هاوڕێم ئاری هه‌رسین له‌نوسینێكی كورتا ده‌ڵێت مه‌سه‌له چیه، هه‌ڵبه‌ت كه ده‌ڵێم هاوڕێ وه‌ك نوسه‌رو هاوپیشه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی پارله‌مانتار بووه یان سه‌ركردایه‌تی حزبێكه، ئه‌و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دادگاییكردنی ڕۆژنامه‌وان‌و میدیاكارو چالاكانی بادینانیان نووسیوه كردونی به‌دوو به‌شه‌وه، ئه‌وه بۆ من ئاساییه، كه باسی ئێران‌و فه‌ڵه‌ستین‌و ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و كوێ‌و كوێ ده‌كات ئه‌وه‌ش ئاساییه، هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوڕی دادوه‌ره‌كه‌ش جێی ده‌ستخۆشیه، چونكه ئه‌و گه‌نجه به‌پێی په‌تی به‌ناو كه‌وتوه‌و داوای حوكمی قه‌ره‌قوشانه ده‌كات، لێ ئه‌وه‌ی ئاسایى نییه ئه‌وه‌یه كاك ئاری له‌وتاره‌كه‌یدا به‌یه‌ك وشه باسی سته‌م‌و نادادی‌و كوشت‌و بڕی توركیا‌و ئاكه‌په‌كه‌و مه‌هه‌په‌و ئه‌ردۆغان‌و باخچه‌لی ناكات، ئاخر كه باسی ئه‌و هه‌مووه بكه‌یت بۆ ده‌بێت خۆت له‌توركیا ببوێری.
دواتر ئه‌و هاوڕێیه پێمان ناڵێت ئایه ئه‌و له‌ته‌ك به‌و جۆره سه‌ركوتكردنی ئازایخوازاندایه یان نا، ئێ ئه‌وكاره له‌سه‌ر شكۆ‌و ناوی هه‌رێم ده‌كه‌وێت بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی وتاریان نووسیوه بۆ ئه‌وه به‌داخن، ته‌نانه‌ت ڕاپۆرته‌كانیش له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه هه‌ر وه‌سان، من هه‌ر ئه‌مڕۆ راپۆرتێكی "فاینه‌شناڵ تایمز"یان بۆ ناردم كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌رێم‌و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی ئێستایه له‌دیموكراسی‌و ئازادی بیروڕا، كێشه‌كه ئه‌مه‌یه، من دڵنیام كاك ئاری زۆرباش له‌م بابه‌ته ده‌گات‌و هیچ پێویست به‌وه‌ناكات بچین بۆ سیریالیۆن‌و مۆزه‌مبیق‌و میانمار.
هه‌قیقه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و دادگاییكردنه نادادپه‌روه‌رانه‌و سته‌م بوو، دواتریش ئێباشه خه‌ڵك خۆی چاوی ده‌بینێ‌و ئه‌و ململانێ تونده‌ی نێوان ئامۆزاكان ده‌بینێ، كێ كار بۆ تێكدانی ئه‌وان ده‌كات، ئه‌گه‌ر خۆیان به‌و جۆره له‌ڕێی سێبه‌ره‌كانه‌وه یه‌كتر ورد‌و خاش نه‌كه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی