1
جارێكیان وتارێكم له سه‌ر سۆرانی مامه حه‌مه
، كه ماڵی دووه‌می ماڵی ئێمه بوو نووسیبوو ، براده‌رێك كه ویستی مه‌رگدۆستی و رق
بوون له ژیانی جوامێرانه ته‌نگاوی كردبوو ، بۆی نووسیبووم ئه‌ی بۆ تۆ ماوی ، تانه‌كه
به‌و جۆره بوو كه نه‌ك هه‌ر من زۆری تر شایانی مردنن ، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه
بۆ ئێمه‌و مانانێك خوازیاری دنیای باشترین بۆ كورد ، ده‌بێت شایانی مردن بین ، سۆران
به قسه‌ی منی كردبا فریوی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناخوارد
، ئاخر له سایه‌ی حزبی كوردیدا كاروانی شه‌هیده‌كانی ده‌ستی كورد خۆی له كاروانی
شه‌هیده‌كانی ده‌ستی دوژمن زیاترن .
سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه‌و وه‌دات و ئه‌وانی
تریش وێڕای خه‌ونی به‌یانی باشتر ، فریو خواردوی درۆی دیموكراسی كوردین كه له سته‌مكاریشدا
له ده‌ره‌وه‌ی مێژون ، هه‌موو ساڵێك له یادی سۆراندا كه هاوڕێیه‌ك پرسیاری باش و
خراپی خۆمم لێده‌كات ، ده‌ڵێم جارێ ماوین ، هه‌موو یادێك مانه‌وه‌مان ده‌سكه‌وتێكی
گه‌وره‌یه بۆئه‌وه‌ی چه‌پكێ گوڵبه‌رینه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سۆران و بڵێین جارێ ماوین
.
2
سێزده ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ له به‌رده‌رگاكه‌ی
خۆیان له شۆڕیجه سۆرانیان خه‌ڵتانی خوێن كرد ،ئه‌و گه‌نجێكی پڕ ئومێد ، شاعیرێكی
باش ، نوسه‌رو رۆژنامه‌وانێكی بوێر بوو ، خه‌مخۆرێكی راسته‌قینه‌ی كورده‌واری بوو ،
له خانه‌واده‌یه‌كدا گه‌وره بووبوو دایك و باوك ، براو خوشك و كه‌س رێی نیشتمانپه‌روه‌ریان
بۆ كێشا بوو ، ئه‌وان چوزانن گورگه‌كانی نیشتمان به ده‌نگی جیاواز قه‌ڵسن ، سۆران
ته‌نها چرای وشه‌ی هه‌بوو ، جه‌لاده‌كان نه‌ك فویان لێ‌كرد دایانه به‌ر رێژنه‌ی گولله
، سۆرانیان له كه‌ركوك كوشت ،له‌و شاره‌ی به كون فه‌یه‌كونێ بۆ حه‌سه‌ن پلایسیان
جێهێشت ، كه هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌ویان پێدام وه‌ك فیلمێكی خێرا ده‌یان وێستگه‌ی پێكه‌وه
بونمان به نیگامدا تێپه‌ڕی ، وتم نا ئه‌مه خه‌ونه .
من هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه له خۆم ده‌كه‌م
، باشه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی مرۆڤێكی جوان چرن ده‌كرێت ئاسوده بن ،
ئه‌وانه‌ی سۆرانیان كوشت ،نه‌یانزانی ئه‌و به‌و كوشتنه هه‌میشه زندوه‌و ئه‌وانیش
جگه له دۆزه‌خیه‌ك هیچی تر نین .
3
تا ئێستا له سه‌ر كوشتنی سۆران ، وه‌دات ، سه‌رده‌شت
، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و زۆری تر كه‌س نه‌گیراوه ، بكوژه‌كان بكوژی ماڵه حزبی
كوردین ،به‌ڵام نادیارن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه رۆژگارێك عوسمان عوزێریان كوشت ،كه ئه‌بوبه‌كر
عه‌لیان تیرۆر كرد، ئه‌وان هیچ جیاوازیه‌كیان له گه‌ڵ بكوژانی مو‌سا عه‌نته‌رو مه‌لاعه‌لی
شاعیرا نیه ، جگه له یه‌ك جیاوازی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بكوژه‌كانی مو‌سا عه‌نته‌رو مه‌لا
عه‌لی شه‌ره‌فیان به‌رزتره هیچ نه‌بێت بیانوی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌و
نیشتمانی خۆیان كردووه، ئه‌ی بكوژه كورده‌كان بۆكێ ئه‌وه‌یان كرد .
تا ئه‌و رۆژه‌ی بمێنین ده‌سبه‌رداری خوێنی سۆران
نابین ، كه ئێمه‌ش نه‌ماین كه‌سانی تر زۆرن به‌و رێگه‌یه‌دابڕۆن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی