باشه به ئه‌و پرسیاره به دروست بزانین و بیكه‌ین، په‌كه‌كه بۆ له قه‌ندیل و بادینانی باشوری كوردستانه‌و بۆ له‌وێ شه‌ڕ ده‌كات و له باكور نا ، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌بده‌ینه‌وه ده‌بێت بپرسین بۆچی مه‌لامسته‌فای بارزانی چوه مهاباد ، مه‌لامسته‌فاو هێزه‌كه‌ی باشوری بوون ، چیان له رۆژهه‌ڵات ده‌ویست ، بۆچی له‌وێ شه‌ڕی رژێمی شایان كرد ، بۆچی پارتی له 1975 چوونه ئێران، بۆ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له 1988به دواوه تا 1991 له ڕاژان بوو، بۆ چی جه‌لالیه‌كان " مه‌كته‌بی سیاسی " چوونه ئێران له 1964 به دواوه، بۆچی یه‌كێتی و هه‌موو هێزه‌كانی تر له 1988به دواوه له ئێران بوون ، بۆچی له 1979 پارتی و قیاده موه‌قه‌ته شه‌ڕی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌و كوردی رۆژهه‌ڵاتیان كرد ،ته‌نانه‌ت بیانیه‌كانیش باسی ئه‌و شه‌ڕفرۆشیه ده‌كه‌ن ، بڕوانه بیر‌و بۆچونه‌كانی قادری عه‌بدوڵای رۆماننووسی ناوداری ئێرانی .
كه‌س هه‌یه به دروستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و هه‌زاران پرسیاری دیكه بداته‌وه، ئێستا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌بێت، كێی لێده‌بێت ، تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به توركیا ، یان سوپای توركیا ، كێ له‌وێ بێت باشتره ، خۆ په‌كه‌كه له باشیق نین ، ئه‌رێ زیاتر له 40 باره‌گای توركیا له سه‌ر خاكی كوردستانی باشور‌و عیراق بیانوه‌كه‌ی بوونی په‌كه‌كه‌یه یان شتی تر ، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌بن ، كێی لێده‌بێت ،ئایه حكومه‌تی هه‌رێم پێشمه‌رگه ده‌نێرێته ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌و هه‌رێم له به‌كرێگیراوانی توركیا‌و توركیا خۆی ده‌پارێزێت ، دواتر هه‌ر به‌ڕاستی په‌كه‌كه له باكور نین ، وه‌ك هه‌ندێك ئه‌وه ده‌ڵێن ، یان په‌كه‌كه شه‌ڕخوازه‌و ئاشتی ناكات وه‌ك توركخوازه‌كان ده‌ڵێن ، له باكور ده‌یان جار ئاشتی تاكلایه‌نه راگه‌یه‌نراوه ، لایه‌نی سیاسی سڤیل دروستكراوه‌و به‌ربه‌ستی په‌رله‌مانی تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام ئێستا سه‌دان هه‌زار ئازادیخوازی كورد‌و هه‌ده‌په له زینداندان ، توركیا‌و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان به تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی كورد توشی شۆك بوون ، ئه‌وان هه‌ر دوای ئه‌وه شه‌ڕیان راگه‌یاند ، ئه‌وه توركیایه تیرۆریست و سته‌مكاره نه‌ك كه‌سی تر .
نه‌په‌كه‌كه نه‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نایانه‌وێت شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن ، بازرگانه‌كانی شه‌ڕ به‌و هه‌ڵوێسته ده‌هری بوونه ، هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی شه‌ڕ تاقیده‌كرێته‌وه ، كه‌س بیری لای ئاشتی نیه ، كچ وكوڕه‌كان نه‌بێت ،ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت لوله‌ی تفه‌نگه‌كان بكه‌نه یه‌كتر ، ئه‌گه‌ر كورد بڕیار بده‌ن شه‌ڕی یه‌كتر نه‌كه‌ن ، توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به ده‌ستی خاڵی دێنه ده‌ره‌وه ، باوه‌ڕ به هه‌موو چیرۆكێ مه‌كه‌ن ، كه ده‌ڵێن شه‌ڕ بڕیاری لێدراوه‌و ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاو كوێ و كوێ له گه‌مه‌كه‌دان و بڕاوه‌ته‌وه ، ئه‌مه لۆژیك قه‌بوڵی ناكات ، خێره ئه‌و گه‌له كۆمه‌یه ، توركیایه‌و به‌س ،په‌كه‌كه‌ش له خولگه‌ی ئێران‌دا نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن ، نه‌پارتی كوڕی توركیا‌و نه‌په‌كه‌كه‌كوڕی ئێرانن، له‌م دۆخه نوێیه‌دا كورد پێویسته شوێن و جێی خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ده‌پازده ساڵی رابردودا رویداوه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنوره‌كان بووه له نێوان كوردستاندا ، توركیا نایه‌وێت ئه‌مه ڕووبدات ، په‌كه‌كه، هه‌ڵبه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی تر سنوری نێوان چوار پارچه‌ی كوردستانیان به په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی و چالاكی و هات وچۆ هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه ئه‌مه توركیای هار كردووه، توركیا ده‌زانێت به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارچه‌كانی كوردستان تا دێت هه‌ڵده‌كشێت و ناتوانێ پێشی پێبگرێت ، بۆیه رێگه‌ی شه‌ڕی وه‌ك باشترین رێگه هه‌ڵبژاردووه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌م بار‌و دۆخه نوێیه‌ی دنیادا ، ئه‌ركی ئاكاری هه‌ركوردێكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك تاكه كه‌سیش بێت ، بۆ نمونه هه‌ڵوێستی ئه‌دهه‌م بارزانی ناكرێت نادیده بكرێت ، یان هه‌ڵوێستی كه‌س و كاری پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كه نایانه‌وێت په‌كه‌كه به تاوانباری ئه‌و كرده‌وه‌یه ببینن ، ئێمه پێویستمان به ئاوه‌زه ، ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا ده‌یكات كاری ئێستای نیه‌و له ساڵی 1984یشه‌وه ناتۆ به چه‌ك و چۆڵ له گه‌ڵێتی و نه‌یتوانیوه كورد بێده‌نگ بكات ، بۆیه ناكرێت بڵێین توركیا ده‌بێته براوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه، بێگومان په‌كه‌كه ئه‌ڵته‌رناتیفی تری هه‌یه ، با لانی كه‌م نه‌بینه به‌شێك له شه‌ڕو نه‌چینه خزمه‌تی توركیاوه به‌وه‌ش كورد براوه‌ی راستی ده‌بێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی