێرش دەکاتە سەر سعودیە.

ئێران ئەم پلانە کورت-مەودایە وەک یەکەمین هەنگاوی کشانەوە تەواوی هێزەکانی ئەمریکا دەبینیت. هێزەکانی  ئەمریکا ساڵی ۲۰۱۱ عێراقیان چۆڵکرد بۆیە زۆر دەوێت کە جارێکی دیکە ئەوە بکەنەوە کە دەزانن چی داهاتوویەک لە پاش کشانەوە چاوەڕێی عێراقە. ئێران میلیشیاکانی تیژکردوە لەسەر ئەو هەستەی کە بەردەوام هێرش بکەن و سەرباری ئەوەی ئێران لە دەسپێکردنەوە ڕێکەوتنەکەدایە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام با ئەم هەنگاوەی ئێران حەشد ڕانەگرێت چونکە کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا گرنگترە لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا بەلای ئێرانەوە.

ئێران لە بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکاندا بۆ نیشاندانی نایز-پاکی دەیەوێت هێرشەکان ڕاگرێت بەڵام بە نهێنی فرمانی بەردەوامی هەڵدانی موشکەکان دەکات.  ئێران تێگەشتووە بەبێ کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا ناتوانێت خەونی کۆتای خۆی بەسەر عێراقەوە بەدی بهێنێت کە ئەویش "بە لوبنانکردنی عێراقە" کە چۆن حیزبوڵا لوبنان کۆترۆڵی پەیکەری دەوڵەتی لوبنانی کرد دەیەوێت حەشدی شەعبیش کۆنترۆڵی پەیکەری دەوڵەتی عێراق بکات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی