ئه‌م وشه‌یه ئه‌مرۆ به‌هه‌ڵه به‌كاردێت، بنچینه‌ى ئه‌م وشه‌یه مانایه‌كى خراپى نه‌بوه، وشه‌یه‌كى توركیه له‌دوو به‌ش پێكدێت (به‌ڵت‌و جى)(Bullet & G) (فیشه‌كچى) پاشگرى (چى) زۆر به‌كارهاتوه له‌زمانى توركى بۆ پیشه‌كان (تۆبچى: ئه‌وانه تایبه‌تبوون به‌هاویشتنى تۆپى جه‌نگى، لۆغمچى: تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتن‌و دانانى (لوغم- مین) سه‌ره‌تاى ئه‌م وشه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كان.
به‌ڵته‌جیه‌كان به‌شێكبوون له‌سوپاى عوسمانى كارى سه‌ره‌كیان پاككردنه‌وه‌ى رێگاكان بوو بۆ سوپا، وه‌كو بڕینى دارى دارستانه‌كان، هه‌ڵكه‌ندنى سه‌نگه‌رو كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كان، سه‌رۆكى ئه‌و گروپه پێیانده‌وت (ئاغاسى)، ئه‌م گروپه هه‌مان گروپى ئه‌ندازه‌یی سوپاكانن له‌ئه‌مرۆدا كه رێگاكان سازده‌كه‌ن بۆ پێدا رۆیشتنى سوپاكان.
ئه‌وه‌ى ئه‌م مانا خراپه‌ى دا به‌م وشه‌یه ، له‌سه‌ر ده‌مى محمد على پاشا کە والی میسر بوو، كاتێك ئه‌م والییه بریارى دا بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانه‌ى په‌رستیارى(التمریچ) تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان بكاته‌وه، ئافره‌ته‌كان هه‌موویان پۆشاكێكى سپیان ده‌پۆشى ،هه‌م خوێندنه‌كه‌و هه‌م جۆرى پۆشاكه‌كه نامۆ بوو به كۆمه‌ڵگاى میسرى ئه‌و سه‌رده‌مه ، له‌به‌ر ئه‌وه ئافره‌ته‌كان كه‌وتنه به‌ر توانج و په‌لامارى پیاوه‌كان، محمد على والی ناچار بوو بۆ پارێزگارى كردن له ئافره‌ته‌كان داواى یارمه‌تى له‌م گروپه به‌ڵته‌جیانه بكات و ئافره‌ته‌كان بپارێزێت.
ئه‌وانیش رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ندێك كه‌سیان گرت و ئه‌شكنجه‌یان دان. دواتر بوو به نه‌ریتێك ئه‌م به‌ڵته‌جیه‌كان رۆژانه ئافره‌ته‌كانیان ده‌پاراست بۆ ئه‌وه‌ى دور بن له توانجى پیاوان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی