1
سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی ساڵێك دوای 14ی ته‌مموزی 1958 له‌دایكبوو، سه‌ندیكا له15ی ئۆكتۆبه‌ری 1959 له‌به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراو یه‌كه‌م سه‌رۆك محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری شاعیر‌و سیاسی بوو، یه‌كه‌م كوردیش له‌ناو سه‌ندیكا مام جه‌لال بوو، مام جه‌لال له‌وساته‌وه‌و پێشتریش وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌رێكی دیار به‌كوردی‌و عه‌ره‌بی كاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ستپێكرد، هه‌ر له‌و ڕۆژگاره‌شه‌وه تاڵه‌بانی بڕوای به‌وه هێنا كه كاری ڕۆژنامه‌نوسی كارێكی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ده‌بێت ئازادانه به‌ڕێوه‌بچێت.
2
ئه‌گه‌ر واز له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی دیرۆكی بێنین كه كه‌سی لێده‌رناچێت به‌تاڵه‌بانیشه‌وه، لانی كه‌م ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و وته‌یه قسه بكه‌ین كه ده‌ڵێ "مردو مرد شه‌یتان ده‌ستی لێده‌شوات" یان به‌پێی ئه‌و گوته‌یه‌ی په‌یامبه‌ر كه ده‌ڵێت "چاكه‌ی مردوه‌كانتان به‌یاد بێننه‌وه" ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رئه‌وه بكه‌ین كاتێ محه‌مه‌د موكری سه‌گوه‌ڕی نوسی هه‌بون شیر‌و تیریان لێده‌سوو، لێ تاڵه‌بانی وتی وه‌ڵامی نوسین به‌نوسین، دواتر هه‌ر خۆیشی پێشه‌كی بۆ چاپه نوێیه‌كه‌ی سه‌گوه‌ڕنوسی.
3
سه‌رده‌مێك، كه‌مێك وه‌ك ئه‌مڕۆژگاره كوردستانی نوێ بواری ئازادی وتن‌و نوسینی بۆ خه‌ڵكانێك كه‌مكردبوه‌وه، نامه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كێتی ئێستام لایه كه ئه‌و ده‌م بۆی نوسیوم له‌شوێنێكا ده‌ڵێت "كوردستانی نوێ هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی نوسینی لێگرتوین مه‌گه‌ر ئیتر له‌سه‌ر مۆزه‌مبیق‌و سۆمال بنوسین"، هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌دا مام له‌كوردستانی نوێ لاپه‌ڕه‌ی ئازادی بۆ جیاوازه‌كان كرده‌وه.
4
هه‌قم له‌شه‌ڕی سیاسی‌و شه‌ڕی حزبی‌و ڕژانی ئه‌و هه‌موو خوێنه نییه، به‌ڵام بۆ ئازادی نوسین‌و ڕاده‌ربڕین تاڵه‌بانی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر جیاوازتربوون له‌مانه‌ی ئێستا، ئێستا كه ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه به‌میدیاو میدیاكاران ده‌كرێت‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ده‌گیرێن‌و فه‌لاقه ده‌كرێن كه‌س نییه بڵێت ئه‌مه بۆ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ده‌گوترێ نابێت كه‌سیش داكۆكی له‌ئازادی وتن‌و نوسین بكات، چونكه ده‌شێت توشی به‌زمێكی بكه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی