لەبارەی دەستگیرکردن و یٔازادکردنمان بە کەفالەتی چوار ملیۆن دینار

17/05/2021

هێمن باقر

دوێنێ بۆ کاری کەفالەتی  ڕۆژنامەنوسێکی هاوکارم لەبنکەی پۆلیسی بەختیاری بووم.
لەناکاو یەکێک لە پۆلیسەکان هاتە بەردەمم و وتی واز لە کەفالەت بهێنە خۆت فەرمانی گرتنت هەیە و دەبێت دەستگیر بکرێیت.
بردمیە بەردەم بەڕێوەبەری بنکە و یٔەویش هەمان شتی دوبارە کردەوە، لێم پرسی لەسەر چی تاوانێک دەستگیردەکرێم، پێی وتم داوایەکە لە پۆلسی هەولێرەوە هاتوە و دەڵێت دەستگیری بکەن و بۆمان ڕەوانە بکەن.

بەڵا ئێمە دەتنێرینە بەردەم دادوەر با خۆی بڕیارت لەسەر بدات.
وتم سکاڵاکار کێیە و سکاڵاکەی لەسەر چییە و تۆمەتەکەم چییە؟، وتیان هیچ نازانین.
لەگەڵ سێ پۆلیسدا بە سەیارەی خۆیان رەوانەیان کردم بۆ بەردەم دادوەر لە بنکەی پۆلیسی کوردسات.
دوای ئەوەی چومە بەردەم دادوەر، پێم وت جەنابی حاکم من ڕۆژنامەنوسم 20 ساڵە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەم، بەبێ وەرگرتنی ئیفادە هێنراومەتە بەردەمی تۆ، ئەمەوێت بزانم تاوانەکەم چییە کێ سکاڵای کردووە و سکاڵاکەی لەسەر چییە؟ تەنها ئەوەندەی ووت کە مادەکەت 433ی تەشهیرە.
وتم من ڕۆژنامەوانم دەبێت ئەگەر سکاڵاشم لەسەربێت بەپێی یاسای ژماە 35ی کاری ڕۆژنامەوانی بێت.نەک یاسای سزادانی عێراقی. وەڵامەکەی یٔەوەبوو بڕۆ لەەردەم دادوەری هەولێر یٔەو قسانە بکە.

دادوەرە ژنەکە ووتی من لەهەولێرەوەداوام لێکراوە دەستگیرت بکەم منیش فەرمانی گرتنت دەردەکەم و ڕەوانەی هەولێرت دەکەم.وتم زۆر باشە دەستگیرم بکەن.
وادیارە لەم ماوەیەدا کەمن لەبێنەو بەردەی دادگاو پۆلیس بووم، کۆمەڵێک تەداخول کرابوو لە بابەتەکە بە قازانجی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیرکردنەکە.

پۆلیسەکان لەوەدابوون بە دەستبەسەرکراوی بمبەنەوە بۆبنکەی پۆلیس ، ئەفسەرێک هات و وتی دادوەر نەرمی نواندوەو ئەڵێت ئەمشەو مەیکەنە زیندان با لەسەرەوە لای خۆتان بێت تا بەیانی خۆمان تەلەفۆنتان بۆ دەکەینەوە و ڕەوانەی هەولێری دەکەین.

گەڕاینەوە بنکەی پۆلیس، چوینەوە لای بەڕێوەبەری بنکە،بابتەکە لەوماوەیەدا گەیشتبووە میدیاکان و زۆر کەسی تریش.
بەرپرسانی یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا خۆیان هاتبونە سەرخەت، هەندێکیان بە توندی دژی ئەوەبوون کە پۆلیسی سلێمانی بمانخاتە سەیارەوە و لە دێگەڵە تەسلیمی پارتیمان بکەن. ئەوەیان وەک شورەیەک بۆ یەکێتی دەبینی.بەڵام هەشبوون حەزیان بەوەبوو ئەو کارە بکرێت.
ئەفسەری بنکەکە پێی وتم دادوەر دوبڕیاری لەسەر دەرکردیت یەکەمیان بەردانت بە کەفالەتی 4 ملیۆن دیناری نەقدی، لەگەڵ بەڵێنامەیەک کە لەماوەی 7ڕۆژ خۆت ڕادەستی پۆلیسی هەولێر بکەیت.

بەلای منەوە سزاکە زۆر خۆشتربوو لە خەواندنی 4 ملیۆن دینار، ئاخر بۆ مامۆستایەکی زانکۆی موچە لێبڕاو بە بڕوانامەی دکتراوە، ئەوپارەیە ڕێک موچەی سێ مانگم دەکات.
بەهەر حاڵ پارەمان پەیداکردو بە کەفالەت ئازاد کراین.
ئەمە تائێرە چیرۆکی دەستگیرکردنەکە بوو.
لێرەدا وتنی چەند راستیەک بە پێویست دەزانم
1.ئەگەر تەداخولی چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومی نەبوایە باڵێکی گەندەخۆر و بەرژەوەندیخوازی هاوپەیمان لە دەسەڵات, سواری سەیارەی پۆلیسیان دەکردین و لەدێگەڵە تەسلیمیان دەکردین.
2.بابەتەکە جۆرێک بوو لە تەڵە و بۆتێچاندن، دۆسیەیەکی کۆنی 2014، کە بریتییە لەسکاڵایەکی تۆمار کراو لە دادگایەکی هەولێر کە نازانرێت چییە و هی کێیە، زیاتر لە چوار ساڵە هاتۆتە سلێمانی، خەوێندراوە و لەناو دوو نانی گەرم حازرکراوە بۆ ئەمڕۆ.خێرە لەم تەوقیتەدا زیندوو دەکرێتەوە و لەناو هەموو ئەوانەدا کە لەهەولێرەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە تەنها شمولی ئێمە دەکات و ئێمە دەگیرێین.؟

3.بەرپرسانی پارتی لە هەولێر وەک خۆیان وتیان توشی سەرسوڕمان بوون، چۆنە بەبێ ئەوەی داوایان کردبێت لەناو ئەو هەموو فەرمانی گرتنەی ناردویانە بۆسلێمانی تەنها سورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەم کەیسە.

4.یٔێمە سەر لەبەری جوڵاندنی دۆسیەکە بە گێچەڵپێکردنی یاسایی دەزانین، کە بریتییە لە ئیزعاجکردن وچاو ترسێن و ئیحتیوا کردن، پەیوەندیداریشە بەو کارە بنکۆڵکاریانەوە کە لەماوەی رابردوودا لەدیپلۆماتیک مەگەزین بڵاوبۆتەوەو عەرشی مافیاکانی زەویی لەرزاندووە و زیانی ملیۆنان دۆلاریان پێگەیشتووە.

5.لەبەرامبەر دۆسیەی راستەقینەی یاسایدا ملمان لە موو باریکترە و ئاسانترین چین بۆ ئەوەی دەستان پێی بگات ڕۆژنامەنوسانن. من ئەگەر بمزانیایە داوام لەسەرە لە هەولێر تائێستا هەزارجار ڕۆشتبوومە بەردەم دادگا. بەڵام کە فەرمانێکی گرتن بۆماوەی چەند ساڵێک شارابێتەوە چۆن بزانم تا بەدەمیەوەبچم؟

6.پێویستە ئەوانەی ئەم دۆسیەیان لا گرنگە لەوە بکۆڵنەوە لەم کاتەدا ئەم دۆسیە لە قازانجی کێ و بە چ مەبەستێک جوڵێنرا و کێ ئاراستەی کردن؟ ئایا یٔەمە بەتەنها دژی من بوو یان یەکێتیش؟
6.دوا پەیامم ئەمەیە ئێمە سورین لەسەر پەیامەکەمان و ڕێمان ڕۆشنە، بە دڕک و داڵی سەر ڕێ ناوەستین. تەنها داوامان ئەوەیە یاساو دادگا مەکەنە مەخسەرەی سەگ، با کەس نەتوانێت تانە لەدادگا و یاساکانتان بگرێت و بڵێت بۆچی یاسا هەر بە هێندەی تاکە قۆنەرەیەک؟

7.رێز و سوپاسم هەیە بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ئەمڕۆ لەسەر خەت بوون لەگەڵمان و پشتیوان و هاوخەم بوون و بەڕێگەی جیاواز هاوخەمی و پشتیوانیان بۆ ئازادی رادەربڕین ڕاگەیاندووە، ئێمە قەرزاری یٔەومتمانەیەین، ئیشەڵا ئەزمونی خراپی کەس دوبارە ناکەینەوە و لەهیچ دۆخێکدا یٔەو متمانەیە نادۆڕێنین.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی