نابێ دوو مام ڕۆستەم لە کەرتێکابن!

08/07/2021

کاوە شێخ عەبدوڵڵا

لە سەردەمی پێشمەرگایەتی شاخ، پێشمەرگەیەک زۆر داوا دەکات نقڵی بکەن بۆ کەرتەکەی (مام ڕۆستەم) دوای چەندجار رەتکردنەوەی داواکارییەکەی، بەڵام ئەو هەر سوورە لەسەر نقڵکردنەکەی. دواجار نقڵی دەکەن بۆ کەرتەکەی مام ڕۆستەم.

مانگێ دوو مانگ لەوێ دەبێ، نووسراوێک دەکات بۆ سەرەوەو دەڵێ: کاکە لێرە نقڵمکەن و تاقەتی ئەم کەرتەم نییە!! ــ ئەو داواکاریی و پێداگرییە زۆرەت لە چی و ئەم داوای نقڵەیان لە چی؟ ــ پێشمەرگەکەیش دەڵێ: دوو مام ڕۆستەم لە کەرتێکا نایانکرێ.. بۆیە نقڵمکەن.

کە ئەننەهوو ئەمیش خۆی پێ ئامرکەرتە و ناچێتە ژێر باری ئامرکەرتەکەی هاوشانی! جا ئیشی کورد وایە. لە کەرتێکا، هەمووان خۆیان پێ ئامرکەرتە و لەوە کەمتر ڕازی نابن. بۆیە هەموو پڕۆژەیەکی سیاسی و ئابووریی و تەنانەت عەشایەریشی، زوو هەڵدەوەشێتەوەو سەنگەر لە یەکتر دەگرن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی